ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

١٥ کەس کە چاوەڕوانی ڕۆژێکی خۆش بوون، بەڵام چارەنووس وتی نەخێر!

خێزان

ئەمەی خوارەوە وێنەی کۆمەڵێک کەسە کە چاوەڕوانی ڕۆژێکی خۆش بوون لە ژیانیاندا، بەڵام چارەنووس وتی نەخێر!

 

– ئەو کاتەی سەرتاشەکەت پێت دەڵێت”بەڵێ بەڵێ، دەزانم چیت دەوێت”

– هەر نەمتوانی وێنەیەک لەگەڵ کۆترەکان بگرم

– کاتێک بیرتەچێت پێشتر تەماشایی کەش و هەوا بکەیت

– ئامێرەکە کوژایەوە و هێشتا کارتەکەمی تێدایە

– نازانین چی بووە، بەڵام بەختێکی باش

– سێ کاتژمێرە خەریکم، ئێستا بۆم دەرکوقت دانەیەکی نوقسانە

 

– زۆر پێویستت بە بیرکردنەوە نییە تا تێبگەیت چی ڕوویداوە

– ژنەکەم وتی خۆم کێبڵەکە دەکەمەوە

– هاوسەرەکەم دەیەوێت یادی لەدایکبونی ٢٢ ساڵیم بۆ بکاتەوە!

 

– دڵم خۆشبوو سەر فڕۆکە دەکەوم

– ئامادە نییە پارەکە بداتەوە بە مۆزەکان

– پیرۆزە

– ئەمە ویستم پیاسەیەک بکەم و ماوەیەک پاسکیلەکەم دانا

– چاک گیرمان خوارد

بەزمەسات

٧ هەڵە کە زۆرێک لە گەنجان لە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیان ئەنجامی دەدەن و هەموو شتێک تێکدەدات

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  هەڵەی باوە کە زۆرێک لە گەنجان لە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیان ئەنجامی دەدەن و هەموو شتێک تێکدەدات:

 

– حەزدەکەن شتەکان بە کلتوری بێت بەڵام جلی مۆدێرن لەبەردەکەن، ئەو کاتەش وێنە و دیمەنەکان جوان نابێت

– لە شوێنی کراوە و باخدا ئاهەنگ دەگێڕن، ئەمەش کێشە و بەزمی زۆری بەدواوە دەبێت

– کاتێک کۆبونەوە و بۆنەکان بەبێ پلان و پرۆگرامی دیارکراو ڕێکدەخەیت.

– بانگکردنی خەڵکی زۆر و منداڵی زۆر بۆ ئاهەنگەکەت یەکێکی دیکەیە لە هەڵە کوشندەکان.

– نەبونی وێنەگری پرۆفیشناڵ لە ئاهەنگەکەدا بەهەمان شێوە یادگاریە جوانەکانت لێتێکدەدات.

– ئەنجامدانی هەموو کارەکان لە چەند ڕۆژێکدا و لەلاین بوک و زاواشەوە، وادەکات کە زۆر ماندوو بیت و هێزت تێدا نەمێنێت.

– نەچوون بۆ مانگی هەنگوینی کە پاش ئەوە یەکێکی دیکەیە لە هەڵەکان.

 

ئەمەش چەند وێنەیەکی بوک و زاوا کە بەحساب فۆتۆگرافەرەکەیان داهێنانی کردووە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک کەس کە هەر بەڕاستی دژە باون

خێزان

ئەمەی خوارەوە وێنەی کۆمەڵێک کەسە کە کارەکانیان سەیر و سەمەرەیە و زۆر دژە باون:

 

– لە خوێندنگە لەبەرکردنی شۆڕت قەدەغەکراوە، ئەوانیش بە تەنورەی کورتەوە هاتوون وەک ناڕەزایەتیەک.

لە ئێران ڕێگا نادەن کچ بێتە یاریگا، ئەم کچانە بە جلی کوڕانەوە هاتوون

بەپێی ڕەنگەکانیش هەڵی خستووە!

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چیرۆکی ئەو فیلمەی لە ٦٠ وڵات قەدەغە کرا، دەرهێنەرەکە بە ڕاستی ئەکتەرەکانی کوشتووە

خێزان

فیلمی Cannibal Holocaust    یەکێکە لەو فیلمانەی لەکاتی خۆیدا زۆرترین دەنگدانەوەی لەسەر درووستبوو، فیلمەکە لە زۆربەی وڵاتان قەدەغەکرا و دەرهێنەرەکەشی دەستگیرکرا، بەڵام دواتر بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرچوو.

 

فیلمەکە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئیتاڵی روجيرو ديوداتو یە کە چەند ئەکتەرێکی ناوداری وەکوو روبرت كيرمان، فرانشيسكا سياردی، بيری بيركانين، لوكا بارباريسشی و كارل جابرييل يورك ڕۆڵیان تێدا بینی.

ئەم فیلمە لە ساڵی ١٩٨٠ بەرهەمهێندرا کە چیرۆکەکەی باس لە زانایەک دەکات بەناوی هارولد مونرو لێکۆڵینەوە لەسەر ژیانی هۆزە مرۆڤخۆرەکان دەکات لە دارستانەکانی ئەمەزۆن و بەدوای کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسدا دەگەڕێت کە بۆکارێکی ڕۆژنامەنووسی چونەتە ئەو شوێنە و نەگەڕاونەتەوە.

لە فیلمەکەدا چەندین دیمەنی کوشن و بڕین و دەرهێنانی منداڵ لە سکی دایکی و دەستدرێژی سێکسی دەبیندرێت، کە بەشێکی زۆر لە دیمەنەکان ڕاستییە و وێنەی گیراوە، لەسەر ئەو کارەش فیلمەکە لە ٦٠ وڵات قەدەغەکرا و دەرهێنەرەکەی دەستگیرکرا، بەڵام ئەو دانی بەوەدا نەنا کە دیمەنەکان ڕاستی بوون و ئاماژەی بەوەداوە کە گۆشتی ئاژەڵ بەکارهاتووە لە جیاتی مرۆڤ و کارەکان نواند بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 92%, 12
    12 92%
    12 - 92% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 1 دەنگ دان
    1 دەنگ دان 8%
    1 دەنگ دان - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 0%, 0
    0
    0 - 0% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین