ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ی.سلایدەر

خۆپیشاندەران لەبەسرە رێگای كێڵگە نەوتییەكان دادەخەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە خۆپیشاندان لە بەسرە دەستیپێكردەوە و چەند رێگایەكی سەرەكییان داخست.

بەپێی هەواڵی ئا ژانسەكانی عێراق، خۆپیشاندەران رێگای سەرەكی كێڵگەی نەوتی رومێڵە و دەروازەی شلامجەیان داخستووە.

خۆپیشاندەران كە داوای دابیكردنی هەلی كار و ئاو و كارەبا دەكەن رێگری دەكەن لە گەیشتنی كارمەندانی كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكان.

دانیشتوانی قەزای شەتولعەرەبیش لە خۆرهەڵاتی پارێزگای بەسرە خۆپیشاندانیان سازكرد و رێگا سەرەكییەكانیان داخست.

جیهان

تورکیا: لەمساڵدا زیاد لە پێنج ھەزار قاچاخچی دەستگیر کراون

خەڵک-

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، بە تەنھا لەمسالدا زیاد لە چارەکە ملیۆنێک پەنابەری نایاساییان دەستگیر کردووە و پەنجا ھەزار کەسیشیان دیپۆرت کردۆتەوە.

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە میانی کۆنفرانسی رێککەوتنی کۆچی نێودەوڵەتی لە ئاستی حکومەتەکان” کە لە شاری مەراکیش لە مەغریب بەسترا، ڕایگەیاند: “تەنھا لەمساڵدا ٢٥١ ھەزار و ٧٩٤ کۆچبەری نایاساییمان دەستگیرکردووە، ئەم ڕێژەیەش بەراورد بە ھەمان کاتی پارساڵ ٥٦٪ زیاترە.

ئەوەشی ڕاگەیاند: ھەر لەمساڵدا ٥٣ ھەزار و ٨٦٠ کەسمان دیپۆرتکردۆتەوە، ٥ ھەزار و ٥٢٢ قاچاخچی مرۆڤمان دەستگیرکردووە.

سولەیمان سۆیلو ئاماژەی بەوەش کرد: “لە ساڵی ٢٠١٦ دا نزیکی ٦,٤ ملیار دۆلار و لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٩,١ ملیار دۆلار ھاوکارییان پێشکەش بە کەیسی پەنابەران، بەدەر لە ٣٣ ملیار دۆلار کە بۆ قەیرانی کۆچ و خەرجییەکانی ئەمنی خەرجمان کردووە.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دوو ساڵی داھاتوو بازاڕی ئەپڵ بە شێوەیەکی بەرچاو دەکشێتەوە

خەڵک-

لێکۆڵەران و شارەزایانی بازاڕ لە گروپی بانکەکانی (Nomura) ـی ژاپۆنی، لە راپۆرتێکدا پێشبینی ھاتنە خوارێکی سەختی بازاڕ دەکەن بۆ کۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا.

ئیین لین بەڕێوەبەری ژووری لێکۆڵینەوە لە گروپی بانکەکانی (Nomura) دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ساڵی داھاتوو فرۆشییەکانی ئەپڵ لە ئامێرە زیرەکەکان بۆ ٢٠٠ ملیۆن ئامێر و ساڵی دواتریش بۆ نزیکی ١٨٠ ملیۆن ئامێر داببەزێت.

ئەو شارەزایە ھۆکاری پێشبینییەکانی کشانەوەی بازاڕی ئەپل بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، خەریکە ئەپڵ توانای کێبەرکێی کۆمپانیاکانی دیکەی ئامێرە زیرەکەکان لەدەستدەدات و نزیکە لەوەی لە ڕیزبەندیی یەکەمەکان بچێتە دەرەوە.

یەکێکی دیکە لە ھۆکاری ئەو پێشبینییە ئەوەیە، لە ساڵی داھاتوو ژمارەیەکی زۆر لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە تەکنۆلۆجیای 5G بەردەست دەخرێن، لە ئەمریکاش خستنە کاری ئەو تۆڕە دەستیپێکردووە و ئەپڵ ھیچ ئاماژەیەکی نییە بەوەی لە پێنج ساڵی داھاتوو ئەو تەکنۆلۆجیایە لە ئامێرەکانی بخاتە کار، ھەروەک ئەوەی لە خستنەکاری تەکنۆلۆجیای 4G دواکەوت.

پێشتریش کۆمپانیای ئەپڵ ناڕەزایی خۆی پیشاندا لە کەمبوونەوەی فرۆشی دوایین ئامێرەکانی، شارەزایانیش ئاماژە بەوە دەکەن، ئەپڵ نەیتوانیوە ھیچ شتێکی تازە لە دوایین نەوەی ئامێرەکانی بەردەست بخات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پشده‌ر: كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی به‌زۆر سه‌ندنی پاره‌ له‌ خه‌ڵك ده‌ستگیر كرا

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ کەسێک بە تۆمەتی بەزۆر سەندنی پارە لە خاوەن مارکێتەکان، دەستگیر کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: “پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌ لایه‌ن هاوڵاتیان و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ كامێرای چاودێری، هێزه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان لە قەزای پشده‌ر، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌ زۆر پاره‌ی له‌ خاوه‌ن ماركێته‌كان سه‌ندووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەو تۆمەتبارە به‌ مادده‌ی ٤٥٢ له‌ یاسایی سزادانی عێراقی‌ به‌ند كراوە و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسیەکە كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین