ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند نیشانەیەکی شێرپەنجەی مەمک پێویستە ئاگاداریان بیت

خێزان
شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لە مەترسیدارترین شێرپەنجەکان کە لە ھەر دوو ڕەگەزی ژن و پیاودا ڕوو دەدات. بەڵام زۆربەی تووشبوان بەم نەخۆشییە خانمن. ئەم شێرپەنجەیە سەرەکیترین ھۆی لەدەستدانی ژیانی ژنانی تەمەن ٢٠-٥٠ ساڵ به‌ هۆی شێرپەنجەیە. ئەم شێرپەنجەیە ئەگەر زوو پێی بزانرێت بە ئاسایی چارەسەر دەبێت، بەڵام زۆر جار بە ھۆی کەمتەرخەمی لە بیر دەچێت و کاتێک پزیشک پێی دەزانێت، کە کار ترازاوە. لە ھەر ٨ ژن یەک ژن لە ژیانی خۆیدا تووشی ئەم شێرپەنجەیە دەبێت، لە بەر ئەمەش لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا ھەر لە تەمەنی ٣٠ ساڵ بەرەو ژوور موعاینە و چاودێری بۆ ھەر کڵۆ و سفتی ناو مەمکدا دەست پێدەکات تا لە زووترین کاتدا ئەم لکانە بخرێنە ژێر چاودێری و ئەگەر پێویستیان بە چارەسەر کردن و دەرمانی پزیشکی بێت، تا بۆیان بکرێت.

ئەمانەی خوارەوەش چەند نیشانەیەکی مەترسیداری نەخۆشییەکەن:

کاتێک دەستی بەردەکەوێت گەرم دادێت .

بەردەوام کەسەکە حەز دەکات دەستی پێدابهێنێت و بیخورێنێـت.

ڕەنگی دەگۆڕێت یاخوود یان شەق دەبێت یاخوود گرژ دەبێت.

خوێن لێهاتنی یاخوود داخورانی گۆیەکانی مەمکەکە.

لیمفی ئاوساو دروست دەبێـت لە ژێر مەمکەدا.

پەیدابوونی ئازاری فراوان و زۆر لە ناوچەی مەمکدا.
لەوانەیە ئافرەتان هەندێک جار بڵێن ئەمە چەوری زیادەیە کاتێک پێستی زیادە دروست دەبێت بەڵام ئەمەش نیشانەیەکی ترە.

مەمکەکە دەئاوسێت و سوور دەبێـ تەنانەت لە کاتی سوڕی مانگانە و ئاسایشدا.

تەندروستی

چەند کارێک کە زیانی زۆر بە قژت دەگەیەنێت و نابێت بەلایدا بچیتەوە

خێزان

هەندێک کار هەیە کە بۆ قژ مەترسیدارە و پێویستە بە لێی دوربکەویتەوە، لەکاتێکدا بەشێک لەم کارانە لەنێو کچاندا باوە:

 

– سپرای قژ

قژت زۆر پان و بڵاودەکاتەوە کە دواتر تاڵەکانی لاوازدەبێت و زیاتر دەکشێت.

 

– خاولیپێچان لە قژ

هەندێک لە خانمان لەپاش گەرماوکردن خاولی لە قژیان دەپێچن، لەکاتێکدا ئەوە کارێکی زۆر هەڵەیە، چونکە قژ کە تەڕە لاوازترە و پێچانی لە خاولیەکە وادەکات ئەگەری هەڵوەرینی زۆر زیاتر ببێت.

 

– بەستنی توند

نابێت بەهیچ جۆرێک قژت بە توندی ببەستیت، چونکە وادەکات ڕەگی قژەکە لاوازببێت و دواتر بە ئاسانی بێتە دەرەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بۆچی نابێت چا و خورما پێكەوە بخورێن؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

چا یەكێكە لەو خواردنەوانەی گرنگییەكی زۆری پێ دەدرێت و رۆژانە لە نێو زۆربەی خێزانەكاندا دەخورێتەوە، خورماش بە هەمان شێوە لای زۆربەی خەڵك خۆراكی رۆژانەیە، بەڵام بۆچی نابێت پێكەوە بخورێن و ئەگەر بخورێن، ناتوانرێت بڕی پێویست سود لە خورما وەربگیرێت؟

د. عەبدولواحید محەمەد ساڵح، پسپۆڕی بواری پزیشكی و مامۆستای بەشی پزیشكی زانكۆی سلێمانی لە نوسینێكدا لە فەیسبوكی خۆی دەڵێت”خواردنەوەی خورما و چا بەیەكەوە هیچ كێشەیەكی تەندروستیت بۆ دروست ناكات و سودیشیت پێ ناگەیەنێت، بەڵكو دەبێتە هۆی لەدەست دانی ئەو سودە گرنگانەی كە خورما هەیەتی نەك تەنها خورما، بەڵكو چا لەگەڵ هەر شتێكدا یان لەدوایدا دەبێتە هۆی لەدەست دانی سودەكەی.”

هەر لە باسكردنی خورمادا ناوبراو وتویەتی”خورما دەوڵەمەندە بە (پرۆتین، ڤیتامینەكانیB6, B5, B2, B1.) و كالیسیۆم، ئاسن، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، شەكر، ڕیشاڵ ، سۆدیۆم) و سودەكانی ئەمانەن:

1_دەبێتە هۆی گەشە كردن و تەندروستی و بەهێز بوونی ئێسك و ددان.
2_یارمەتی ئەو بەكتریا سود بەخشانە دەدات كە لەناو ڕیخۆڵە دا هەن.
3_ڕێگری دەكات لە توشبوون بە كەمخوێنی و یارمەتی زیاد بوونی خوێن دەدات.
4_دەبێتە هۆی دروست بوونی ماسولكە.
5_خورما شەكری تێدایە سەرچاوەیەكی باشە بۆ دەست كەوتنی وزە.
6_یارمەتی كۆئەندامی دەمار دەدات.
7_یارمەتی بەهێز بوونی دڵ دەدات و ڕێگری دەكات لە جەڵتە.
8_ڕێگری دەكات لە توش بوون بە قەبزی.

هەر لە نوسینەكەیدا د.عەبدولواحید محەمەد ساڵح رێنمایی ئەوەی داوەتە هاوڵاتیان كە پێكەوە خورما و چا نەخۆن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ کێشەی نا ئاسایی ڕووبەری ئەوانە دەبێتەوە کە ٨ کاتژمێر زیاتر دەخەون

خێزان
خەوتنی درووست لە ٢٤ کاتژمێرێدا بریتییە لە ٦-٨ کاتژمێر کەمتر یاخوود زیاتر زیانی جەستەی و دەروونی هەیە.

ئەگەر ماوەیەکی زۆر بخەویت تووشی کێشەی لێدانی دڵیش دەبیتەوە و خەوتن بۆ ماوەیەکی زۆر وادەکات ڕێژەی تووش بوون بە لێدانی دڵ بە ڕێژەی لەسەدا ٣٤ زیاد بکات.

کێشت بە شێوەیەکی نا ئاسایی زیاد دەکات.

تووشی نیگەرانی و خەمۆکی زۆر دەبیتەوە بەتایبەت ئەو کاتانەی کە ناتوانیت و ناتەوێت جێگەکەت بە جێ بهێڵیت.

کەم خەوی هۆکارە بۆ سەرئێشە بەڵام زۆر خەوتنیش هەمان هۆکار درووست دەکات.

کێشەی یادەوەریت بۆ درووست دەکات، وادەکات فرمان یادەوەرییەکانت لێ تێکەڵ ببێـت یاخوود بیرت بچێتەوە.

خەوزڕان هۆکار نییە خووڕەوشتە نا پەسەندەکانی جەستەیی بەڵکو زۆر خەوتنیش ئەم حاڵەتە درووست دەکات و پێویستە باشتر ئاگاداری ئەم خاڵەش بیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 92%, 12
    12 92%
    12 - 92% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 1 دەنگ دان
    1 دەنگ دان 8%
    1 دەنگ دان - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 0%, 0
    0
    0 - 0% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین