سەرۆكی ئەمریكا پەیامێك ئاڕاستەی مسوڵمانان دەكات



سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت ، لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بە ڕێزەوە لە مسوڵمانانی كۆمەڵگەی ناوچە جیاجیاكانی وڵاتمان دەڕوانین ، كە هەر لەسەرەتای دامەزراندنمانەوە بەشێك بوون لە چیرۆكی ژیان لە ئەمریكا.

جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكالە پەیامێكدا ڕایگەیاندووە، كە نەوە دوای نەوە و هەر لەبوارەكانی زانست و تەكنەلۆجیاوە بیگرە تا دەگاتە بواری هونەری و ئەكادیمی و یاسا و پزیشكی و بزنس و بەڕێوەبردنی حكومەتدا، مسوڵمانانی ئەمریكی بەردەوامن لە بەهێزكردنی نەخشەی هەمەڕەنگی وڵاتمان.

ڕاشیگەیاندووە، بۆیە ئەمڕۆ با هەمووان لە كەلتور و ئایینە جیاوازەكان پێكەوە یەكبگرین بۆ نوێكردنەوەی پابەندی خۆمان بە دروستكردنی وڵاتێكی یەكسانتر و دادپەروەرتر و خاوەنی گیانێكی باڵاتری یەكترقبوڵكردن و میهرەبانتر.

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی كۆڕەوە مەزنەكەی بەهاری ساڵی 1991ى گەلی كوردە
پێت ئەمڕۆ ساڵڕۆژی كۆڕەوە مەزنەكەی بەهاری ساڵی 1991ى گەلی كوردە
نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان
دوات نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان
پەیوەندیدار