ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی سلێمانی چەند بڕیارێك لەبارەی ئەنفلۆنزاوە دەردەكات


خەڵك – ئارژین كارزان

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی لەگەڵ بەشێك لەنەخۆشخانە پەیوەندیدارەكان كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەسەرپەرشتی د. سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی جێگرانی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی و بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری كارگێڕی بەشێك لەنەخۆشخانە پەیوەندیدارەكان دووەمین كۆبوونەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی ئەنجامدرا.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئێستای ئەنفلۆنزای وەرزی لەشاری سلێمانی بۆ دانانی ڕێوشوێنی پێویست لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە بڕیاری پێویستی لەسەردرا كە خۆی دەبینێتەوە لە: هەماهەنگی تەواو بكرێت لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانە ئەهلییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە.

هەروەها بڕیاردرا، پێداچوونەوە بەهەموو ڕێوشوێنەكانی كەپێشتر گیراونەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای وەرزی و بڕێكی زیاتر لە فاكسینی دژی ئەنفلۆنزا دابین بكرێت بۆ دەزگا تەندروستییەكان و هاووڵاتیان.

هەروەك بڕیاردرا، داوا لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن بكرێت كە ڕێنماییە تەندروستییەكان لەبارەی خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزای وەرزی بڵاوبكەنەوە.

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 33 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 33 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دهۆك دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵن و ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكران، دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵ.
ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران ئاشكرا كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا 6/6/2020ی مانگ دەوامی فەڕمییان ڕادەگیرێت و لە 7/6/2020 دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 5 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 5 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەولێر دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان