ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەمریكا بارەگاكانی كەتائیبی حزبوڵا لە عیراق و سوریا بۆردوومان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان هێرشێكی ئاسمانیان بۆسەر پێنج بنكەی كەتائیبی حزبوڵا لە سوریا و عیراق ئەنجامداوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، هێزەكانیان ئەمڕۆ یەكشەممە 29/12/2019 هێرشێكی ئاسمانیان بۆسەر پێنج بنكەی كەتائیبی حزبوڵا لە سوریا و عیراق ئەنجامداوە، كە سێ لە بنكەكان لە عیراق و دوو بنكەكەی تریش لە سوریا بوونە، لە نێو بنكەكاندا كۆگای چەك هەبووەو هەروەها لەم بنكانەوە پلانی هێرشكردنە سەر بنكەی سەربازی هاوپەیمانان لە عيراق داڕێژراوە.

پنتاگۆن لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەداوە، هێرشەكان لە وەڵامی هێرشەكەی كەتائیبی حزبوڵا بووە كە بۆسەر بنكەیەكی سەربازیی هاوپەیمانان لە عیراق ئەنجامدراوە، كە تیایدا هاووڵاتییەكی ئەمریكایی كوژرا و چوار سەربازی تری ئەمریكایی و دوو ئەندامی هێزە عیراقییەكان برینداربوون.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ئەوەشیخستووەتەڕوو، كەتئیبی حزبوڵا پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵ سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران هەیە و لەلایەن ئەوانەوە پشتیوانی دەكرێن.

هەروەك، پنتاگۆن هۆشداریشیدایە ئێران و هێزە هاوپەیمانەكانی كە پەلامارەكانیان بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان بوەستێنن و ڕێز لە سەروەری عیراق بگرن، تا ئەمریكا هێرشی تر ئەنجامنەدات.

هاوكات، وتەبێژی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند: “فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بارەگای لیوای 45ی حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار بۆردوومانكردووە و كوژراو و بریندارێكی زۆر لە بۆردوومانكردنی بارەگاكەدا هەن”.

هێرشەكانی ئەمریكا لەكاتێكدایە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27/12/2019 چەند گوللە هاوەنێك لە سەربازگەی كەی وەن لە كەركوك كەوتنەوە، بەوتەی لێپرسراوێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكاش (پنتاگۆن)، لە هێرشەكەدا هاووڵاتییەكی مەدەنی ئەمریكایی كوژراوە و چوار سەربازیشیان برینداربوون.

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان