ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا هەموو ڕێكخراوەكانی ئیخوان دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆنگرێسی ئەمریكا، بەپێویستی دەزانێت، هەموو ڕێكخراوەكانی ئیخوان موسلیمین، بخرێنە لیستی تیرۆرەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆنگرێسی ئەمریكا، لە دانیشتێكدا، كە بۆ تاوتوێكردنی قەدەغەكردنی ڕێكخراوی ئیخوان لەسەر ئاستی جیهانی تەرخانكرابوو، ڕایگەیاندووە، “ڕێكخراوی ئیخوانی تیرۆریست، گروپێكە تیرۆر تەبەنا دەكات و گروپی حەماسی فەلەستینی سەر بە ئیخوانە”.

لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆنگرێسی ئەمریكا دەڵێت: “ڕێكخراوی ئیخوان موسلیمینی تیرۆرست و حەماسی فەلەستینی، كە لقێكی سەر بەو ڕێكخراوەیە، تەبەنای تیرۆر دەكەن، بە جۆرێك، كە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دروست دەكەن”.

لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكایی بەپێویستی دەزانێت، هەموو ڕێكخراوەكانی ئیخوان موسلیمین و گروپەكانی سەر بە ڕێكخراوەكە، بخرێنە لیستی تیرۆرەوە.

جیهان

پێنجشەممەی ڕابردوو ئێران ٢٢ کەسی لەسێدارە داوە

خەڵک-

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی ئێران لە ڕاپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات، رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی ئێران ٢٢ کەسیان لە دانیشتووانی ئەھواز لە سێدارە داوە لەوانەی بەتۆمەتی ئەنجامدانی ھێرشی سەر نمایشە سەربازییەکەی مانگی ئەیلول دەستگیر کرابوون و سەدانی دیکەش بەو تۆمەتە لە زیندانەکاندان.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە: دەزگای ھەواڵگریی ئێران پەیوەندیی کردووە بە خێزانی قوربانییەکانەوە و ھەواڵی لەسێدارەدانی کەسەکانیان پێڕاگەیاندوون. ئاگاداریشیان کردوونەتەوە لەوەی ھیچ کۆبوونەوە و خۆپیشاندانێک ئەنجام نەدەن و تەرمەکانیشیان پێنادرێتەوە، بەڵام دەتوانن بەڵگەنامەی مردنیان بۆ دروستبکەن.

ڕێکخراوەکە دەڵێت: ئەو ٢٢ کەسە رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ٢٠١٨/١١/٨ لە زیندانی ناوەندیی خورەمشەھر لە سێدارەدراون.
محەممەد موئیمن ٥٨ ساڵ و نەسر موئمینی کوڕی ٢٨ ساڵ و ئەحمەد حەیدەری ٣٠ ساڵ و حاتەم سەڤاری ٢٤ ساڵ، لەنێو ئەو کەسانەدا بوون رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە سێدارە دراون، ئەو چوار کەسە پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی ھێرش بۆ سەر نمایشێکی سەربازیی لە خورەمشەھر لە سەرەتای مانگی ئەیلول، دەستگیر کرابوون، وەک ئەوەی ڕێکخراوەکە ئاماژەی پێکردووە.

لە ٢٠١٨/٩/٢٤ دا دەزگای ئیتلاعاتی ئێران ڕاگەیەنراوێکی بڵا‌وکردەوە و تیایدا دەستگیر کردنی ٢٢ کەسی ڕاگەیاندبوو، کە ھێرشی سەر نمایشە سەربازییەکەی ئەھوازیان ئەنجامدابوو، یاخود بەشدارییان لە ئامادەکردنیدا کردبوو.

رۆژی ٢٠١٨/٩/٢٢، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە شاری ئەھواز ھێرشیان کردە سەر نمایشێکی سەربازیی و لە ئەنجامی ھێرشەکە ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکی ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.

دواتر ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە پارێزگای خوزستان دەستیان بە ڕەشبگیری کرد و نزیکی ٨٠٠ کەسیان دەستگیر کرد کە ژن و منداڵیان لەنێودایە و زۆرێک لەوان تا ئێستا لە زیندانەکاندا ماونەتەوە.

شاری خورەمشەھر (ئەھواز) و پارێزگای خوزستان ھەڵکەوتوو لەسەر سنوری عیراق، زۆرینەی دانیشتووانیان عەرەبن و بەھۆی داواکردنی مافە سەرەتاییەکانی خۆیان، ڕووبەڕووی سەرکوتکردن بوونەتەوە، وەک ئەوەی ڕێکخراوە جیھانی و ناوچەییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی پێدەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ناسنامەی قوربانیانی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی دەریای ئیجە ئاشکرا کرا

خەڵک-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/١١/١٢، بەلەمێک کە ژمارەیەک لە پەنابەرانی ھەڵگرتبوو، لە نێو دەریای ئیجە و نزیک بە شارۆچكەی دیكیلیی سەر بە پارێزگای ئیزمیر لە تورکیا ژێر ئاو کەوت، میدیاکانسی تورکیاش ناسنامەی قوربانیانی ئەو ڕووداوەیان ئاشکرا کرد.

وەک ئەوەی ئاژانسی ئەنادۆڵو ڕایگەیاندووە: ١٥ پەنابەر لە نێو ئەو بەلەمەدا بوون، ١٤ یان خەڵکی ئەفغانستان و ئەوی دیکەیان خەڵکی ئێران بووە.

تا ئێستاش تەرمی ٤ لەو کەسانە کە دوانیان منداڵن، دۆزراونەتەوە و چارەنوسی ٦ کەسیان نادیارە، ٥ کەسیشیان لە خنکان ڕزگاریان بووە.

پێشتریش ھەمان ئاژانس ڕایگەیاندبوو، “لە ناوچەی دێنیز كۆی، دوو پەنابەر بە مەلەكردن خۆیان گەیاندۆتە کەناراوەکانی تورکیا و ھەواڵی ژێرئاو کەوتنی بەلەمەکەیان گەیاندووە، دواتر تیمەكانی فریاكەوتن رەوانەی شوێنەكە كراون و گەڕان بەدوای قوربانیانی دیکەی ئەو ڕووداوە دەستیپێکردووە.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لەسەر جنێودان بە ژنەكەی پیاوێكی سعودی 40 جەڵدەی لێدەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەو هۆیەی لەڕێی 600 نامەوە، كە لەڕێی (واتساپ)ەوە ڕەوانەی كردبوو، كە پڕبوون بە جنێو و سوكایەتیپێكردن، دادگای تاوانەكان لە شاری جدەی سعودیە، بڕیار دەدات هاوڵاتییەكی سعودی بە لێدانی 40 جەڵد سزا بدات و داواش لە ژنی پێشووی دەكات، كە دەتوانێت ئامادەی لێدانەكە ببێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕۆژنامەی (عوكاز)ی سعودیە بڵاویكردۆتەوە، “نامەی پیاوەكە بۆ ژنی پێشووی، برینداركردن و سوكایەتیپێكردن و گوزارشتی سێكسی و جنێوی زۆر نەشیاوی لەخۆگرتبوو”.

هەر بەپێی ڕۆژنامەكە، ئەو نامانە كارێكی قەدەغەكراون بە كردەوەیەكی قێزەون دادەنرێن و شیاوی ئەوەن خاوەنەكەیان سزا بدرێت، ئەمەش وایكرد بڕیاری 40 جەڵدی بۆ دەربچێت، كە بە یەك جار لە جەستەی دەدرێت، ڕێگەش بە ژنی پێشووی دەدرێت ئامادەی لێدانەكە ببێت.

هەروەها لە حوكمەكەشدا ئاماژە بە وەرگرتنی بەڵێننامە لەو هاوڵاتییە كراوە، كە دەبێت “ڕێگەی ڕاست بگرێت” و چی دیكە نە بە كردەوە و نە بە قسە یەخەی ژنی پێشووی نەگرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین