ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“ئوتێل و شوێنە گشتیەكان پڕبوون لە گەشتیار”
بەهۆی سەری ساڵەوە گەشتیارێكی زۆر هاتوونەتە هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە، هاتنی گەشتیاران بۆ شارەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لە زیادبووندایە.

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هێشتا زووە بزانرێت چەند گەشتیار هاتۆتە هەرێمی كوردستان و ڕێژەى چۆن و چۆن نییە، چونكە بەیانی و دووبەیانیش لەبەردەستدایە بۆ هاتنی گەشتیاران، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی و بەپێی زانیارییەكان، ژمارەیەكی باش گەشتیار هاتووە و زۆربەی ئوتێل و شوێنە گشتییەكان پڕبوون، بەیانیش ئەم هاتنە بەردەوام دەبێت.

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، پێیوایە، “چاوەڕوان دەكرێت ڕێژەی هاتنی گەشتیاران لەمساڵدا باش بێت، بەوپێیەی زۆربەی ئوتێل و شوێنە گەشتیارییەكان و ڕێستۆرانت و ئەوانەی چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرەن، ئامادەكارییان كردووە بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی سەری ساڵ و پێشوازیكردن لە گەشتیاران”.

سەبارەت بەوەی ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو چۆنە، نادر ڕۆستی وتی، “هیچ بۆچوونێكمان نییە لەو بارەیەوە، چونكە بارودۆخی عیراق شێوەیەكی ترە لەمساڵدا، كە پشێوی پێوەدیارە، بۆیە دیار نییە ژمارەكە زۆرتر دەبێت یان كەمتر”.

ئابوری

نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار جێگیربوون بەخۆوەدەبینێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی، ئاماژە بە جێگیربوونی نرخی دۆلار دەكات لەبەرانبەر دینار لە بۆرسە و بازاڕەكانی ناوخۆدا.

ئەمڕۆ هەینی، سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی ڕایگەیاند”نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرانبەر دیناری عیراقی جێگیربوونی بەخۆوە بینیوە، لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە”.

ناوەندەكە دەڵێت”لە بۆسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و لە بۆرسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، دوێنێ‌ پێنج شەممەش هەر بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەكراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرزبۆوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەهۆی بوژانەوەی داواكاریی لەسەر وزە و كەمبوونەوەی ئاستی عەمباركراوی نەوتی ئەمریكايى، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

گرێبەستە دواخراوەكانی برنت بەڕێژەی 0.55% ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 42.17 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی (خۆرئاوای تكساس مامناوەند) بەڕێژەی 0.6% بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 40.55 دۆلار.

نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی داواكاریی و بوژانەوەی هیوای وەبەرهێنان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، وەبەرهێنەرانیش پێشبینی دەكەن هەندێك لە وڵاتان دەستبەرداریی ڕێوشوێنە توندەكانی كەرەنتینەببن، بەڵام مەترسی هاتنەبەری تەوژمی دووەمی كۆرۆنا لەئارادایە كە ڕەنگە بە هەمان شێوەی بەهاری پێشوو كاریگەریی لەسەر ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت دروستبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان