ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە ئیدلبەوە بەڕێكەوتوون
ئەردۆغان: 250 هەزار هاووڵاتی سوریا بەرەو توركیا هەڵاتوون

خەڵك- سەربەست قادر
سەرۆكی توركیا، هەڵاتنی 250 هەزار هاووڵاتی سوری لە ناوچەی ئیدلبی باكووری خۆرئاوای سوریاوە بەرەو توركیا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی لەناوچەكەدا بەڕێوەدەچێت ئاوارەبوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان  سەرۆكی توركیا بڵاویكردەوە”لەئێستادا 200 بۆ 250 هەزار ئاوارە بەرەو سنورەكانمان بەڕێكەوتوون. هەوڵ دەدەین بەگرتنەبەری هەندێك ڕێوشوێن ڕێگەیان لێبگرین، بەڵام ئەمە هەروا ئاسان نییە”.

بەپێی میدیاكانی توركیا، نزیكەی 3.7 ملیۆن پەنابەری سوری لە توركیادا هەن، ئەمەش بە گەورەترین ژمارەی پەنابەران لە جیهاندا دادەنرێت، ترسی ئەوەش هەیە تەوژمێكی تری ئاوارەبوون لە ئیدلبەوە دەستپێبكات كە نزیكەی سێ‌ ملیۆن سوری تێدا نیشتەجێیە و لەئێستادا لەژێر دەستی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەدایە، هێزەكانی سوریا و ڕوسیاش لەڕێی دەستپێكردنی بۆردومانێكی چڕ بۆسەر ناوچەكە، هەڵمەتێكی سەربازییان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی دەستپێكردووە.

جیهان

وتەبێژی سوپای ئێران: مووشەكمان ڕەوانەی یەمەن نەكردووە، بەڵكو كەسانی شارەزامان ناردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی سوپای ئێران ڕایدەگەیەنێت: كەسانی شارەزا و ئەزموونی وڵاتەكەیان ڕەوانەی یەمەن كردووە لە پێناو یارمەتیدانی ئەو وڵاتە لەڕووی سەربازییەوە.

ئەبو فەزڵ شكارچی وتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند: تاران هیچ جۆرە مووشەكێكی ڕەوانەی یەمەن نەكردووە، تەنها ئەزموونی وڵاتەكەی لە دروستكردنی مووشەكەی بەرگری ڕەوانەی ئەو وڵاتە كردووە و یەمەنییەكان خۆیان مووشەكەكە دروست دەكەن.

وتیشی: ئێران پشتوانی یەمەن و فەڵەستین دەكات، ئەوەشی ئاشكراكرد هەر كەسێك بەرهەڵستكاری ئەمریكا بكات ئەوان هاوكاری دەكەن.

ئەبو فەزڵ شكارچی ئەوەشی خستەڕوو، دۆخی ئابووری وڵاتەكەی ڕێگە نادات كە هاوپەیمانەكانیان بەسەرجەم ئەو پێداویستیانەی دەیانەوێت دەوڵەمەند بكەن بە بێ بەرامبەر، راشیگەیاند: هاووڵاتیانی یەمەن كەسانێكی ژیرن و لە كاتێكی كەمدا توانیویانە چەندین چەك و پێداویستی سەربازی پێشكەوتوو دروست بكەن وەك فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی پێشكەوتوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ: چین و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی كۆرۆناوە جیهانیان بەهەڵەدا بردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تر ئۆباڵی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای خستە ئەستۆی چین و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و داوای كرد، نەتەوە یەكگرتووەكان بەو هۆیەوە لێپێچینەوە لە پەكین بكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە میانی وتارێكدا 75 هەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، ڤایرۆسی چینی گەورەترین ئاڵنگاری بەردەم كۆمەڵگای نێودەوڵەتییە و لە ئێستادا جیهان لە جەنگدایە دژی ئەو دوژمنە نەبینراوە، كە لە سەرتاسەری جیهان بووەتە هۆی مردنی ژمارەیەكی زۆر لە مرۆڤەكان.

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی، چین و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی پەكیندایە لەسەرەتاوە جیهانیان بەهەڵەدا بردووە بەوەی ئەو نەخۆشییە لە مرۆڤەكانەوە ناگوازرێتەوە و دواتر چین بە هۆی ڕانەگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بە جیهاندا.

دۆناڵد ترەمپ جەختیشی كردەوە، پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكان چین ناچار بە وەڵامدانەوە بكات و بە هۆی ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لێپێچینەوەی لەگەڵ بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە 552 حاڵەتی تووشبوونی نوێی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 483 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆر كەمتر بەراورد بە ماوەكانی ڕابردوودا دادەنرێت كە تووشبوونی ڕۆژانە سێ‌ هەزار كەسی لە وڵاتەكەدا تێدەپەڕاند.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 552 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەم ژمارەیەش بە دەستەواژەیەكی ڕوون دادەنرێت بۆ پاشەكشەكردنی ژمارەی تووشبووان لە وڵاتەكەدا كە بەڕێژەی 75% ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 4542 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 330798 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1185 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 312684 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان