ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وتاری هەینی ئەم هەفتەیە لەسەر سێ‌ دیاردەیە
مامۆستایانی ئایینی باس لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم سێ ناونیشان بۆ وتاری هەینی ئەم هەفتەیە 13ی تەمموز، دیاری دەكات و داواش لە موسڵمانان دەكرێت خۆیان لە نەخۆشییە وەرزییەكان بەتایبەتی نەخۆشی تای خوێن بەربوون بپارێزن.

بەپێی ناونیشانە پێشنیازکراوەکان بۆ وتاری ئایینی ئەم هەفتەیە، کە وێنەیەکی دەست (خەڵک) کەوتووە، سێ ناونیشان پێشنیاركراوه‌ بۆ وتاری هه‌ینی تا مامۆستایانی ئایینی لەسەری بوەستن و بۆ موسڵمانانی باس بكەن.

بەپێی ناونشانەکان، مامۆستایانی ئاینی دەتوانن بۆ ئەم هەینییە یەکێک لەم ناونیشانانە هەڵبژێرن:
1.چاككردنەوەی نێوان خەڵكان لەكردەوە چاكەكانە.
2. لە سوننەت و ئادابەكانی ئیسلام (ئادابی میواندارێتی چوونە بازاڕ وەك نمونە).
3. كۆڵنەدان لە بەدەستهێنانی بەختەوەری لە ژیاندا (سەركەوتنی قوتابیانی خولی دووەم لە تاقیكردنەوەكاندا وەك نمونە).

ئەوقاف داواش لە مامۆستایان دەكات، “ھاونیشتمانیان ئاگادار بكەنەوە لە خۆپاراستن لە نەخۆشییە وەرزییەكان بەتایبەتی نەخۆشی تای خوێن بەربوون بەشیكردنەوەی چەند خاڵێكی ئەم نەخۆشییە”.

کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

خەڵک-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قۆناغەکانی داھاتووی کاری حزبەکەیان، کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و دواتر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو لە کۆبوونەوەکەیدا گەشتووە بە چەند خاڵێک، لەوانە، دروستکردنی ئۆپۆزسیۆنێکی کارا و کاریگەر، ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حزب، بڕیاردان له‌سه‌ر پێشخستنی كۆنگره‌ی گشتیی حزبەکە بۆ ماوەی شەش مانگ.

دەقی تەواوی ڕاگەیەنراوەکە:

بسم الله الرحمن الرحیم

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠١٨/١١/١٢ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به ‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا له‌ پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر راسپارده‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه،‌ كه‌ له‌ ٢٠١٨/١٠/٢٥ له‌ شاری دهۆك ئه‌نجامی دابوو.

له‌به‌ر رۆشنایی ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ وه‌رگیرا :

یه‌كه‌م/ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بوونێكی كارا و بنیاتنه‌ر و به‌شداریی نه‌كردنی یه‌كگرتوو له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.

دووه‌م/ ئه‌نجامدانی چه‌ندین گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حزب له ‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن.

سێیه‌م/ بڕیاردان له‌سه‌ر پێشخستنی كۆنگره‌ی گشتی حزب بۆ ماوه‌ی ٦ شه‌ش مانگ .

چواره‌م/ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ پۆڵێنكردنی به‌شی دووه‌می راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی و ئاماده‌كردنی پرۆژە و میكانزمی پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی .

له‌كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌م قۆناغه‌ی كه‌ له‌ پێشه‌ تا كاتی كۆنگره‌ی داهاتووی حیزب، هه‌موو ئۆرگان و ده‌زگاكان و ئه‌ندامان پێویسته‌ وزه‌ و لێهاتنه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی خۆ رێكخستنه‌وه‌ و خۆنوێكردنه‌وه‌ و زه‌مینه‌ سازكردن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و تێپه‌راندنی قۆناغی رابردوو .

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی

یه‌كگرتوو ئیسلامی كوردستان

٢٠١٨/١١/١٢

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوربانیانی مەدەنیی شەڕی ھەجین بۆ ١٣٢ کەس بەرز بووەوە

خەڵک-

لە ماوەی ٦٢ رۆژی ڕابردوو لە ئەنجامی ھێرشی فرۆکەکانی ھاوپەیمانان بۆ سەر دواین پێگەی داعش لە رۆژھەڵاتی سوریا، لانی کەم ١٣٢ ھاوڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە کە ٤٣ منداڵیان لەنێودایە، وەک ئەوەی ڕێکخراوی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی پێکردووە.

ئەو ڕێکخراوە لە ڕاپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/١١/١٢ بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت: ئەمڕۆ تەرمی ٩ کەسی دیکە کە ٥ یان منداڵ و ٣ یان ژن بوون لە ئەندامانی خێزانی چەکدرانی داعش، لە ژێر داروپەردووی بۆردومانی رۆژی پێنجشەممە و ھەینیی ڕابردووی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ سەر شارۆچکەی ھەجین دەرھێنراون.

ھەروەھا دەڵێت: بەھۆی بۆردومانی سەختی ئەو دوو رۆژەی سەر ئەو ناوچەیە، تیمەکانیان گیان لەدەستدانی ٥٠ ھاوڵاتیی مەدەنییان تۆمار کردووە، کە ٢٢ یان منداڵ و ١٦ یان ئافرەت بوون، ١٩ لەوان (١١ منداڵ و ٧ ئافرەت) خەڵکی سوریان و ئەوانی خەڵکی عیراق بوون. نزیک بە ٣٠ کەسی دیکەش بێسەروشوێن ماونەتەوە.

ڕێکخراوەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە: بەم ژمارەیە، ژمارەی قوربانییە مەدەنییەکانی شەڕی ھەجین (دواین پێگەی داعش لە رۆژھەڵاتی سوریا) لانی کەم گەشتۆتە ١٣٢ کەس، ٤٣ لەوان منداڵ و ٢٨ یان ئافرەت بوون.

ھێزەکانی سوریای دیموکرات بە ھاوکاریی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، لە ٢٠١٨/٩/١٠ ــەوە، ھێرشی خۆیان بۆ سەر ناوچەی ھەجین لە سەر سنوری عیراق و دوایین پێگەی چەکدارانی داعش لە سوریا دەستپێکردووە، داعش لەو ناوچەیە بەرگرییەکی سەخت دەکەن و ھێزە ھاوپەیمانەکان نەیانتوانیوە پێشڕەوییەکی ئەوتۆ بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کۆیە.. لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا ھەشت کەس بریندار بوون

خەڵک-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی دیکەی ھاتووچۆ لەسەر ڕێگای نێوان کۆیە-ھەولێر، ھەشت ھاوڵاتیی بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند: کاتژمێر ٥:٠٠ ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/١١/١٢، بەھۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تویۆتا لاندكرۆزەر و مارسیدس، ٨ هاوڵاتی برینداربوون.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: یەکێک لە بریندارەکانی دۆخی تەندروستیی ناجێگیر بوو، بەو ھۆیەوە ڕەوانەی شاری ھەولێر کراوە، ئەوانی دیکە لە نەخۆشخانەکانی کۆیە چارەسەریان وەرگرتووە.

لەپاش ڕووداوەکانی ١٦ ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و داخستنی ڕێگای نێوان کەرکوک-ھەولێر، ڕێگای کۆیە قورسایی کەوتۆتە سەر و بەو ھۆیەوە ڕێژەی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ لەو ڕێگەیە بەرزبۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین