یەكێتی ئەوروپا لەبارەی ڤیزای شنگنەوە بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكات


ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا ڕەزامەندی لەسەر دانوستان لەسەر پێشنیارێك بۆ دیجیتاڵكردنی پرۆسەی داواكاری ڤیزای شنگن بۆ سەرجەم داواكاران، دەردەبڕێت.

پێشنیاری دیجیتاڵكردنی ڕێكارەكانی ڤیزا، ئەگەری پێشكەشكردنی داواكاری ڤیزەی شنگن بە شێوەی ئۆنڵاین پێشكەش دەكات، ستیكەری ڤیزەی ئێستا بە ڤیزەی دیجیتاڵی دەگۆڕدرێت، ئەمەش پرۆسەكە ئاسانتر دەكات.

جگە مەوەش، ئامانجی پێشنیازەكە ئەوەیە ڕێكاری داواكاری ڤیزای شنگن زیاتر پراكتیكی بكات و ئاسایشی ناوچەی شنگن باشتر بكات.

لای خۆیەوە، ماریا مالمێر شتاینەرگارد وەزیری كۆچبەران لە سوید،پێشوازی لە بڕیارەكە كرد ڕایگەیاند، ڕێكاری ڤیزای دیجیتاڵی ئاسانكاری بۆ هەمووان دەكات بۆ پێشكەشكردنی داواكاری بۆ بەڵگەنامەكە.

هەروەها ڕایگەیاند، بە دیجیتاڵكردنی ڕێكارەكانی ڤیزای شنگن ژمارەی گەشتەكان بۆ كونسوڵخانەكان كەمدەكاتەوە، ئاسانكاری دەكات بۆ بەرپرسان دەكات، بەخێرایی داواكارییەكان چارەسەر بكەن.

بەپێی ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا، ئەگەر پەیڕەوی پێشنیاركراوی نوێ پەسەند بكرێت، یەكێتی ئەوروپا سەكۆیەك بۆ وەرگرتنی ڤیزاكان دادەنێت.

ئەنجومەنی ئەوروپا دەڵێت”ئامادەبوونی كەسەكان لە كونسوڵخانەكاندا تەنیا بۆ ئەو كەسانە پێویست دەبێت كە بۆ یەكەمجار داواكاری پێشكەش دەكەن، لەگەڵ ئەوانەشدا كە داتای بایۆمەترییان كارا نەماوە و بەڵگەنامەی گەشتیاری نوێیان هەیە”.

عێراق و بەڕازیل لە ئیسپانیا یاریی دەكەن
پێشت عێراق و بەڕازیل لە ئیسپانیا یاریی دەكەن
بەفرێكی زۆر پارێزگای دهۆكی گرتەوە
دواتر بەفرێكی زۆر پارێزگای دهۆكی گرتەوە
پەیوەندیدار