ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“ژمارەی قوربانیانی رووداوەكانی هاتووچۆ لە قوربانیانی شەڕی ئێران و عێراق زۆرترە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

سكرتاریەتی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران رایگەیاند ” ڕێژەی قوربانیانی ڕووداویی رێگەوبان زۆرترە لە قوربانیانی شەڕی ماڵ وێرانكەری ئیران و عێراق و ئەمە لەحاڵێكدایە “.

سكرتاریەتی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا بەبۆنەی رووداوی هاتووچۆكەی سنەوە رایگەیاند “بە دانپێدانانی بەرپرسانی ناوەند و لایەنەكانی سەر بە ئامار، ڕێژەی قوربانیانی ڕووداویی رێگەوبان زۆرترە لە قوربانیانی شەڕی ماڵ وێرانكەری ئیران و عێراق و ئەمە لەحاڵێكدایە كە سەرچاوەی هەمووی ئەو ڕووداوانە ئەگەڕێتەوە بۆ سێ هۆكاری سەركی واتە ناستاندارد بوون و خراپی رێگەوبان، ناستاندارد بوون و ناگونجاویی ماشێنەكان و نەبوونی مەرجەكانی توند و تۆڵی و بەسەرچوونی تەمەنی كاركردنیان و گێرەو كێشەی ژیان و گوشارە رۆحی و ڕەوانی و جۆراوجۆرەكانی سەر لێخوڕانی ماشێنەكان و سەرچاوەی هەمووی ئەو نەهامەتیانە كۆماری ئیسلامیە”.

دەقی راگەیەندراوەكە:
خەڵكی خۆڕاگری كوردستان
بنەماڵەی قوربانیانی كارەساتی دڵتەزێنی شاری سنە
دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی بەدرێژایی تەمەنی خۆی بەهۆی ناكارامەیی و نالایەقییەوە ڕۆژ نیە هۆكاری كارەسات و ڕووداوی دلتەزێن لەبوارە جۆربەجۆرەكانی ژیانی كۆمەڵگای ئێران بە گشتیی و كوردستان بە تایبەت نەبێت.
بە دانپێدانانی بەرپرسانی ناوەند و لایەنەكانی سەر بە ئامار، ڕێژەی قوربانیانی ڕووداویی رێگەوبان زۆرترە لە قوربانیانی شەڕی ماڵ وێرانكەری ئیران و عێراق و ئەمە لەحاڵێكدایە كە سەرچاوەی هەمووی ئەو ڕووداوانە ئەگەڕێتەوە بۆ سێ هۆكاری سەركی واتە ناستاندارد بوون و خراپی رێگەوبان، ناستاندارد بوون و ناگونجاویی ماشێنەكان و نەبوونی مەرجەكانی توند و تۆڵی و بەسەرچوونی تەمەنی كاركردنیان و گێرەو كێشەی ژیان و گوشارە رۆحی و ڕەوانی و جۆراوجۆرەكانی سەر لێخوڕانی ماشێنەكان و سەرچاوەی هەمووی ئەو نەهامەتیانە كۆماری ئیسلامیە.
لەم ناوەدا كوردستان دۆخی تایبەتی هەیە و ئاستی ڕووداوی هاتوچووی زیاتر كردووە، لەلایەك ئاوەڵا هێشتنەوەی دەستی هێزە سەربازی و ئەمنییەتی و ئێنتزامیەكان بۆ تەقەكردن لە خەڵك و ماشینەكان كە سەرچاوەیەكی ئەو چەشنە رووداوانەیە و لە لایەكیترەوە خراوبوونی جادەكان و لەبەرچاونەگرتنی ئەمنیەتی خەڵك لە جادەكان بەردەوام قوربانی لێ دەكەوێتەوە.
ئەو ڕووداوانە چ بە ئەنقەست و چ بەهەڵكەوت كاریگەریی وێرانكەری بووە لە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵك و تەنانەت تێكدانی ژینگە. لەهەموو شوێنێكی جیهاندا،ئەو تانكەرانەی كە مادەی ژەهراویی، یان سووتەمەنی و بەگشتیی مادەی مەترسیدارە، ئەگوازنەوە، نابێت لەو جادانەوە هاتووچۆ بكەن، كەشەوانە ڕۆژی خەڵكی ئاسایی هاتووچۆی تێدا ئەكەن. لەكوردستان ئەمە یەكەمجار نییە كەهاتووچۆی تانكەرەكانی نەوت، قوربانی لێئەكەوێتەوە.
لە بیرمان نەچۆتەوە كە ساڵانی پێشووتر تانكەری هەڵگری مەوادی سەمی و شیمیاییان چەند جار، ڕژاندە ناو سەدی سنە یان هەر بەدرێژایی ئەم ساڵانە شاهیدی ڕوودانی كارەساتی هاتوچوو یان وەرگەڕانی تانكەری نەوت و سووتەمەنیەكانی تر بووین كە راستەوخۆ كاریگەری رووخێنەریان بووە لە سەر كار و ژیان و گیانی خەڵك.
دوو ساڵ لەمەو پێش،خەڵكی شاری مەریوان بۆ نارەزایەتی دەربرین بەهاتووچۆی ئەم تانكەرانە لەجادەی مەریوان _سنە نارەزایەتییان دەربڕی،پێوسیتە كە خەڵكی كوردستان لەبەرانبەر ئەم ڕووداونە بێدەنگ نەبن و نارەزایەتی خۆیان دەربڕن.
وێڕای دەربڕێنی هاوخەمی و سەرەخۆشی لە جەماوەری خەڵكی كوردستان بە گشتی و خەڵكی شاری سنە و بنەماڵە و كەس و كاری قوربانیان بە تایبەتی، خۆمان بە شەریكی خەم و پەژارەیان ئەزانین و ڕا یئەگەێنین كە بەرپرسی راستەقینەی ئەو ڕووداوە كارەساتبار و ناخ هەژێنانە، كۆماری ئیسلامی و دام و دەسگا و دەست و پێوەندەكانین.

سكرتاریەتی كومیتەی ناوەندیی
كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٧
١١/٧/٢٠١٨

کوردستان

جیپ پیکابێکی نوێی لەسەر بنچینەی رانگلەر ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای جیپ سەر بە گروپی کرایسلەر ڕایگەیاندووە، لە پێشانگەی ساڵانەی لۆس ئەنجیلێس لە مانگی داھاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ ڕادەگەیەنن، بەڵام پێش وادەی خۆی ھەواڵەکان دزەیان کردووە و ئاشکرا کرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی جیب پیکابێکە لەسەر بنچینەی جیپ رانگلەر.

وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە دزەیان پێکراوە و بە خێرایی بڵاوبوونەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکە کرد، چەند زانیارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەوە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ناوی Jeep Gladiator 2020 ـی لێنراوە، لەسەر بنچینەی رانگلەری 2019 دروستکراوە، درێژی حەوزەکەی ١٥٢ سانتیمەترە لەگەڵ چەند جیاوازییەکی سادە لە دیزاینی پێشەوەیدا.

سەبارەت بە بزوێنەرەکانی ئەم پیکابە نوێیە، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بە 2 جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت:

یەکەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.6 لە جۆری پێنتاستار، بە ھێزی 285 HP و تۆرکی 352 NM. ئەم بزوێنەرە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی گروپی کرایسلەر ھەیە، وە: کرایسلەر S300 و دۆج چارجەر و دۆج چالێنجەر و جیپ گراند چێرۆکی.

دووەم: بزوێنەرێکی دیزڵ V6 ـی قەبارە 3.0، بە ھێزی 260 HP و تۆرکی 598 NM.

ھەردوو جۆر بزوێنەرەکەش بە گێربۆکسێکی نویێ ٨ نمرەییەوە پەیوەست دەکرێن.

پیکابە نوێیەکەی جیپ دەتوانێت کێشی 725 کیلۆگرام بۆ گواستنەوەی دوور ماوە ھەڵبگرێت و توانای ڕاکێشانی 3470 کیلۆگرامیشی ھەیە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی نرخی ئەم پیکابە نوێیە ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی نزیک بێت لە نرخی ھاوتاکەی خۆی، جیپ رانگلەر 2019.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھەرێم و ناوەند لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکان گەشتوون بە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی

خەڵک-

بەڕێوەبەری گشتیی گومرک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی گەشتن بە ڕێکەوتن دەکات لەگەڵ حکومەتی عیراق، لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەرکوک و موسڵ.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ حکومەتی عیراق گەشتوون بە ڕێکەوتن بۆ لابردنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەرکوک و موسڵ.

ئەوەشی ڕاگەیاند: ھەرێم و ناوەند لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون، تەعریفەی گومرکی یەکگرتوو لە خاڵە سنورییەکان جێبەجێ بکەن و ئەو بابەتەش رۆژی چوارشەممەی داھاتوو لە پەرلەمانی عیراق دەخرێتە بەرباس.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شەڕ لە سێ گوندی خانەقین ڕوویدا

خەڵک-

ئەمشەو گروپێک چەکداری نەناسراو ھێرشیان کردۆتە سەر سێ گوندی نزیک لە قەزای خانەقین، بەھۆیەوە شەڕ لە نێوان دانیشتووانی گوندەکان بە ھاوکاری ھێزەکانی پۆلیس دژ بە گروپە چەکدارەکان ڕوویداوە.

لە كاتژمێر 08:00ی ئەمشەو، ھاوکات سێ گروپی چەکدار ھێرشیان کردۆتە سەر گوندەکانی (ئیخوە و  محەممەد شیربەگ و حوسێن مەمە)ی سەر بە قەزای خانەقین، لە ئەنجامدا شەڕی توند لە نێوان دانیشتووانی ئەو گوندانە بە ھاوکاری ھێزەکانی پۆلیس دژ بە گروپە چەکدارەکان ڕوویداوە.

تا ئێستا زیانی ھێرشەکان ڕانەگەیەنراوە، بەڵام ئاماژە بە گیان لەدەستدانی چەند ھاوڵاتییەکی و ئەفسەرێکی پۆلیس دەکرێت لەو شەڕانە.

ھەرچەند ناسنامەی ئەو گروپە دیار نییە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە، بەڵام چۆنێتی و شێوازی ھێرشەکە نزیکە لە شێوازی چەکدارانی داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین