ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دەڵێت دەستلەكاركێشانەوە نییە
پەرلەمانتارێك: خوێندنەوەیەكی هەڵە بۆ نامەكەی بەرهەم ساڵح كراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە پەرلەمنان نەكردووە، بەڵكو ئاگاداریی كردوون كە ئامادەی دەستلەكاركێشانەوەیە، بە شیاوتریشی دەزانێت سەرۆك كۆمار لای خۆیەوە كەسێتییەكی سەربەخۆی كاندید بكردایە لەبری كاتبەفیڕۆدان سەبارەت بە پرسیاركردن لەبارەی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی.

هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا كە لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك)ەوە بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاندووە”ئەوەی بەرهەم ساڵح پێشكەشی كرد، ئاگاداركردنەوە و بەرچاوڕونییە بۆ پەرلەمان سەبارەت بەوەی كە ئامادەیە دەستلەكاربكێشێتەوە، نەك نامەی دەستلەكاركێشانەوە بێت بۆ پەرلەمان وەك لە میدیاكاندا بڵاوبووەوە، چونكە جیاوازییەكی گەورە هەیە لەنێوان وشەی (دەستلەكاركێشانەوە) و (ئامادەیی بۆ دەستلەكاركێشانەوە)”، سەرسوڕمانی خۆشی دەربڕیوە بەرانبەر بە “تێگەیشتنى هەڵە لە نامەكەی بەرهەم ساڵح لەلایەن میدیاكانەوە كە هەواڵەكەیان بە نامەی دەستلەكاركێشانەوە بڵاوكردەوە”.

بەپێی بەیاننامەیەك كە دوێنێ‌ پێنج شەممە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە بڵاوكرایەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی بۆ بەردەم ئەندامانی پەرلەمان و داوای لێبوردنیشی كرد لە ڕاسپاردنی ئەسعەد عێدانی كاندید هاوپەیمانی بنیاتنان بۆ سەرۆكایەتیكردنی حكومەتی داهاتوو.

لە بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراقدا هاتبوو”ئەم هەڵوێستە شەرمنەی لەبارەی كاندیدكردنی كەسێكەوە بۆ سەرۆكایەتی وەزیران هەیە لەئێستادا، بە خۆدزینەوەیە لە دەقە دەستورییەكان دادەنرێت، بۆیە ئامادەیی خۆم بۆ دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار دەردەبڕم لەبەردەم ئەندامانی پەرلەمان، تا بۆخۆیان لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیان وەك نوێنەرانی گەل بڕیاربدەن لەوەی كە چی گونجاوە، چونكە دڵنییان لەوەی هیچ پێگە و پۆستێك سودی نییە گەر لە خزمەتی خەڵكدا نەبێت و نەبێتە مایەی زامنكردنی مافەكانیان”.

عێراق

عەللاوی كاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو كاتی پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەری دیاری دەكات و دەشڵێت: “بەپێی چەند كاتێكی دیاری كراو داواكاری هاووڵاتیان جێبەجێ‌ دەكەین”.

محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا بۆ گەلی عیراق ڕایگەیاند، كە چەند لایەنێكی سیاسی دەیانەوێت كێشە بۆ پێكهێنانی حكومەت دروست بكەن، چونكە ئێمە بەهیچ شێوەیەك نامانەوێت بەشداری بە لایەنەكان بكەین.

ڕاشیگەیاند، كە حكومەت بۆ تەواوی گەلی عیراق دەبێت و بكوژانی خۆپیشاندەران ڕاپێچی بەردەم دادگا دەكەین و سەروەری بۆ وڵات دەگەڕێنینەوە.

وتیشی، “ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو كابینە وزارییەكە ڕادەگەیەنین و داوا لە پەڕلەمان دەكەم كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات و دەنگی پێ‌ بدات”.

جەختیشی كردەوە، كە كاردەكەین بۆ گێڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و باشكردنی گوزەرانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆكی چین دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە میانی پێشوازی باڵیۆزی چین لە عیراق، سەرۆك كۆمار پەیامێكی پشتیوانی ئاڕاستەی هاوتا چین-یەكەی دەكات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوار شەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی كردووە لە چانگ تاو، باڵیۆزی چین لە عیراق.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە دیدارەكەدا بەرهەم ساڵح لە ڕێگای باڵیۆزی چین-ەوە نامەیەكی پشتیوانی عیراقی ئاڕاستەی سەرۆكی ئەو وڵاتە كرد، سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات ڕێوشوێنە خێراكانی حكومەتی چین-ی بۆ كۆنتڕۆڵكردن و بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەرزنرخاند.

هەر لە دیدارەكەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات و گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرجەستەكردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزكردنی ئاشتی كرا، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی سەرجەم گەلانی ناوچەكە و جیهان بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“كورد بە یەك تیم بەشداری حكومەتی عیراق دەكات”
كۆبوونەوەكانی شاندی باڵای كوردستان بەردەوامە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەركردایەتی سیاسی كورد بە یەك دەنگ دەچێتە بەغدا و بەشداری حكومەت دەكات.
هەرچەندە پێكهێنانی كابینكەی حكومەتی عیراق نزیكبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا كورد تێبینی لەسەر محەمەد تۆفیق عەللاوی هەیە و بەپێی زانیارییەكان، شاندێكی باڵای لایەنە سیاسیییەكانی هەرێم لە بەغدا تاوتوێی دۆخەكە دەكەن.

میران محەمەد ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەی شاندەكەی كوردستان لە بەغدا دەستیان پێكردووە و بەردەوامە.
وتیشی”شاندەكەی هەرێم لەگەڵ هەموو لایەنەكان و سەرۆكی حزبە شیعی و سوننەكان كۆدەبنەوە”.

ئاشكراشیكرد، كورد یەك دەنگ دەبێت لە داواكارییەكانی و وەكو سەركردایەتی سیاسی كورد دەچینە نێو حكومەتەكەی عەللاوی و هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكەین، نەك وەك تاك حزب و شەخس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان