ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەپەگە دەربارەی پێكدانەكانیان لەگەڵ سوپای توركیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە دەربارەی چالاكی گەریلا و پێكدادانەكانیان لەگەڵ سوپای توركیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:
‘ یەژا ستار لە جولەمێرگ سوپای دوژمنی كردە ئامانج’

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆزوشەهید ئاگریدا گەریلاكانی یەژاستار لە ڕۆژی ١٠ی تەمووز/١٩ی پووشپەردا لە كاتژمێر ٩ی بەیاندیا، لەدژی بارەگایەكی سەربازی سوپای توركیا لە گیرێ-ی ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ، چالاكییان ئەنجامدا. گورزێكی سەخت لە سەنگەر وحەشارگەكانی ناو بارەگاكە درا، بەلام ژمارەی كوژراوو بریندارانی هێزەكانی سوپای توركیا نەزانراوە.

هێزەكانمان لە چواڕچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە كاتژمێر ١٨:٣٠ خولەكدا لەسەر گردی لێلیكان-ی هەرێمی برادۆست-ی باشووری كوردستان سوپای داگیركەری توركیا-یان كردە ئامانج. لەو چالاكییەدا سەربازێكی سوپای دوژمن كوژرا.

‘ لەشەمزینان ئۆپەراسیۆن’

لە ڕێكەوتی ٩ی تەمووز/١٨ی پووشپەڕ سوپای داگیركەری توركیا وێڕای جەندەرمەكانی گوندەكان لە هەرێمی نێوان ناوچەی ڕادیۆلۆگ-ی گەڤەروگوندی هاروون-ی ناوچەی شەمزینان، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی كرد. ئۆپەراسیۆنەكە هەمان ڕۆژ بەبێ هیچ دەسكەوتێك كۆتایی پێهات.

‘ بۆردمانی فڕۆكە’

فڕۆكەجەنگییەكانی سوپای داگیركەری توركیا هەرێمەكانی پاراستنی مەدیای بۆردمان كرد. زانیاری ورد لەسەر ئەو بۆردمانانە ئاوەهایە:

فڕۆكە جەنگییەكان لە ١٠ی تەمووز/١٩ی پووشپەڕدا لە نێوان كاتژمێرەكانی ٨ بۆ ١٠ی ئێوارە دەورووبەری گوندی گیراوا، كورتەك، ئورتا ئالان، بۆلێ، گردی هیوا ودەورووبەری گوندی سیلێ-ی قەندیل، دۆڵی كۆنفەرانسێ و هەرێمی ئاواشین، ناوچەی چەمچۆ، كونیشكا وگوندی فیلیحا-ی هەرێمی زاپ، ناوچەی شەهید بریتان، گەلی ئاشوتێ وكێلەشین-ی هەرێمی خواكورك-یان بۆردمان كرد.

٩ی تەمووز/١٨ی پووشپەڕ لە كاتژمێر ١٩:٣٠ دۆڵی نێرگە و ئالانتوس-ی هەرێمی زاپ بۆردمان كرا.

ئەمە ماوەیەكە كە لە گوندەكانی هەرێمی كیرك-ی مەردیڤان-ی ناوچەی پولور-ی دێرسیم. كروپێك لە جەردەوانەانی دەوڵەتی توركیا بە جلی گەریلاوە دەگەڕن و زەخت لەگەل دەكەن و گەل ئازاردەدەن. دەبێت گەلی ئێمە ئاگادار پیلانەكانی دوژمن بن.”

کوردستان

پشده‌ر: كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی به‌زۆر سه‌ندنی پاره‌ له‌ خه‌ڵك ده‌ستگیر كرا

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ کەسێک بە تۆمەتی بەزۆر سەندنی پارە لە خاوەن مارکێتەکان، دەستگیر کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: “پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌ لایه‌ن هاوڵاتیان و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ كامێرای چاودێری، هێزه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان لە قەزای پشده‌ر، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌ زۆر پاره‌ی له‌ خاوه‌ن ماركێته‌كان سه‌ندووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەو تۆمەتبارە به‌ مادده‌ی ٤٥٢ له‌ یاسایی سزادانی عێراقی‌ به‌ند كراوە و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسیەکە كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێمە و عێراقیش گرنگە

خەڵک-

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا ڕایگەیاند، “كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنوریی نێوان توركیا و عێراق، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.

فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ده‌روازه‌ی ئۆڤا، ڕایگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەم ده‌روازه‌ سنوریییە په‌یوه‌نددارە به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوە، ئێمە هه‌ست به‌ پێویستیی ئەو هاوسه‌نگییه‌ ده‌كه‌ین.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەو دروازە سنورییە، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی، کارێکی باش نییه‌ جێگره‌وه‌ت نه‌بێت بۆ قه‌باره‌یه‌كی بازرگانی بە بڕی‌ ١٣ ملیار دۆلار”.

فاتح یڵدژ ئاماژەی بەوەش کرد: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا و عێراق په‌یوه‌ستێكی گرنگی وزه‌یه، ئه‌و هێڵه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ كار، ئه‌و هێڵه‌یه‌‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دێت. هێڵه‌ كۆنه‌كه‌ چاوه‌ڕوانی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌یه‌. كۆمپانیا توركییه‌كان خواستی خۆیان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌ نیشانداوه‌. پێویسته‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركووك و هێڵی بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، به‌توانای راسته‌قینه‌ی خۆی كار بكات. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه‌.

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەڵێت: نه‌ بیره‌ نه‌وته‌كان به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه‌ كارده‌كه‌ن، نه‌ هێڵه‌كه‌ به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه‌ كارده‌كات. وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی ته‌ماشای ئه‌مه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گرنگه‌ و رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێمیش له‌وباره‌وه‌ گرنگه‌. كه‌ركووك و به‌غدا پێویستیان به‌و داهاته‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ده‌ستدێت. لێره‌دا باوه‌ڕمان وایه‌ ئه‌گه‌ر توانای هێڵه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی جاران، په‌یوه‌ندییه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ دۆخی جاران.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لە بارەگای ئامەدی ھادەپ دەستگیر کرد

خەڵک-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لەبارەگای ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) دەستگیر کرد، کە بۆ پشتیوانی لە پەرلەمانتارێکی ژن بڕیاریان دابوو سێ رۆژ مانبگرن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمینییەکانی تورکیا، چوونە نێو بارەگای شاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) و ٢٥ ژنیان دەستگیر کرد.
ئەو ژنانە بڕیاریان دابوو بۆ ماوەی ٣ رۆژ مانگرتن رابگەیەنن، وەک پشتیوانییەک لە لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکا دیموکراتیک و پەرلەمانتاری هەدەپە.

لەیلا گوڤەن ماوەی زیاتر لە مانگێکە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەسـتگیرکراوە و پێدەچێت ڕووبەڕووی سزای زیندانی کردنی چەند ساڵە بێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین