ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عیراق لەبارەی بۆردوومانەكەی ئەمریكا بۆ سەر كەتائیبی حزبوڵا هاتەدەنگ

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی‌ ئەمنیی‌ عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی‌ بۆردوومانەكەی‌ ئەمریكا بۆ سەر بارەگایەكی‌ حەشدی‌ شەعبی‌ چوار چەكدار كوژراون كە یەكێكیان یاریدەدەری‌ فەرماندەی‌ لیوایە و 30ی‌ تر برینداربوون.

شانەی ڕاگەیاندنی‌ ئەمنیی‌ عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد:”لە كاتژمێر 7ی‌ ئەمشەو بارەگای‌ لیوای‌ 45ی‌ حەشدی‌ شەعبی‌ كە لە حاڵەتی‌ بەرگریدا بوو لەسەر سنووری‌ عیراق و سوریا دژی‌ چەكدارانی‌ داعش، لە هەردوو ناوچەی‌ دارستانی‌ سەلوم و حەڕەش لە ڕۆژئاوای‌ پارێزگاری‌ ئەنبار سێ‌ جار بۆردوومان كرا”.
شانەی ڕاگەیاندنی‌ ئەمنیی‌ عیراق ئاماژەی‌ بەوەشدا:” لە ئەنجامی‌ هێرشەكەدا چوار چەكدار كوژراون كە یەكێكیان یاریدەدەری‌ فەرماندەی‌ لیوایە و 30ی‌ تر برینداربوون”.

ئێوارەی ئەمڕۆ، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، هێزەكانیان ئەمڕۆ یەكشەممە 29/12/2019 هێرشێكی ئاسمانیان بۆسەر پێنج بنكەی كەتائیبی حزبوڵا لە سوریا و عیراق ئەنجامداوە، كە سێ لە بنكەكان لە عیراق و دوو بنكەكەی تریش لە سوریا بوونە، لە نێو بنكەكاندا كۆگای چەك هەبووەو هەروەها لەم بنكانەوە پلانی هێرشكردنە سەر بنكەی سەربازی هاوپەیمانان لە عیراق داڕێژراوە.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان