ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نەتەوە یەكگرتووەكان لیژنەیەك بۆ بنبڕكردنی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان پێكدەهێنێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیاردەدات لیژنەیەك بۆ بنبڕكردنی تاوانە ئەلكیترۆنییەكان پێكبهێنێت.

نەتەوە یەكگرتووەكان بڕياریدا لیژنەیەك بۆ بنبڕكردنی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان پێكبهێنێت و بەپێی بڕیارەكەش كە لەلایەن ڕوسیاوە پێشكەش كراوە، لیژنەیەكی تایبەت پێكدەهێنرێت و بایەخ دەدات بە ڕووبەڕووبوونەوەی بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای زانیارییەكان و پەیوەندییەكان بۆ مەبەستی كاریی تاوانكاریی.

پرۆژە بڕیارەكە ڕەزامەندی 79 دەوڵەتی بەدەستهێنا و 60 دەوڵەتیش ڕێگریی خۆیان بەرانبەری خستەڕوو، 33 دەوڵەتیش دەنگیان نەدا.

بڕیارەكە دەڵێت، لیژنە تایبەتەكە بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ لە مانگی ئابی 2020، دانیشتنێكی خۆڕێكخستن لە نیویۆرك سازدەكات بۆ ڕێككەوتن لەسەر پلان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی كاركردن لەو ڕووەوە لە ئایندەدا.

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتى پەروەردە دابەش دەکرێت


خەڵک- بەشى هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە مووچەى مانگى 12ى ساڵى ڕابردووى وەزارەتى پەروەردە دابەش بکرێت.

بەپێى خشتەیەک کە وەزارەتى دارایى و ئابورى بڵاوى کردووەتەوە، دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى پەروەردە لە دوێنێوە دەستى پێکردووە و ئەمڕۆیش بەردەوام دەبێت.

دابەشکردنى مووچەى مانگى 12ى ساڵى ڕابردوو لەکاتێکدایە کە حکومەتى عیراق دەستى کردووە بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ئازارى ئەمساڵ، بەبێ ئەوەى هیچ بڕێک لە مووچەى پاشەکەوت کردبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای تمەن شكا و دۆلار بەرزبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 122 هەزار و250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە، دەشڵێت: “بەهای تمەنی ئێرانی شكا و 100 دۆلار بە ملیۆنێك 635 هەزار دینار بووە”.

ئیبراهیم غەفور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە 29-3-2020 لە سلێمانی 100 دۆلار بە 122 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

وتیشی، “بەهای تمەنی ئێرانی ئەمڕۆ دابەزی، بەجۆرێك 100 دۆلار بە ملیۆنێك و 635 هەزار تمەن بە حەواڵە و ملیۆنێك 550 هەزار تمەن بەدەستی مامەڵەی پێوەكراوە”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا ڕۆژانە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ تاوەكو 3ی عەسر بازاڕی دۆلارەكە كراوەیە بۆ كاری ئاڵوگۆڕی دراو، هاووڵاتیانیش سەردان دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی كار ڕوونكردنەوە لەسەر دابەشكردنی مووچە دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت لە كاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەسەر ڕاسپاردەی كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی دارایی بەشی ژمێركاریمان كرد بۆ ڕاپەراندنی لیستی مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كارەكان جێبەجێ كرا و بەپێی ئەو خشتەیەی، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە مووچە وەردەگیرێت.

دەشڵێت: “هەموو كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دڵنیا دەكەینەوە، كە بە فرمێسكی تیمساحی هەندێك كەس بڕوا نەكەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان