ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمشەو 750 سەرباز گەیشتە كوەیت و 4000 یش لەئەمریكاوە بەڕێوەیە

خەڵك- لوقمان غەفوور

وەزیری بەرگری ئەمریكا بەر لە هاتنی سەری ساڵی نوێ بە كاتی ئەمریكا، بە ڕۆژنامەی (میلتن تایمز)ی ڕاگەیاند، 750 سەربازی فیرقەی 80ی پەڕەشوت گەیشتە وڵاتی كوەیت و 4000 سەربازی دیكەش كۆتایی ئەم هەفتەیە ئەگەنه سێنكۆم.

سێنكۆم (سەنتەری سەركردایەتی هێزەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست – عیراق و وڵاتانی كەنداو و میسر و سوریا و ئەفغانستان)ە كە یەكێكە لەو 11 سەنتەرە شەڕكەرەی ئەمریكا لە جیهان هەیەتی.

بە بڕیاری سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكاش بڕیاردرا بە بڵاوەپێكردنی كەتیبەی پیادەی هێزی پەرچەكرداری ئامادە (IRF)ی سەر بە فیرقەی پەڕەشوت لە كوەیت وەك پەرچەكردارێك بەرامبەر دواین ڕووداوەكانی عیراق. بۆ ئەو مەبەستەش ئێوارەی درەنگانی ڕۆژی 31ی كانوونی یەكەم، 100 مارێنزی لە وڵاتی كوەیت-ەوە ڕەوانەی باڵێۆزخانەی ئەمریكا كرد لە بەغداد، لەهەمانكاتدا وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕاگەیاند، كە 2000 مارێنزی دیكە ڕەوانەی عیراق دەكرێت.

دوابەدوای ئەم لێدوانە پێدەچێت لەلایەن شەقامی ئەمریكییەوە فشار لەسەر ئیدارەی ترەمپ ھەبێت، بۆیە مایك ئیسپر، وەزیری بەرگری ئەمریكا درەنگانی ئەمشەو ٣١ی كانوونی یەكەم وتی، “ڕاستەوخۆ 750 سەرباز گەیشتە كوەیت و لە كۆتایی چەند ڕۆژی داهاتوودا چەند فیرقەیەكی تریش ڕەوانەی ناوچەكە دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەدا، كە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بەهۆی ڕەفتارە خراپەكانی ئیرانەوە، 14 هەزار سەرباز ڕەوانەی ناوچەكە كراوە و 4000 سەربازی تریش ئەمڕۆ ٣١ی كانوونی یەكەم بەڕێكەوتووە.

فیرقەی 80ی پەڕەشوت فیرقەیەكی پیادەی پەڕەشوتە، تایبەتە بە ئۆپەراسیۆنی دابەزین لەو شوێنانەی، كە دوژمنی لێیە یاخود لە قوڵایی خاكی دوژمندایە، یەكێك لە ئۆپەراسیۆنە گەورەكانی، كە فیرقەی 80ی پەڕەشوت بەشداری تێدا كرد دابەزین بوو بۆ ناو خاكی فەڕەنسا لە جەنگی دووەمی جیهانیدا و پشتەوەی بەرەكانی شەڕی لە هێزەكانی ئەڵمانیا گرت.

لە لایەكی دیكەوە مایك لهۆرن، وتەبێژ بەناوی سەركردایەتی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بە ڕۆژنامەی (نیویۆرك دەیلی نیوز)ی ڕاگەیاندووە، كە ئەو 100 مارێنزە لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و بە ڕەزامەندی هێزەكانی ئاسایشی عیراق دابەزیونەتە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و بڕیاریشە بە بەردەوامی دوو كۆپتەری هێرشبەری ئاپاچی چاودێری باڵیۆزخانەكە بكەن.

هەروەها وتەبێژێك بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە نەتوانراوە میلیشیاكان بگەنە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد و بەهیچ شێوەیەكیش بە نیاز نین باڵیۆزخانەكە چۆڵ بكەین.

وتیشی، “ئێمە بە ئاشكرا وتومانە ئەمریكا پارێزگاری لە هاووڵاتییەكی ئاسایی خۆی ئەكات، كە لە عیراق كاردەكات بۆ عیراقییەكان، كە دەیانەوێت عیراق بە سەروەریی و سەربەخۆیی بژی. چاودێری دۆخی عیراق دەكەین و داوا لە حكومەتی عیراق دەكەین پارێزگاری لەدامەزراوە دیپلۆماتییەكان بكات بەپێی ئەو پابەندبوونەی هەیەتی”.

نیوەڕۆی سێ شەممە 31ی كانوونی یەكەم، ژمارەیەك خۆپیشاندەر، كە لایەنگری میلیشیاكانی سەر بەئیران بوون هەڵیانكۆتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و بووە هۆی ئەوەی ئەمریكا بڕیاری پڕ سەربازكردنی عیراق و دەورووبەری ئێران بدات.

هەڵكوتانە سەر باڵیۆزی ئەمریكا لەدوای ئەو هێرشەی ئەمریكا دێت، كە ئێوارەی 29 كانوونی یەكەم بە فڕۆكەی ئێف 15 كردییە سەر پێنج بنكەی حزبوڵڵا –ی سەر بەحەشدی شەعبی و لە ئەنجامدا 25 چەكدار كوژران، كە 4 یان سەركردەی حزبوڵڵا – ن و لەنێو كوژراوەكانی تریشدا 3 ئەفسەی ئێرانی هەن.

جیهان

ئەفغانستان.. نزیكەی 10 ملیۆن كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی دە ملیۆن كەس واتە یەك لەسەر سێی دانیشتووانی وڵاتەكە تووشی كۆرۆنا بوون.

ئەحمەد جەواد عوسمانی وەزیری تەندروستی ئەفغانستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپێی ڕووپێویەك بە هاوكاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆیان دەركەوتووە، 31.5%ی ئەفغانییەكان تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزیری تەندروستی ئەفغانستان وتیشی، لەو ڕووپێوییەدا پشكنینی دژەتەن بۆ دوو هەزار و 500 هاووڵاتی لەسەرتاسەری وڵاتەكە كراوە.
هەر بەپێی ئەنجامی ئەو ڕووپێوییە نزیكەی نیوەی دانیشتووانی كابوڵ تووشی كۆرۆنا بوون.

ئەمەش لە كاتێكدایە تا ئێستا بە فەڕمی تووشبوانی نزیكەی 37 هەزار و مردنی هەزار و 300 كەس لە ئەفغانستان بەهۆی كۆرۆناوە ڕاگەیەنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كۆمپانیایەكی ئەمریكایی: بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكیسنی كۆرۆنا لەگەڵ وڵاتان لەگفتوگۆداین

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیایەكی ئەمریكایی بەشێوەیەكی نیمچە فەڕمی دۆزینەوەی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد: بۆ ڕێككەوتن لەسەر نرخەكەی لەگەڵ وڵاتان لەگفتوگۆدان.

كۆمپانیاكە ناوی مۆدێرنایە و تایبەتە بەدروستكردنی دەرمانە و سەبارەت بەدروستكردنی ڤاكسینەكەش ڕایگەیاند: گفتوگۆیان لەگەڵ چەندین وڵاتدا دەستپێكردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێككەوتن بۆ دابینكردنی ئەو ڤاكسینەی كەئێستا لەقۆناغی تاقیكردنەوەدایە.

بەوتەی ستێفنی بانسڵ بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە تائێستا نزیكەی 400 ملیۆن دۆلاریان پێ گەیشتووە، وتیشی: لەداهاتوودا دەچنە قۆناغی نمایشكردن و دەبێت نرخێكی گونجاو بۆ دەرمانەكە دابنێنین.

هەفتەی ڕابردوو كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریكایی دەستی بە تاقیكردنەوەیەكی ڤاكسینی كۆرۆنا كرد، بۆ ئەو مەبەستەش ڤاكسینەكە لەسەر 30 هەزار كەس تاقیدەكرێتەوە و دواتر چاودێری گۆڕانكارییەكانی دەكرێت، ئەگەر هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی نەبوو، ئەوا دەخرێتە بازاڕەكانەوە.

بەوتەی بەرپرسانی كۆمپانیا ئەمریكاییەكە ئەگەر تاقیكردنەوەكان سەركەوتووبن و پەسەند بكرێت ئەوا دەكرێت ڤاكسینەكە هەتا كۆتایی ئەمساڵ ئامادە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 1389 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی زیاتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1389 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 36 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 3020 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 282824 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1626 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 245490 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان