ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ڕاپۆرت و شیکاری

(١١) یاریزان دەبنە سەنتەری گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠


خەڵک سپۆرت

کاتی دیاریکراو بۆ گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠ دەست پێدەکات و یانەکان خۆیان بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستی گەورە و هەژێنەر ئامادەکردووە.

شێوازی بەڕێوەچوونی گواستنەوەکانی زستانە هاوشێوەی وەرزەکانی ڕابردوو نابێت، بەڵکو ئەو یاریزانی دەیەوێت لە یانەیەکەوە پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات، لە خول و پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان گەرچی بەدرێسی یانەی یەکەمیەوە یاریی کردبێت دەشتوانێت لەگەڵ یانە نوێیەکەیدا بەشداری بکات، ئەوەش دەرگا بۆ گواستنەوەی چەندین بۆندی گەورە و هەژێنەر دەکاتەوە، هەروەها هێزی گواستنەوەکانی زستانە لەگەڵ هاوینە هاوتا دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا” ئاشکرای کردووە، لە میرکاتۆی زەستانەدا (١١) یاریزان دەبنە سەنتەری گواستنەوەکان و ئەگەر هەیە لە یانەیەکی گەورەوە پەیوەندی بە گەورەیەکی ترەوە بکەن:

  • کریستیان ئیریکسن: ئەگەر هەیە لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

  • زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ: ئەگەر هەیە پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە بکات.
  • ئێرلینگ هالاند: ئەگەر هەیە پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی، لایپزیگ، دۆرتمۆند، یوڤانتۆس، مان یونایتدەوە بکات.
  • ئیدینسۆن کاڤانی: ئەگەر زۆرە لە پاریس سانت جێرمانەوە پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بکات.
  • ماریانۆ دیاز: یانەیەکی دیاریکراو نییە، بەڵام ئەگەر زۆرە ڕیاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت.
  • ئیبراهیم دیاز: یانەیەکی دیاریکراو نییە، بەڵام ئەگەر زۆرە یانەی شاهانە بەجێبهێڵێت.
  • ئارتورۆ ڤیدال: ئەگەر هەیە لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە بکات.

  • کارلیس ئالینا: ئەگەر زۆرە لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی بیتیس یان خیتافێ وە بکات.
  • جان کلێر تۆدیبۆ: ئەگەر زۆرە لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە بکات.
  • تۆماس لیمار: ئەگەر زۆرە لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە بکات.
  • ڕائول دی تۆماس: ئەگەر هەیە لە بەنفیکاوە پەیوەندی بە ئیسپانیۆلەوە بکات.

ڕاپۆرت و شیکاری

کێ توشی کۆرۆنا بووە؟ ئەو یاریزان و ڕاهێنەرانەی خراونەتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە


خەڵک سپۆرت

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتی چینەوە ڕووەو کیشوەری ئەوروپا جوڵەی کردووە و ماوەی مانگێکە وڵاتانی کیشوەری پیر بەدەست ڕێژەی توشبووانەوە دەناڵێنن.

بوارە وەرزشییەکان بەتایبەت تۆپی پێ یەکێکە لەو بوارانەی زیانی بازرگانی گەورەی بەرکەوتووە، بەوپێیەی چەندین خول و پاڵەوانێتی لەترسی تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگیراون و تەنانەت باس لە دواخستن و هەژمارنەکردنی ئەنجامەکانی ئەم وەرزە دەکرێت.

لەهەفتەی ڕابردوو بۆ کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە، چەندین یاریزان و ڕاهێنەر و کەسایەتی لە یانەکانی ئەوروپا توشی ڤایرۆسە کوشندەکە بوون و چەندین یانە و یاریزانیش خراونەتە کەرەنتینەوە.

کام خولانە ڕاگیراون؟

سەرجەم خولە ئەوروپییەکان لەنمونەی چامپیۆنزلیگ و یوروپا لیگ، هەروەها خولە ناوخۆییەکانی ئینگلتەرا، ئیسپانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا پەکیانکەوتووە و ڕاگیراون.

هەندێک لە خولەکان لەنمونەی بۆندزلیگی ئەڵمانیا ئاماژە بە دەستپێکردنەوەی یارییەکان دەکەن لەسەرەتای مانگی داهاتوو، لە خولی ئیسپانیاش ماوەی دوو هەفتە دیاریکراوە و لە خولەکانی دیکەش کاتێک دیارینەکراوە.

کام یاریزانانە توشبوون؟

دانێلی ڕوگانی بەرگریکاری یانەی یوڤانتۆس، مانۆلۆ گابیادینی یاریزانی یانەی سامپدۆریا و چوار یاریزانی دیکەی ئەو یانەیە کە پێکهاتوون لە: عومەر کولی، ئالبی ئاکدال، ئانتۆنیۆ لاگۆمینا، مۆرتن تۆرسبی  لە یانەی فیورنتیناش دوسان ڤلاهۆڤیچی سڕبی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

لە ئەڵمانیا سێ یاریزانی یانەی هانۆڤەر کە لە خولی پلە دوو یاریی دەکات، بەهەمان شێوە تێستەکانیان پۆزەتیڤ دەرچووە.

لە ئیسپانیا یاریزانێکی باسکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و مارتن ئۆرتیگای بەڕێوەبەری یانەی لیگانێس، بەڵام لە خولی ئینگلتەرا بارودۆخەکە هاوشێوەی ئیتاڵیا بەشێوەیەکی کتوپڕ قورسبوو.

مایکڵ ئارتێتا ڕاهێنەری ئارسیناڵ و هۆدسۆن ئۆدۆی یاریزانی چێڵسی و دەنگۆی توشبوونی چەندین یاریزانی دیکەش هەیە، کە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا یەکلایی دەبێتەوە.

ئەو یانانەی چالاکییەکانیان وەستاندووە

یانەکانی لیڤەرپوڵ، ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، فیۆرنتینا، سامپدۆریا، ئینتەرمیلان، یوڤانتۆس چالاکییەکانیان بەفەرمی وەستاندووە، نەک هەر ئەوە، بەڵکو یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس و ئینتەرمیلان یاریزنانیان خستۆتە کەرەنتینەوە، یانەکانی (NBA) ئەمریکاش بەهەمان شێوە چالاکییەکانیان ڕاگرت بەتایبەت دوای توشبوونی گۆبێرتی یاریزانی فەرەنسی تیمی یوتاجاز.

وەرزشەکانی تر

هەردوو جەولەی یەکەمی پێشبڕکێی جیهانی فۆرمولا ١ دواخراون، خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکاش بەهەمان شێوە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ چالاکییەکانیان وەستاندووە.

خولەکانی تێنسی سەرزەوی ئیندیانا وێلس و مەیامی و چەندین خول و پاڵەوانێتی تر لەو بوارەشدا ڕاگیراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

بەهۆی چوار کێشەی هونەرییەوە ئەگەر هەیە لیڤەرپوڵ لە چامپیۆنزلیگ شکستبهێنێت


خەكڵژ سپۆرت

لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا بەجیاوازییەکی زۆرەوە پیش ڕکابەرانی کەوتووە و نزیکە لە چنینەوەی نازناوی خولی ئینگلتەرا لەدوای ٣٠ ساڵ دابڕان لە نازناوەکە، بەڵام لە کۆتا ڕووبەڕوبونەوەکاندا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دۆڕاندنیان تۆمارکردووە.

یانەی لیڤەرپوڵ دوای تۆمارکردنی زنجیرەیەک بردنەوەی لەسەریەک، لە رووبەڕوبونەوەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید، واتفۆرد، چێڵسی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دۆڕاندنی تۆمارکرد، میدیاکانی بەریتانیا چاوەڕوان دەکەن ئەمڕۆ یانە ئینگلیزییەکە بگەڕێتەوە و ئاستەنگییەکان تێپەڕینێت.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتییڤۆ”ی ئیسپانی شرۆڤەی کێشەکانی یانەی لیڤەرپوڵ دەکات لە چوار کۆتا ڕووبەڕوبونەوەدا و دووپاتیدەکاتەوە، پێکهاتەکەی یۆرگن کلۆپ ڕووبەڕوی چوار کێشەی تاکتیکی ووەرزشیی بووەتەوە، پێکهاتوون لە:

لاوازبوونی بەرگری

لەڕووی هونەرییەوە سیستمی بەرگری یانە سورەکە تێکچووە، هێڵی بەرگری پێکهاتون لە ڤان دایک و ئاڕنۆڵد و ڕۆبێرتسۆن هاوشێوەی سەرەتاکانی وەرز کارانییە، چەندین هەڵەی گەورەیان لە پێدانی مەوداکانی یاریکردن بەڕکابەران و شێوە وەستانیاندا ئەنجامداوە، پێناچێت بەباشی گوێڕایەڵی وردەکارییە تاکتیکیەکانبن.

ناهاوسەنگی هێڵی ناوەند

بەهۆی پێکانی جۆردان هێندرسۆنەوە ناوەندی بەرگری تۆکمەیی لەدەستداوە و لە بونیادنانی هێرشەکانیشدا لاوازبوون، چاوەڕوان ناکرێت بەم نزیکانە ئەستێرەکە بگەڕێتەوە، چارەسەریش لەبەردەستی کلۆپە بۆ بەکارخستنی یاریزانێک بەهەمان خەسلەت لەپێگەکەیدا.

لاوازبوونی باتری

شێوازی لیڤەرپوڵ دینامیکییەکی خێرای پێوە دیارە و لەسەرەتای وەرزەوە تائێستا پێکهاتەکە لە ماندوبووندایە، لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەکاندا باتری وزەی یاریزانان لاوازبووە، ئەوەش کاریکردۆتە سەر سیستمی یاریکردنی پێکهاتەکە بەگشتی.

نەزۆکی هێرشبەریی

لە کۆی چوار ڕووبەڕوبونەوەی کۆتایی لیڤەرپوڵدا هێرشبەران لە سێ ڕووبەڕوبونەوەدا گۆڵیان تۆمار نەکردووە، ئەوەش ماوەی ساڵێکی تەواوە ڕووینەداوە، لەداهاتوودا پێویستە کلۆپ سیانەی هێرشبەری بەخەبەربهێنێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

زێدان بەبێ هازارد و بۆ ڕووبەڕوبونەوەی بەرشلۆنە و مان سیتی چوار هەڵبژاردەی لەبەردەمدایە


خەڵک سپۆرت

بەهۆی پێکانی ئیدین هازاردی بەلجیکیەوە، زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ناچار دەبێت بە پلانێکی جیاوازەوە دوو ڕووبەڕوبونەوەی داهاتوو ئەنجام بدات.

لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی مێرەنگی بەرامبەر یانەی لیڤانتی، ئیدین هازارد بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت، پشکنینە پزیشکییەکانیش دەریانخست کە جۆری پێکانەکەی قورسە و تا کۆتایی وەرز دووردەکەوێتەوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی شیکارییەک بۆ پلان و ئەگەرەکانی یاریکردنی یانەی شاهانە دەکات بەرامبەر سیتی و چوار هەڵبژاردە دەخاتە بەردەم ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە.

(٤ – ٥ – ١)

لەڕابردوودا زیذان ئەم پلانەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ بەکارهێناوە و پێنج ناوەندکاری بەگەڕخستووە، چوار یاریزانی پێکهاتوو لە بەرگری و هێرشبەر و ئیسکۆ وەک دروستکەری گۆڵ و کەریم بنزیما وەک هێرشبەر لەبەردەمیانەوە.

بەم شێوەیە ڕیاڵ ناوەندی یاریگا و پۆزییشن بەدەست دەهێنێت، بەڵام نمایشی توانای هێرشبەری لاوازدەبێت.

ڕۆدریگۆ

دەکرێت لە هێڵی هێرشبەریدا زێدان بە پلانی (٤ – ٤ – ٢) یاریی بە ڕۆدریگۆی بەرازیلی بکات، ئەم پلانەشی لەزۆرینەی ئەو یارییانەدا بەکارهێناوە کە هازاردی تێدا نەبووە، خۆشەویستی بۆ یاریزانە لاوەکەی هەیە و ئەگەرێکی بەهێزە بەم شێوەیە یاریی بکات.

بەیل و ڤینیسیۆز

پلانی (٤ – ٣ – ٣) یەکێکە لە پلانە بەکارهێناروەکانی زیزۆ، ئەگرێکی تر ئەوەیە لەهەردوو ڕووبەرووبونەوەی سیتی و بارسا ڤینیسیۆز جونیۆرز وەک هێرشبەری باڵی چەپ و گاریس بەیل وەک هێرشبەری باڵی ڕاست بەگەڕبخات.

ئەم شێوازەش لەڕووی بەرگرییەوە کەموکورتی دروست دەکات، چونکە هێزی دوو یاریزانە هێرشبەرەکە لە بەرگریکردندا لاوازن و ناتوانن وەک پێکهاتە و بەشێوازی بەکۆمەڵ یاریدەدەربن.

یوڤیچ

یەکێکی تر لە پلانەکانی زێدان بەگەڕخستنی لوکا یوڤیچی سڕبییە وەک هێرشبەری سەرەڕم لەپاڵ کەریم بنزیمەی فەرەنسی، ئەم پلانەش لەگەڵ خشتەی (٤ – ٤ – ٢) جێبەجێ دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان