ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەمریکا کشاندنەوەی سەدان ھەزار ئۆتۆمبێل بەسەر دوو کۆمپانیای کۆریاییدا دەسەپێنێت

خەڵک-

دەزگا فیدراڵییەکانی ئەمریکا کشاندنەوەی سەدان ھەزار ئۆتۆمبێل بەسەر دوو کۆمپانیای کیا و ھیۆندای کۆریایی دەسەپێنن بەھۆی بوونی ھەڵەی کوشندە لە سیستمی ئێرباگی ئۆتۆمبێلەکانیان.

ئاژانسی فیدراڵیی سەلامەتیی ڕێگاوبانەکانی ئەمریکا (NHTSA) پاش چوار ساڵ ململانێ لە دادگا، داوایەکی دژ بە دوو کۆمپانیای (کیا) و (ھیۆندای) بردەوە و ئەو دوو کۆمپانیایەی ناچار کردووە زیاد لە ملیۆنێک ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی ئەمریکا بکێشنەوە و ھەڵەی مەترسیداری تایبەت بە ئێرباگی ئۆتۆمبێلەکانیان بە خۆڕایی چاک بکەنەوە.

بڕیارەکە ٥٠٠ ھەزار ئۆتۆمبێلی کیا و ٥٤٠ ھەزار ئۆتۆمبێلی ھیۆندای مۆدێلی دوو ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٢ دەگرێتەوە، پاش تاقیکردنەوە دەرکەوتووە، لە کاتی ڕووداوەکاندا ئێرباگی ئەو ئۆتۆمبێلانە ناکرێنەوە و وەک ئەوەیە ئۆتۆمبێلەکە بێ ئێرباگ بێت.

کێشەکە لەوەوە دەرکەوت، لە ٦ ڕووداوی ھاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانی کیا و ھیۆندای لە ئەمریکا ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦ کەسیش بریندار بوون، ئێرباگی ھیچ ئۆتۆمبێلێکیشیان لەکاتی ڕووداوەکەدا نەکراوەتەوە.

بەھۆی ئەوەشی کە ھیۆندای خاوەندارێتی کیا دەکات، ھەر لێکۆڵینەوەیەک لە یەکێک لەو دوو کۆمپانیا بکرێت، ئەوی دیکەش دەگرێتەوە، چونکە بە شێوەیەکی بەرچاو پارچەی ھاوشێوە بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەھێنن.

ئاژانسەکە ئاماژە بەوەش دەکات، لێکۆڵینەوەکان سەر بۆ ئەوە دەکێشن مۆدێلی ساڵەکانی دواتری ئەو دوو کۆمپانیایەش بخاتە بەر تاقیکردنەوە، ھەرچەند دوو کۆمپانیاکە جەختیان لەوە کردۆتەوە، لە مۆدێلی ٢٠١٣ ــەوە سیستمی ئێرباگی ئۆتۆمبێلەکانیان گۆڕیوە و چاکسازیی بەرچاویان تیا کردووە بەڵام (NHTSA) سوورە لەسەر ئەوەی لێکۆڵینەوەکانی لەو بارەیەوە درێژە پێبدات، بە تایبەتی لە ھەندێک لە ئۆتۆمبێلەکانی ئەو دوو کۆمپانیایە ئێرباگی Takata ـی ژاپۆنی بەکارھێنراوە کە خۆی بۆ خۆی بەھۆی پارچەی زیادەوە سەدان قوربانیی لە ئۆتۆمبێلە ژاپۆنی و کۆریایی و ئەمریکاییەکان خستۆتەوە.

ئەو ئۆتۆمبێلانەشی ئاژانسەکە ئاشکرای کردوون دەبێت بکشێنرێنەوە، ئەمانەن:

  • سەرجەم جۆرەکانی کیا سیراتۆ (فۆرتێ)، مۆدێلەکانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٣
  • کیا ئۆپتیما، مۆدێلەکانی ٢٠١١ تا ٢٠١٣
  • کیا ئۆپتیما ھایبرێد، مۆدێلەکانی ٢٠١١ و ٢٠١٢
  • کیا کارنیڤاڵ (سیدۆنا)، مۆدێلەکانی ٢٠١١ و ٢٠١٢

گومان لەوەشدا ییە بەشێکی زۆری ئەو ئۆتۆمبێلانە و مارکەی دیکەی ئۆتۆمبێلیش بە ھەڵەی مەترسیدارەوە لە ھەرێمی کوردستان بوونیان ھەیە، ساڵانەش چەندان قوربانیی لێدەکەوێتەوە و ھەموو شیکارییەکی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتووچۆش بۆ زیادبوونی قوربانییەکان، تەنھا “خێرا لێخوڕین” ــە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فێڵێكی كورتكردنەوە لە ئایفۆندا كەم كەس دەیزانێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
زۆرێك لە بەكارهێنەرانی مۆبایلەكانی ئایفۆن، كورتكردنەیەكی بەسود نازانن، كە لە كیبۆردی ئامێرەكانیاندا هەیە و تا ئەندازەیەكی زۆر بەرهەمهێنەرە لەكاتی نوسینی دەقە دوورودرێژەكان.

كریسی برایەر دایڤیس، ئەو تایبەتمەندییەی (زۆرێك نایزانن) مۆبایلی ئایفۆنی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت: “ڕێگە بە جوڵاندنی دەستەواژەی نوسین دەدرێت لە ناوەڕاستی دەقەكەدا بەبێ‌ ماندووبوون و تەواوكاریی بەدوادادێت، بەكارهێنەران دەتوانن، ئەو دەستەواژەی نوسینە لە ناوەڕاستی دەقی نامەكاندا بجوڵێنن بە گوشاری بەردەوام لەسەر سپەیس، لە ناوەڕاستی تابلۆی پیتەكان، پاشان بە ڕاستی و چەپ بەشێوەیەكی خێرا بجوڵێنرێت بەبێ‌ ئەوەی پەنجەی لەسەر شاشەكە هەڵبگیرێت”.

دایڤیس لە تویتەكەیدا نوسیویەتی، “بۆچی كەس ئەم فێڵەی لە ئایفۆندا پێنەوتووم؟”.

ئەو تویتەی دایڤیس كارلێكێكی گەورەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لەگەڵ كرا و زۆرێك سەرسامییان بەرانبەر بەو تایبەتمەندییە دەربڕی، كە پێشتر نەیانزانی بوو.

تایمەتمەندییەكی یاریدەدەرە بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو دەقانەی لەو ئەپانەدا دەنوسرێن، كە پشت بە (ئێس ئێم ئێس) دەبەستن، وەك (واتساپ) و (فەیسبوك ماسنجەر) و (سناپ چات).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فەیسبوك و ئینیستاگرام لەكاركەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەردوو پێگەی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) و (ئینیستاگرام) لە هەندێك وڵاتدا لەكاردەكەون، ئەمەش وادەكات لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهاندا بكەونە دەرەوەی بازنەی خزمەتگوزارییەكان.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ڕاپۆرتەكان باس لە بوونی كێشەكانی گەیشتن بە خزمەتگوزاریی (فەیسبوك) و (ئینیستاگرام)یان كرد لە هەموو ناوچەكانی جیهان، بە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ڤێتام، ئەرجەنتین، بەریتانیا و تەنانەت عیراق و هەرێمی كوردستانیشەوە.

بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لەدوای كاتژمێر یەكی نیوەڕۆوە (بە كاتی گرێنیچ)، سكاڵایان كردبوو بەرانبەر بە بوونی كێشەكانی گەیشتن بە ئاپەكان.

هاوكات لە بەدواداچوونێكی (خەڵك)دا دەركەوتووە، كە كێشە لە فەیسبووك و ئینیستاگرام دروست بووە و هاوڵاتیان بە ئاسانی ناتوانن وێنە و پۆستەكانیان بڵاوبكەنەوە.

لەو بارەیەشەوە، ڕەوەند جەمال، شارەزا لەبواری ئایتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كێشەكە زۆربەی خەڵكی گرتۆتەوە و پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە كۆمپانیاكانی خاوەنی ئەو پێگە كۆمەڵایەتییانەوە هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

جیپ پیکابێکی نوێی لەسەر بنچینەی رانگلەر ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای جیپ سەر بە گروپی کرایسلەر ڕایگەیاندووە، لە پێشانگەی ساڵانەی لۆس ئەنجیلێس لە مانگی داھاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ ڕادەگەیەنن، بەڵام پێش وادەی خۆی ھەواڵەکان دزەیان کردووە و ئاشکرا کرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی جیب پیکابێکە لەسەر بنچینەی جیپ رانگلەر.

وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە دزەیان پێکراوە و بە خێرایی بڵاوبوونەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکە کرد، چەند زانیارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەوە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ناوی Jeep Gladiator 2020 ـی لێنراوە، لەسەر بنچینەی رانگلەری 2019 دروستکراوە، درێژی حەوزەکەی ١٥٢ سانتیمەترە لەگەڵ چەند جیاوازییەکی سادە لە دیزاینی پێشەوەیدا.

سەبارەت بە بزوێنەرەکانی ئەم پیکابە نوێیە، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بە 2 جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت:

یەکەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.6 لە جۆری پێنتاستار، بە ھێزی 285 HP و تۆرکی 352 NM. ئەم بزوێنەرە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی گروپی کرایسلەر ھەیە، وە: کرایسلەر S300 و دۆج چارجەر و دۆج چالێنجەر و جیپ گراند چێرۆکی.

دووەم: بزوێنەرێکی دیزڵ V6 ـی قەبارە 3.0، بە ھێزی 260 HP و تۆرکی 598 NM.

ھەردوو جۆر بزوێنەرەکەش بە گێربۆکسێکی نویێ ٨ نمرەییەوە پەیوەست دەکرێن.

پیکابە نوێیەکەی جیپ دەتوانێت کێشی 725 کیلۆگرام بۆ گواستنەوەی دوور ماوە ھەڵبگرێت و توانای ڕاکێشانی 3470 کیلۆگرامیشی ھەیە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی نرخی جیپ گڵادیەیتەر ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی نزیک بێت لە نرخی ھاوتاکەی خۆی، جیپ رانگلەر 2019.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین