ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەرگرتنی پارەی ئاو بەپێی پێوەری میكانیكی دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەستپێكردنی خوێندنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان ڕادەگەیەنێت و وتەبێژی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشكرای دەكات، كە هەر ماڵێك پێوەرەكە نەبەستێت غەرامە دەكرێت بە بڕی 100 هەزار دینار و دەشڵێت: “پارەی ئاو بەپێی ئەو پێوەرە وەردەگیرێت”.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “لە 1ی تەمموزەوە خوێندنەوەی یەكەمی پێوەری ئاوی ماڵان دەستی پێكردووە و لە سەرجەم گەڕەكەكان تیمەكان دەگەڕێن بۆ خوێندنەوەی پێوەرەكە و لە كاتی داهاتوودا، كە خوێندنەوەی دووەم دەستی پێكرد بەپێی بڕی ئاوی بەكارهێنراو پارەی ئاو لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت”.

وتیشی، “زۆربەی ماڵەكان لە سلێمانی پێوەری ئاویان بەستووە و هەر كەسێك-یش نەیبەستووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكات بۆ بەستی پێوەرەكە، چونكە ئەگەر لەماوەی خوێندنەوەی یەكەم نەیبەستن بڕی 100 هەزار دینار غەرامە دەكرێن و بۆ خوێندنەوەی دووەم غەرامەكە زیاد دەكات بۆ 200 هەزار دینار”.

ڕاشیگەیاند، هەژماكردنی پارەی ئاو بەپێی مەتر سێجای بەكارهێنانی ئاوە، كە چەندێك بەكاربهێنرێت بەو بڕە پارەی لێ‌ وەردەگیرێت.

ئابوری

لیژنەی چاودێریکردنی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت کۆبووەوە

خەڵک-

کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە چاودێرکردنی ڕێکەوتنی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت لە وڵاتانی ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ لە ئەبو زەبی کۆبوونەوە، خستنە ڕووی نەوتی زیاتر بۆ بازاڕەکان یان کەمکردنەوەی تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەیان بووە.

کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە چاودێرکردنی ڕێکەوتنی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت لە وڵاتانی ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ ماوەی دوو رۆژە لە شاری ئەبو زەبیی پایتەختی ئیمارات درێژەی ھەیە، لیژنەکە لە وەزیرانی نەوت و وزەی وڵاتانی کوێت، روسیا، عومان، ڤەنزوێلا، جەزائیر پێکھاتوون و کاریان چاودێرکردنی پابەستەبوونی ئەندامانی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکەیە لە بەرھەمھێنەرانی نەوت، بەو ڕێکەوتنەی ماوەی دوو ساڵە درێژەیان پێداوە لە بارەی کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت و بەرزکردنەوەی نرخەکەی.

بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکەش چوونە دەرەوەی تەواوەتیی ئێرانە لە بازاڕی نەوت بەھۆی سزاکانی ئەمریکاوە، ھەرچەند ئەو وڵاتە لە ئێستادا رۆژانە نزیک بە ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بە ٨ وڵات دەفرۆشێت کە لە لایەن ئەمریکاوە لە سزاکان بەخشراون، بەڵام ٦ مانگی دیکە ئەو مۆڵەتە تەواو دەبێت و ھەناردەی نەوتی ئێران بۆ سفر دادەبەزێت.

لیژنەکە تا ئێستا ھیچ ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ڕانەگەیاندووە، بەڵام خەمڵاندنەکان بەرەو ئەوە دەچن، ئەو وڵاتانە درێژە بە کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت بدەن، بە مەبەستی ھاوسەنگ ھێشتنەوەی نرخی نەوتا لە بازاڕەکانی جیھان.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧دا، رێکخراوی ئۆپێک لەگەڵ بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بە سەرکردایەتی روسیا، لەسەر کەمکردنەوەی ١ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا رێککەوتبوون، لە مانگی تەممووزی ئەمساڵیشەوە بڕەکەیان بۆ ١ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمکردەوە، رێککەوتنەکەش لە مانگی ١٢ ی ئەمساڵدا کۆتایی دێت، ئەگەر درێژ نەکرێتەوە.

لەئێستادا نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا لە نزیکی ٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە مانگی ئەیلولی ڕابردووش نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشت بە نزیکی ٨٦ دۆلار، دواتر بەھۆی فشارەکانی ئەمریکا لە بازاڕی نەوت، نرخەکەی بەرەو دابەزین کشایەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دارایی دابەشكردنی مووچەی بەشێكی دیكەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای هەفتەیەك لە دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچە، گەنجینەی سلێمانی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب-ی فەرمانبەرانی دوو شوێنی دیكەی ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە 13-11-2018 مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری خەرج دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە ڕۆژی چوار شەممە مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت و لە هەمان كاتدا مووچەی كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

لای خۆشیەوە، سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بۆ (خەڵك) هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و وتی، “ڕۆژی چوار شەممە مووچەی كەمئەندامان دابەش دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ قەرەهەنجیر و شوان تەرخان كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت، فەرمان دەكات بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ هەردوو ناحیەی شوان و قەرە هەنجیر بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان تەرخان بخرێت.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری كەركوكەوە بڵاوكراوەتە، وە”راكان جبوری، پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت، لەگەڵ بەڕێوەبەرەكانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی كەركوك، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەتی پارێزگا كۆبۆتەوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری ناحیەكانی شوان و قەرەهەنجیر ئامادەبوون و باس لە ئەنجامی سەردانەكەی جبوری كراوە بۆ بەغدا، كە تێیدا لەگەڵ وەزیری دارایی گفتوگۆیان لەبارەی میلاك و پشكی پارێزگاكان لە بودجەی گشتی 2019 كردووە و لە گفتوگۆكاندا ئاماژە بە تەرخانكردنی بڕی 500 ملیۆن دینار كراوە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بۆ هەردوو ناحیەی شوان و قەرەهەنجیر”.

لە بەیاننامەكەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای كەركوكدا باس لە “دابینكردنی بنەتۆو كراوە بۆ جوتیاران و ئاماژە بە پێویستی كاركردن كراوە بۆ چاككردنەوەی ئەو تاوەرە كارەباییانەی، كە لەم ماوەیەی دواییدا بەهۆی كاریی تێكدەرانەوە زیانیان پێگەیشتبوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین