ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە سلێمانی نزیكەی 200 تۆن خواردن و كەلوپەلی بەسەرچوو لەناو برا

خەڵك- محەمەد ئەحمەد

لەماوەی مانگێكدا لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ئەنجامی گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان دەستیان گرتووە بەسەر بڕی نزیكەی “200” تۆن خواردن و كەلوپەلی ماوەبەسەرچوو و دواتر لەناویان بردوون.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە كۆتا مانگی 2019 دا لە ئەنجامی گەڕان و چاودێرییەكانی لیژنەهاوبەشەكان توانراوە لە كۆی ئەو شوێنانەی كە بەسەركراونەتەوە دەست بگیردرێت بەسەر نزیكەی دووسەد تۆن خواردن و كەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا، كە خاوەنەكانیان بەنیازبوون لە بازاڕدا ساغیان بكەنەوە.

ماڵپەڕی قائیمقامیەتی سلێمانی لەمبارەوە نوسیویەتی” لە رۆژانی پشوودا هاوشێوەی رۆژانی ئاسایی لە سەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنەكان بەردەوامن لە چاودێری و بەدواداچونەكانیان و رۆژانە لەرێگەی نزیكەی 30 لیژنەوە چاودێری كۆی شوێنەكان دەكرێت و هەر خاوەنكارێك یان كاسبكارێك پابەند نەبێت بە مەرج و رێنماییەكانەوە مامەڵەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت”.

کوردستان

تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە نزیكەی 50 هەزار كەس

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 636 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٤٦٩٧ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 110 كەس و سلێمانی 109 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و دهۆك 353 و هەڵەبجە 32 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ٤٠٣ كەس چاكبوونەوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كۆی گشتی تووشبوون بە پەتاكە گەیشتۆتە ٤٢ هەزار و ٣٦٨ كەس و چاكبوونەوەش 27 هەزار و ٣٢٤ و مردنیش 1553 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 4 هەزار نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 3836 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 5751 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان