ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چۆن دەزانی تووشی ئەنفلۆنزا بوویت؟
وەزارەتی تەندروستی نیشانە و ڕێنمایی خۆپارێزی بڵاوكردەوە


خەڵك-ئارام سەردار

وەزارەتی تەندرووستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنماییەكانی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای وەرزی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندرووستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، تێیدا بە ۱۲ خاڵ باس لە خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای وەرزی دەكات.

بەپێی ڕێنماییەكان، ئەگەر كەسێك نەخۆشی ئەنفلۆنزای هەبێت، باشتر وایە ئەو كەسە تا دەتوانێن لەماڵەوە بمێنێتەوە و پشوو بدات، ئەگەر بۆ چارەسەر نەبێت نەچیتە دەرەوە. ئەگەر هاتوو چووە دەرەوە ئەوا پێویستە دەم و لووتی بە جوانی دابپۆشێت یان دەمامكی پزیشكی بەكاربهێنێت بۆئەوەی هاوڕێكانیشی تووش نەكات.

دەقی ڕێنماییەكە:

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 33 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 33 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دهۆك دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵن و ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكران، دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵ.
ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران ئاشكرا كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا 6/6/2020ی مانگ دەوامی فەڕمییان ڕادەگیرێت و لە 7/6/2020 دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 5 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 5 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەولێر دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان