ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پەروەردە كاتی دابەشكردنی پارەی مامۆستایانی ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ‏ ڕادەگەیەنێت، سبەی پارەی چاودێری تاقیكردنەوەكان خولی یەكەمی ساڵی (2017/2018) قۆناغی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دابەشدەكرێت، دەشڵێت: “پارەی چاودێری تەنها بە بەڕێوەبەر ئەدرێت”.

ڕاوێژ عەتار، لە بەشی ڕاگەیاندنی پەروەردەی شارباژێڕ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەم ساڵی (2017/2018) قۆناغی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی سنوری پەروەردەكەمان ئاگادار دەكەین، كە پارەی چاودێری دابەشدەكرێت.

ڕاشیگەیاند، سبەینێ پێنج شەممە 12ی تەمموز سەردانی بەشی ژمێریاری بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی چاودێری تاقیكردنەوەكان، بەڵام پارەی چاودێری تەنها بە بەڕێوەبەر ئەدرێت.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە:

 

نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 123هەزار و 200 دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 144 هەزار دینارە.

نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 156 هەزار دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەن بەرامبەر ٥ هەزار و 750 دینارە.

نرخی 100 لیرەی توركی بەرامبەر 16 هەزار و 500 دینارە.

 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بەرامبەر 289 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بەرامبەر 346 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بەرامبەر 385 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

باندێکی ساختەکاری پارە دەستگیرکرا

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

باندێکی ساختەکاری پارە لەڕەواندوز دەستگیرکران، کە لەدەرەوە هاتبوو و دەیانویست پارەى ساختە لەناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سافبکەنەوە.

 

حاتم زوبێر بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕەواندوز لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، باندێکی سێ کەسییان دەستگیرکرد، کە پارەی ساختەیان پێبووە و ویستوویانە ساغیبکەنەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەو پارە ساختانە بەشێوەیەکی زۆر ورد دروستکرابوو، کە زەحمەتبوو پارەکە بناسرێنەوە، بەڵام لەکاتی مامەڵەکردنیان بەپارەکەوە هەستیان پێکراوە، بۆ نمونە بۆ شەربەتێک ١٠٠ دۆلاریان بەشەربەت فرۆشکەداوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، شەو و ڕۆژ لەخزمەتى هاوڵاتییاندان و داوا لەهاوڵاتییانیش دەکات هەر شتێکی گوماناوییان بینی ئاگاداریان بکەنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 19ی ئەیلولی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 9 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 97 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان