ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

دایک پێویستی بەوەیە ماوەیەک پشوو لە منداڵەکانی وەربگرێت، ئەمەش هۆکارەکەی


خێزان

بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی دایک پێویستی بەوەیە ماوەیەک پشوو لە منداڵەکانی وەربگرێت، ئەوەش هەم بۆ دایکەکە و هەم بۆ منداڵەکان بەسوودە.

 

کاتێک ژنێک دەبێت بەدایک، گۆڕانکاری لە مێشک و جەستە و تەواوی ژیانی درووستدەبێت و دەبێتە خاوەن کارێک کە ٢٤ کاتژمێر دەبێت لە کاردابێت و ئەوەش پەستانێکیی زۆری لەسەر درووستدەکات.

هەر بۆیە هەر وەک چۆن پاش ماوەیەک لە ئەنجامدانی هەر کارێک پێویستت بە پشوو دەبێت، دایکیش پێویستی بەو پشوو وەرگرتنە دەبێت، ئەمەش بەمانای ئەوە نایەت کە دایکێکی خراپ بێت.

ئەم پشوو وەرگرتنە نەک تەنها بۆ دایکەکە، بەڵکوو بۆ تەواوی خێزانەکەش بەسوودە، چونکە لەو چەند ڕۆژەی پشوەکەیدا بیریان دەکات وادەکات دواتر دایک بە گڕوتینێکی دیکەوە ئاگاداری لە منداڵەکانی  و کاروبارەکانی ماڵ بکات، نەک تەنها هەر وەک ڕۆتینێک.

-لەکاتی وەرگرتنی پشوودا، خێزانەکەش قەدری دایکیان و جێگاکەی زۆر باشتر دەزانن و وادەکات زیاتر خۆشەویست ببێت لایان.

-بۆیە گرنگە ناوە ناوە گەر بۆ ١ -٢ ڕۆژیش بێت دایکانیش پشوو وەربگرن و کاتێک لەگەڵ خۆیان و هاوڕێکانیان دوور لە منداڵەکان بەسەر بەرن.

ریکلام

ماڵداری

٥ ڕاهێنانی وەرزشی پشت، وەک ئەوە وایە بەجوانی بتشێلن


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕاهێنانی بەسوودە بۆ پشت کە دەتوانیت بۆخۆت لەماڵەوە ئەنجامی بدەیت و هەمان کاریگەری شێلانی هەیە:

 

– لەسەر کورسیەک دابنیشە و قۆڵەکانت بکەرە پشتەملت و دواتر سەرت بۆپێشوە ڕابکێشە تا دەتوانیت، دواتر بیگەڕێنەرەوە و ٥ جار دوبارەی کەرەوە.

– ئەمجارە بەبێ دەستت تەنها ملت ببەرە خوارەوە و هەست بە کشانی شانەکانت بکە، ٨ جار دوبارەی بکەرەوە.

– لەسەر کورسیەکە کەمەرت بە پەستانی شانت بۆ ئەملاو لا بجوڵێنە و لە هەر خولخواردنێکدا ٣٠ چرکە بوەستە، ٣ جار بۆ هەر لایەک.

– ئەمجارە هەر بە دانیشتنانەوە لەسەر کورسیەکە قۆڵی چەپت بۆ لای ڕاستت بەرە و دواتر بە پێچەوانەوە، ١٠ جار بۆ هەر لایەک.

– قاچێکت بخە سەر قاچەکەی دیکە و شانت بە رێکی بهێنە بۆ پێشەوە، ٣٠ چرکە بەوجۆرە بوەستە و ٢ بۆ ٣ جار دوبارەی بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند هەڵەیەکی باو لە ڕێکخستنی چێشتخانەدا کە هەموو شتێکت لێتێک دەدات


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی باوە لە ڕێکخستنی چێشتخانەدا کە هەموو شتێکت لێتێک دەدات:

 

– پێویستە فڕن و مایکرۆیف لە ئاستی کەمەر و دەستتدا دابنێیت، نەک زۆر لەخوارەوە یاخود زۆر بەرز

– کاتێک کەوانتەر هەڵدەواسیت دڵنیابە لەوەی کە باش بەسرابێت و قوراسیی کەوانتەرەکە و کەلوپەلەکانی ناوی هەڵبگرێت

-لەکاتی کڕینی سنگی مەخسەلدا دڵنیابە لەوەی قەبارەی گونجاو بکڕیت و زۆر بچوک نەبێت

– سوود لە سوچی کەوانتەر وەربگرە و بۆ شتی بێکەڵک بەکاری مەهێنە

– پێویستە چێشتخانەکەشت بەهەمان شێوەی ژورەکانی دیکە ڕوناک بێت.

-ژێر کەوانترە داببپۆشە، چونکە وانەبێت کاتێکی زۆرت بە پاککردنەوەی بێسوود لێدەڕوات

– کەرەستە کارەباییەکان نزیک لەیەک دامەنێ، چونکە زوو تێکدەچن.

نابێت بەردەمی مەخسەل فەرشی لێدابنێیت چونکە تەڕدەبێت، هاوکات نابێت چێستخانە فەڕشی تێدا نەبێت چونکە قاچت سەرمای دەبێت و کارت بۆناکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

کۆمەڵێک شت کە پێویست ناکات بەر لە لەدایکبوونی منداڵ بیکڕیت و پارەی زۆری پێبدەیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتە کە پێویست ناکات بەر لە لەدایکبوونی منداڵ بیکڕیت و پارەی زۆری پێبدەیت:

 

 

-جێگای خەو

زۆرجار ئەم جێگەیە زیادەیە چونکە منداڵ لەسەرەتادا لای خۆت دەخەوێت و پێویستی بە ئاگاداری بەردەوام هەیە، بۆیە پێویست ناکات کە لە سەرەتادا ئەم جێگەیە بکڕییت.

 

جلوبەرگ

نابێت جلوبەرگی زۆر بەر لە منداڵبوون بکڕیت، چونکە منداڵ لەو تەمەنەندا زوو گەشەدەکات و جلوبەرگەکانی بۆنابێت، هەر بۆیە تەنها بەپێی پێویستی بیکڕە.

 

عەرەبانی منداڵ

عەرەبانەی منداڵ بۆ کاتێکی کەم پێویستت پێی دەبیت، بۆیە گەر نەتوانی لە کەسێکی وەربگریت ئەم ڕێنماییانە ڕەچاو بکە:

-پێویست ناکات کە پارەی زۆری پێبدەیت، چونکە بۆماوەیەکی کەم بەکار دەهێندرێت.

-دڵنیابە لەوەی کە حەرەبانەکە دەکڕیت کێشی قورس نەبێت، بەو پێیەی هاتوچۆی پێدەکەیت.

 

-مێزی گۆڕین

ئەم مێزەش سوودی نییە، چونکە منداڵ سەرەتا لەسەر زەوی وەردەگیرێت.

 

-یاری

پێویستناکات یاری زۆر بۆ منداڵەکەت بکڕیت، چونکە لەو سەرەتایەدا تەنها چەند یاریەکی کەمی پێویستە و شتی زۆری بۆ مەکڕە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان