ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە هەولێر ژماردنەوەی دەنگەكان دەستیپێكرد و ناڕازییەكان بایكۆتیان كرد

هەولێر – ئارام سەردار

كاتژمێر ٨ی بەیانی ئەمڕۆ پێنچ شەممە لەشاری هەولێر پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان بۆ ٢١٥ سندوق دەستیپێكرد و لایەنە ناڕازییەكانیش بایكۆتیان كرد.

لەپارێزگای هەولێر 215 سندوق سكاڵایان لەسەر تۆمار كراوە كە ٧٦ سندوق قردێلەی سوریان پێوەیە.

بەیانی ئەمڕۆ هاوشێوەی شارەكانی تر لە هۆڵی شادی شاری هەولێر، بەئامادەبوونی چاودێری لایەنە سیاسییەكان و چاودێری ناوخۆیی و بیانی دەستكرا بە ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان، بەڵام چوار لایەن هەریەكە لەگۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و هاوپەیمانی بایكۆتیان كرد.

قاسم گەڵاڵی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی بە (خەڵك)ی راگەیاند، ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان هیچ گۆڕانكارییەك دروستناكات.

وتیشی “دەستكاری دەنگەكان كراوە ، پرۆسەكەش هەرلەسەرتاوە ناشەفاف بووە، بۆیە پێمان باشبوو بایكۆتی بكەین”.

کوردستان

كەنەكە مەترسیی گەورە لە سەر رۆژئاوا و باشووری كوردستان ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان كەنەكە رایگەیاند “سەرۆككۆماری توركیە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پاش ئەوەی كە لەگەڵ شەریكەكانی، باغچەلی و ئەرگەنەكۆن، ڕاوێژكاری كرد، فەرمانی دا كە هەر لە كۆبانی و گرێسپییەوە بگرە هەتا سەرێكانی و دێرك، واتە هەموو ڕێڕەو‌ی ژێر هێڵی قەتار، بخاتە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیەوە. ئامانجیان ئاشكرایە؛ دەیانهەوێت ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان هەڵوەشێنن. دەوڵەتی تورك نایهەوێت گەلی كورد لەگەڵ هاوڵاتیانی لە وڵاتی خۆیدا بە ئازادی بژی. لەم بوارەدا، ئێران و هاوپەیمانانی حاكمی لە بەغدا و شام یارمەتیدەرین. خاڵی هاوبەشیان ئاستەنگكردنی ڕێی كوردانە”.

كەنەكە لە بەیاننامەیەكدا رونیكردەوە “هەوڵدانێكی بەم شێوەیە هەموو دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان دەخاتە بن مەترسییەكی گەورەوە و هیچ ئەولەكاری و ئەمنییەتێكی بۆ لە گۆڕێدا ناهێڵێت. بە داگیركردنی بەرفرەی ڕۆژئاوای كوردستان لە لایەن دەوڵەتی توركەوە، باشووری كوردستانیش دەكەوێتەوە گەمارۆوە و هێدی هێدی دەخنكێندرێت. ئەوەش بە واتای ئەوەیە كە هەمووی كوردستان دەكەوێتە رەوشێكی مان و نەمانەوە”.

ئاماژە بەوەش دەكات “لە سەر كێشەی عەفرین ئەوە دەركەوت كە ڕووسیە لە فكری بەرژەوەندییەكانی خۆی و هاوپەیمانی خۆی، ڕێژیمی شامه. لە هێرشی بەغدا بۆ سەر كەركووك دا، ئەوەش دەركەوت كە ئامریكاش لە فكری خۆی دایە. لە ناو حیساباتی ئەو زلهێزانەی كە لە ناوچەكه ‌دان‌، كورد و كوردستانیش دەبێ بۆخۆیان حیسابی خۆیان بكەن. لە دژی هێزە تێرۆریستییەكان و هەندێك هێزی هەرێمی، ئامریكا لەگەڵ كورد لە ڕێكەوتنێك دایە. بەڵام بەداخەوە لە دژی دەوڵەتی تورك دەنگی خۆی نەرم دەكات و ئەوەش بوێری دەدات بە توركیە”.

كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) رەوشی ئێستا بە گرینگ دەبینێت و بانگ لە گەلی كوردستان و رێبەرانی دەكات كە ڕووداوی دوایی تەنیا بە هەڕەشە نەبینن “بە ڕژدی بگرنە دەست و قایمكاری پێویست وەربگرن و، پیشتیوانی لە گەلی ڕۆژئاوای كوردستان بكەن. ڕێبەرانی كوردستان دەبێ پێكەوه رەوشی ئێستا بە بەرپرسیارییەكی نەتەوەیی و نیشتمانی لە ئەستۆی خۆ بگرن و، پێكەوە پیلانی پاراستنی وڵات پێكبێنن و، بە یەكدەنگی خۆیان سەرنجی ئامریكا بۆ ئەوە ڕابكێشن كە سەركەوتنی توركیە بنكەوتنی ئامریكاشە”.

راشیگەیاندووە “ڕۆژ رۆژی مەترسییە. گەلی كوردستان، ڕێبەران و هەموو دینامۆی وڵات لە هەر كوێ بن، لە وڵات و لە دەرەوەی وڵات، دەبێ ئەم كێشەیە لە سەرووی هەموو كارێكی دیكە بگرنە دەست و خۆیان سەفەربەر بكەن بۆ ئەوەی كە ڕێ له ئە‌م داگیركەرییەی دەوڵەتی تورك بگرن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری بەرگری توركیا زانیاری نوێ لەسەر بۆردومانەكەی مەخمور و شنگال ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری توركیا ئاشكرای كرد 20 فڕۆكەی جەنگی وڵاتەكەی شەوی رابردوو بنكەكانی پەكەكەیان لە شنگال و قەرەچووغ بۆردومانكردووە.

خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا لە بەیاننامەیەكدا رونیكردەوە، 20 فڕۆكەی جەنگی بەشداری هێرشەكەی شەوی رابردووی شنگال و مەخمووریان كردووە و بەهۆیەوە 4 كەس كوژران و 5ی دیكەش بریندار بوون.

ئاشكراشیكرد بۆ یەكەمجار هێرشكراوەتە سەر چیای قەرەچووغ و هێرشەكە لە شێوەی هەڵكوتانەسەر بووە، تێیدا 20 فڕۆكەی جەنگی و ژمارەیەك فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و فڕۆكەی گوێزەرەوەی سووتەمەنی بەشدارییان كردووە، ئەوە بۆ یەكەمجارە هێرش بكرێتەسەر قەرەچووغ، تێیدا 30 بنكە و بارەگای پەكەكە لێیان دراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ناسنامەی قوربانییەكانی بۆردومانەكەی شەوی رابردووی مەخمور ئاشكرا بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ

ناسنامەی ئەو چوار كەسەی شەوی رابردووی لە هێرشەكانی فڕۆكە شەڕكەرەكانی سوپای توركیا بۆ سەر مەخمور بوونە قوربانی، ئاشكرا بوو.

ئەنجومەنی گەلی مەخمور لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد “سێ لەو شەهیدانە ئەندامانی یەك خێزانن، كە دایكێك و كچەكەی و نەوەیەكی بوون و لەگەڵ ژنێكی دیكەدا”.

ناسنامەی قوربانییەكان:
ئاسیا عەلی محەمەد – ٧٣ ساڵ

نارنج فەرحان قاسم – ٢٦ ساڵ، كچی ئاسیا عەلی.

ئەڤین كاوە مەحمود – ١٤ ساڵ، نەوەی ئاسیا عەلی.

ئەیلەم محەمەد عەمەر – ٢٣ ساڵ.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین