ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەشناسی بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە

خەڵك- محەمەد ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە كە لە چەند شوێنێك بە بڕی جیاواز باران باریوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە زۆرترین بڕی باران لە ناوچەی یاخسەمەری سنوری پارێزگای سلێمانی باریوە.

کوردستان

لە ئەڵمانیا 8 كەس كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە هێرشێكی چەكداریدا لە نزیك شاری فرانكفۆرد 8 كەس كوژران.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شارۆچكەی هاناوی نزیك لە شاری فرانكفۆرد، ژمارەیەك چەكدار لە ئۆتۆمبیلێكەوە تەقەیان كردووە و لە ئەنجامدا 8 كەس كوژراون.

دوای ڕووداوەكە هێزێكی تایبەتی ئەڵمانیا لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە، بەڵام تائێستا تەقەكەرەكان دەستگیركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی و عوسمان بایدەمیر كۆبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

قوباد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد كۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە:”لەگەڵ هەڤاڵان سەعدی ئەحمەد پیرەو هەرێم كەمال ئاغا پێشوازیمان كرد لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە:”هاوڕابووین كە دیالۆگ كلیلی چارەسەری كێشەكانی گەلی كوردە لەهەموو ئەو پێشهاتانەی دێنە ڕێگای و یەك هەڵوێستی پێویستییەكی هەنوكەییە، هەروەها ڕۆڵی سەرۆك مام جەلالمان بەرز نرخاند لە پەنابردن بۆ ڕێگا چارەی سیاسییانە لەسەرجەم كێشە و گرفتەكان”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە 19/2/2020 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد و شاندێكی یاوەری لە هەولێر كۆبوونەوە و جەختیان لە خەباتی سیاسی مەدەنی لە وتاری ئاشتیخوازانەی گەلی كورد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدەستهێنانی مافەكانی و لێكنزیكبوونەوەی لایەنە كوردستانییەكان كردەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی كارەبا بڕیارێكی گرنگی دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی ئاسانكاریی ئەنجامدانی پڕۆژەكان بۆ هاووڵاتیان و لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر ڕێكخستنەوەی كارەكان، وەزیری كارەبا بڕیارێكی دەركرد.

بەپێی بڕیارەكە، كە ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۹/۲/۲٠۲٠ دەرچووە، ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا دەسەڵاتی تەمویلكردنی ڕێژەی لە 8%ی لەداهاتی كارەبا بۆ ژمێریاری ڕەوان (حساب الجاری) داوە، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكان لە سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان و لەڕێگای خۆیان ئەم دەسەڵاتە بدەنە بەڕێوەبەرایەتی قەزاكان.

بەپێی ئەم بڕیارەش، لەمەودوا بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی قەزاكان دەتوانن بەشێوەیەكی كاراتر و بێ ڕۆتین و دواخستن ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بكەن كە هاووڵاتیان پێویستیانە و لە جێبەجێكردنیدا پێویستی بەمۆركێكی خێرایی هەیە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان