ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نوێنەرێكی نەینەوا: دەنگ بە پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەمنی نێوان عیراق و ئەمریكا نادەین

خەڵك – ئارژین كارزان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پارێزگای نەینەوا ڕایدەگەیەنێت، دەنگنادەن بە پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەمنی نێوان عیراق و ئەمریكا.

حەسەن عەلو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پارێزگای نەینەوا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا:”ڕێی تێناچێت دەنگ بە هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەمنی نێوان عیراق و ئەمریكا بدرێت، لە كاتێكدا تیرۆریستانی داعش لەبەردەم دەرگای پارێزگاكانماندا بوونیان هەیە”.

حەسەن عەلو وتیشی:” هەڵوێستی ئێمە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنەكە نییە و بەشداری كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ناكەین، چونكە زەرەمەندی یەكەم ئێمە دەبین وەك پارێزگا سوننەنیشینەكان، لەبەرئەوەی كاتێك عەرەبی سوننە و توركمانی سوننە ڕووبەڕووی سوپای ئەمریكا بوونەوە و هاوبەشەكانمان پێیان دەوتین تیرۆریست، دواتریش كە داعش هات بە ڕێككەوتنێكی نوێ‌ ئەمریكایان هێنایەوە، ئێستاش دەیانەوێت دەریانبكەنەوە، لە كاتێكدا داعش لەبەردەم ماڵەكانماندایە “.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشیخستەڕوو:” ئەمە ڕای ئێمەیە و پێویستە هاوبەشەكانیشمان ڕێز لە هەڵوێست و ڕاكانی ئێمە بگرن”.

ئەو وتانەی ئەو حەسەن عەلو لە كاتێكدایە، ئەحمەد ئەلكینانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر كوتلەی سادیقونی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاندبوو، هەر ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی كۆبوونەوەكەی سبەینێ‌ نەكات و دەنگ بە هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەمنی نێوان عیراق و ئەمریكا نەدات بە (خیانەتكردن لە وڵاتەكەی) تۆمەتبار و ئەژمار دەكرێت.

عێراق

لە عیراق و هەرێم بەرزترین ژمارەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 2834 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2339 كەسیش چاكبوونەتەوە و هاوكات 77 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 16 هەزار و 531 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2834 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هاوكات لە سلێمانی 56 و هەولێر 218 و دهۆك 83 و كەركوك 75 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2339 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات لە سلێمانی 54 كەس و هەولێر 84 و كەركوك 57 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە 77 كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش كۆی گشتی مردووان گەیشتۆتە 5 هەزار و 94 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی سیستانی تووشی كۆرۆنا بووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی عەلی سیستانیی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق تووشی كۆرۆنا بووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی شاری نەجەفەوە بڵاویكردەوە، محەمەد حسێن عەمیدی، بەرپرسی نوێنەرە بڕواپێكراوەكانی عەلی سیستانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ڕوونیشیكردەوە، دۆخی تەندروستی عەمیدی جێگیرە، كە هاوكات مامۆستای حەوزەی عیلمییە لە نەجەف.

پێشتریش جەواد شەهرستانی زاوا و وەكیلی گشتیی سیستانی لە ئێران، تووشی كۆرۆنا ببوو، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە ئەگەری تووشبوونی گەورە مەرجەعی شیعەكان بە پەتاكە بڵاونەكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی لوبناندان

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ چوار شەممە مانگی سووری عیراقی ڕایگەیاند كە 10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی بەیروتی پایتەختی لوبناندان كە دوێنێ لە بەندەرێكی شارەكە ڕوویدا.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوەكە، 10 هاووڵاتی عێراقی لە تەقینەوەكاندا بیرندار بوون و ڕوونیشیكردەوە كە باری تەندروستی زۆربەیان جێگیرە.

لەلایەكی دیكەشەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسان دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان ئەنجام دا و بە هۆی تەقینەوەكانەوە سەرەخۆشی لێكرد.

هاوكات بڕیاریشی دا بە فڕۆكەیەك هاوكاری پزیشكی بەپەلە بگەیەنێتە لوبنان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان