ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی لە سەر ئاوی لەبتڵكراو ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەبارە بە نەشیاوی ئاوی خواردنەوەی لەبتڵكراو، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بە بەردەوامی بەپێی پرۆگرامی پێشینە و لەناكاو هەڵدەستن بەسەردانیكردنی گشت سەرچاوەكان و پڕۆژە و كارگەكانی ئاو.

بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەچەندین تیمی تایبەتی گەڕۆك بە پڕۆگرامی تایبەتی ڕۆژانە و تەنانەت لە ڕۆژانی پشوو و چەژنەكانیش هەڵدەستن بە چاودێریكردن و وەرگرتنی نمونەی ئاو لەگشت سەرچاوە جۆراوجۆرەكان و كارگەكانی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەی فیزیایی و بەكتریۆلۆجی و كیمیایی بۆ دڵنیابوون لە جۆرەكەی.

ڕاشیگەیاندووە، لەكاتی سەرهەڵدانی هەر جۆرە گرفتێك دەستبەجێ ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێتەوە بۆ نەهێشتن و چارەسەركردنی.

دەشڵێت: “ئەو هاوڵاتیەی تۆمارە ڤیدێۆییەكەی تۆماركردوە، ئەگەر هیچ مەرامێكی تایبەتی و نەشاراوەی لە بڵاوكردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە نەبێت، دەبوایە زۆر بە ئاشكرا ڕوخسار و ناونیشان و پسپۆڕییەكەی خۆی دەربخستایە نەك بەچەند وشەیەكی نا زانستی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییەی بڵاوبكردایەتەوە”.

ڕوونكردنەوە یەك لە بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێرەوە:
دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان سەبارە بە نەشیاوی ئاوی خواردنەوەی لەبتڵكراو، دوای لێكۆڵینەوەی وردمان بۆ ئەو بابەتە دەمانەوێت هاووڵاتیان دڵنیابكەینەوە لە ڕاستی و دروستی ئەو بابەتە بەم شێوەیە :
1. بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی بەشی چاودێری تەندروستی سەلامەتی خۆڕاك و هۆبەی چاودێری ئاوی خواردنەوە بە بەردەوامی بە پێی پرۆگرامی پێشینە و لەناكاو هەڵدەستن بەسەردانیكردنی گشت سەرچاوەكان و پرۆژە و كارگەكانی ئاو.
2. پشكنینی ئاو دەبێت لەگشت ڕوویەكەوە بەپێی ستاندارتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بێت، ئەوەی لەو گرتە ڤیدێۆییە بڵاوبووەتەوە و دەردەكەوێت ئامێرێكی بچوكی دەستییە، كە بۆ خوێندنەوەی ڕێژەی كۆمەڵەی خوێییە تواوەكان (TDS) بەكاردێت، كە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕێژەكەی دیاریكردوە لە نێوان (0 – 1000) PPM-ە واتە ئەوەی دەردەكەوێت و پشكنینی بۆ كراوە بە پێی ئامێرەكە لەناو ستاندارتە و دروستە و هیچ گرفتێكی تەندروستی بۆ مرۆڤ نییە.
3. ئەو هاووڵاتیەی كە گرتە ڤیدێۆییەكەی تۆماركردوە، ئەگەر هیچ مەرامێكی تایبەتی و نەشاراوەی لە بڵاوكردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە نەبێت، دەبوایە زۆر بە ئاشكرا ڕوخسار و ناونیشان و پسپۆڕییەكەی خۆی دەربخستایە نەك بەچەند وشەیەكی نازانستی ئەو گرتە ڤیدێۆییەی بڵاوبكردایەتەوە، و دەشی توانی سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان بكات بۆ دڵنیابوونەوە لە دروستی و شیاوی ئاوی خواردنەوەكان.
4. بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر بەچەندین تیمی تایبەتی گەڕۆك بە پرۆگرامی تایبەتی ڕۆژانە و تەنانەت لە ڕۆژانی پشوو چەژنەكانیش هەڵدەستن بە چاودێریكردن و وەرگرتنی نمونەی ئاو لەگشت سەرچاوە جۆراوجۆرەكان و كارگەكانی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەی فیزیایی و بەكتریۆلۆجی و كیمیایی بۆ دڵنیابوون لە جۆرەكەی، وە لەكاتی سەرهەڵدانی هەر جۆرە گرفتێك دەست بەجێ ئاگاداری لایەنە پەیوەندی دارەكان دەكرێتەوە بۆ نەهێشتن و چارەسەركردنی.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

کوردستان

جیپ پیکابێکی نوێی لەسەر بنچینەی رانگلەر ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای جیپ سەر بە گروپی کرایسلەر ڕایگەیاندووە، لە پێشانگەی ساڵانەی لۆس ئەنجیلێس لە مانگی داھاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ ڕادەگەیەنن، بەڵام پێش وادەی خۆی ھەواڵەکان دزەیان کردووە و ئاشکرا کرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی جیب پیکابێکە لەسەر بنچینەی جیپ رانگلەر.

وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە دزەیان پێکراوە و بە خێرایی بڵاوبوونەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکە کرد، چەند زانیارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەوە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ناوی Jeep Gladiator 2020 ـی لێنراوە، لەسەر بنچینەی رانگلەری 2019 دروستکراوە، درێژی حەوزەکەی ١٥٢ سانتیمەترە لەگەڵ چەند جیاوازییەکی سادە لە دیزاینی پێشەوەیدا.

سەبارەت بە بزوێنەرەکانی ئەم پیکابە نوێیە، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بە 2 جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت:

یەکەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.6 لە جۆری پێنتاستار، بە ھێزی 285 HP و تۆرکی 352 NM. ئەم بزوێنەرە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی گروپی کرایسلەر ھەیە، وە: کرایسلەر S300 و دۆج چارجەر و دۆج چالێنجەر و جیپ گراند چێرۆکی.

دووەم: بزوێنەرێکی دیزڵ V6 ـی قەبارە 3.0، بە ھێزی 260 HP و تۆرکی 598 NM.

ھەردوو جۆر بزوێنەرەکەش بە گێربۆکسێکی نویێ ٨ نمرەییەوە پەیوەست دەکرێن.

پیکابە نوێیەکەی جیپ دەتوانێت کێشی 725 کیلۆگرام بۆ گواستنەوەی دوور ماوە ھەڵبگرێت و توانای ڕاکێشانی 3470 کیلۆگرامیشی ھەیە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی نرخی ئەم پیکابە نوێیە ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی نزیک بێت لە نرخی ھاوتاکەی خۆی، جیپ رانگلەر 2019.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھەرێم و ناوەند لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکان گەشتوون بە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی

خەڵک-

بەڕێوەبەری گشتیی گومرک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی گەشتن بە ڕێکەوتن دەکات لەگەڵ حکومەتی عیراق، لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەرکوک و موسڵ.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ حکومەتی عیراق گەشتوون بە ڕێکەوتن بۆ لابردنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەرکوک و موسڵ.

ئەوەشی ڕاگەیاند: ھەرێم و ناوەند لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون، تەعریفەی گومرکی یەکگرتوو لە خاڵە سنورییەکان جێبەجێ بکەن و ئەو بابەتەش رۆژی چوارشەممەی داھاتوو لە پەرلەمانی عیراق دەخرێتە بەرباس.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شەڕ لە سێ گوندی خانەقین ڕوویدا

خەڵک-

ئەمشەو گروپێک چەکداری نەناسراو ھێرشیان کردۆتە سەر سێ گوندی نزیک لە قەزای خانەقین، بەھۆیەوە شەڕ لە نێوان دانیشتووانی گوندەکان بە ھاوکاری ھێزەکانی پۆلیس دژ بە گروپە چەکدارەکان ڕوویداوە.

لە كاتژمێر 08:00ی ئەمشەو، ھاوکات سێ گروپی چەکدار ھێرشیان کردۆتە سەر گوندەکانی (ئیخوە و  محەممەد شیربەگ و حوسێن مەمە)ی سەر بە قەزای خانەقین، لە ئەنجامدا شەڕی توند لە نێوان دانیشتووانی ئەو گوندانە بە ھاوکاری ھێزەکانی پۆلیس دژ بە گروپە چەکدارەکان ڕوویداوە.

تا ئێستا زیانی ھێرشەکان ڕانەگەیەنراوە، بەڵام ئاماژە بە گیان لەدەستدانی چەند ھاوڵاتییەکی و ئەفسەرێکی پۆلیس دەکرێت لەو شەڕانە.

ھەرچەند ناسنامەی ئەو گروپە دیار نییە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە، بەڵام چۆنێتی و شێوازی ھێرشەکە نزیکە لە شێوازی چەکدارانی داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین