ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پۆمپیۆ: باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا داناخەین و سەربازەكانیشمان ناكشێنینەوە

خەڵك – ئارژین كارزان

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، لە پلانیاندا نییە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا چۆڵبكەن یاخود پێنج هەزار سەربازەكەیان لە عیراق بكشێننەوە.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند،:”ئەوەی بینیتان، تیرۆریستان بوون كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیان دەكرێت. هەندێكیان ئەو تیرۆریستانەن كە لەلایەن ئەمریكاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە و لەگەڵ ئەوانی تریش كە چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەمریكا و هەڕەشەیان لەسەر دیپلۆماتكار و كەسە ئەمریكاییەكان دروستكرد”.

مایك پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشكرد:”ئەمە 40 ساڵە ئێران كەمپینی تیرۆریستیی جیهانیی بەڕێوەدەبات. خەونی ئەتۆمییان هەیە و ئەمڕۆ توانای پیتاندنی ئەتۆمییان هەیە. كە ئێمە هاتین ئیدارەی پێش خۆمان پارەی زۆری پێدابوون كە لە بەرنامەی ئەتۆمییدا بەكارهات. پارەیەكی زۆر بوو كە بۆ كاری تیرۆریستی لە سەرتاسەری جیهان بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەكیی خۆیان بەكارهات”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو:”تێڕوانینی ئیدارەی ترەمپ تەواو جیاوازە. ئێمە گوشاری ڕاستەقینە دەخەینە سەر ئێران. بەردەوامیش دەبین”.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی سێشەممە 31/12/2019 لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە كاردانەوەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، هەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، بەشێكیان سووتاند و داواشیانكرد باڵیۆزخانەكە دابخرێت.

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان