ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

مباپێ گرەوەکەی لە گریزمان بردەوە و بە باشترینی فەرەنسا دیاری کرا


خەڵک سپۆرت

کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمان لەلایەن فەرەنسیەکانەوە بەباشترین یاریزانی فەرەنسا بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەستنیشان کرا.

کەڵەشێرەکەی فەرەنسا کە تەمەنی ٢١ ساڵە توانی لە دەنگدانێکی تایبەت بە گۆڤاری “فرانس فوتباڵ” بەسەر ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە و ڕافائێل ڤارانی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و نگۆلۆ کانتی ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزیدا سەربکەوێت و خەڵاتی باشترینی فەرەنسا بۆ ساڵی ٢٠١٩ مسۆگەر بکات.

مباپێ ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە چنینەوەی نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ لەڕوسیا، هەروەها لەگەڵ یانەی پاریس سانت جێرمان ئاستێکی ناوازەی نیشاندا و نازناوەکانی خولی ناوخۆ و جامی فەرەنسای بەدەستهێنا، لەسەر ئاستی تاکە کەسیش ململانێی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنەی کرد بۆ خەڵاتی گۆڵدن گۆڵدن فوت.

لەبەرامبەردا ئەنتوان گریزمان بەدرێسی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڤاران بەدرێسی یانەی ڕیاڵ مەدرید و کانتی پاڵەوانی پێشوو بەدرێسی یانەی چێڵسییەوە هیچ دەستکەوتێکی گەورەیان بەدەست نەهێنا.

خەڵاتی باشترینی ساڵی فەرەنسیەکان، خەڵاتێکی تایبەتە و لەکۆتایی ساڵدا پێشکەش بەو یاریزانە دەکرێت کە بەدرێژایی ساڵ ئاستی بەرزی پێشکەش کردووە، سپۆنسەری خەڵاتەکەش گۆڤاری فرانس فوتباڵی بەخشەری خەڵاتی بالۆن دۆرە بۆیە بەنسبەت یاریزانانی فەرەنسا قورسایی هەیە، لە دەنگدانەکەشدا یاریزانانی ئەو وڵاتە و ئەفسانەکان و ڕۆژنامەوانان و براوەکانی سەردەمی ڕابردوو دەنگ دەدەن.

جیهانی

دۆزەرەوەی بەهرەی گریزمان دانی پێدادەنێت: بە ئاشکرا دیارە کە بەختەوەر نییە


خەڵک سپۆرت

ئیریک ئۆڵهاتس، دۆزەرەوەی بەهرەی ئەنتوان گریزمان دووپاتیدەکاتەوە، یاریزانەکە لە یانەی بەرشلۆنە بەختەوەر نییە و بەتێپەڕینی کات دەتوانێت جێگەی خۆی لە یانە کەتەلۆنییەکە بکاتەوە.

گریزمان لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩ بەشێوەیەکی فەرمی و بەبڕی ١٢٠ ملیۆن یورۆی نرخی شکاندنی بۆندەکەی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە کرد.

لەم وەرزەدا لەکۆی ٣٧ یاریی توانیویەتی ١٤ گۆڵ تۆمار بکات، بەڵام بەڕوخسار و هەڵسوکەوتی یاریزانەکەدا دەردەکەوێت لە بەرشلۆنە بەختەوەر نییە، میدیاکانیش بەردەوام ئاماژەیان بەوەکردووە کە ناتوانێت لەگەڵ شێوازی یانە کەتەلۆنیەکەدا خۆی بگونجێنێت.

ئیریک ئۆڵهاتس ئەو شارەزایەی لەتەمەنی ١٤ ساڵان درکی بە بەهرەی گریزمان کرد و بردییە یانە گەورەکان، لەم بارەیەوە بە میدیاکانی فەرەنسای ڕاگەیاندووە :” کاتێک بەو شێوەیە گریزمان دەبینم ئازاردەچێژم، چونکە دەزانم لەوە زیاتری پێدەکرێت کە لە بەرشلۆنە کردوویەتی، بەڵام لەبەردەم میدیاکاندا هیچ ناڵێت، بە بێدەنگی کاری خۆی دەکات، بەئاسانی دەردەکەوێت کێشەی هەیە و خۆشحاڵ نییە”.

هەروەها دەڵێت :” گریزۆ تەمەنی ٢٨ ساڵە و یاریزانێکی جیهانیی بەتوانایە، دڵنیام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات دەتوانێت بەهێزەوە بگەڕێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

حەکیمی نییە… بۆ وەرزی داهاتوو ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکی خوازراو دەگەڕینێتەوە


خەڵک سپۆرت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاری کۆتایی دەربارەی گەڕاندنەوەی یەکێک لە یاریزانە خوازراوە بەهرەمەندەکانی داوە و وەرزی داهاتوو زێدان پشت بەتواناکانی دەبەستێت.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی لەژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشکرای کردووە، کە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر گەڕاندنەوەی مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی ئەستێرەی خوازراو لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بڕیاری کۆتاییان داوە و زینەدین زێدان بۆ وەرزی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ پشت بەتوانا هونەرییە بەرزەکەی بەدەستێت.

بەپێی سەرچاوەکە، بەرزی ئاستی ئۆدیگارد لەیانەی ڕیاڵ سۆسیداد سەرنجی بەرپرسانی یانە مەدریدیەکەی ڕاکێشاوە و هاوشانی ئەشرەف حەکیمی مەغریبی زینەدین زێدان داوای گەڕاندنەوەی کردوون.

بارودۆخی ئابووری یانەکانی ئەوروپا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرەو خراپبوون ڕۆیشتووە و پێناچێت یانە گەورەکان بتوانن لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بۆندی گەورە واژوو بکەن، بۆیە لەڕێگەی گەڕاندنەوەی یاریزانە خوازراوەکانەوە هەوڵدەدەن کەلێنەکانی ئەم وەرزە پڕبکەنەوە.

ئۆدیگاردی نەرویجی لەتەمەنی ١٧ ساڵییەوە داواکراوی (٣٠) یانەی گەورەی ئەوروپا بوو، بەڵام لەکۆتاییدا یانەی شاهانە گرەوەکەی لەهەمووان بردەوە و گواستیانەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەڵام ناوبراو نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەکانی زێداندا بکاتەوە و لەسەرەتای هەموو وەرزێکەوە بەشێوازی خواستن ئاڕاستەی یانەکانی تر دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دی برۆین چاوەڕێی بڕیاری دادگای وەرزشییە و (ok) بۆ ڕیاڵ مەدرید کردووە


خەڵک سپۆرت

کیڤن دی برۆینی بەلجیکی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی نایەوێت بۆ ماوەی دوو وەرز لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دووربکەوێتەوە، بۆیە ئەگەر زۆرە لە مانچستەر سیتیەوە ڕوو لەیانەیەکی گەورەی تر بکات.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، دی برۆین لەئێستادا چاوەڕێی بڕیاری دادگای باڵای وەرزشیی جیهانییە (کاس) سەبارەت بە کەیسی سزادانەکانی یانەی مانچستەر سیتی.

بەپێی سەرچاوەکە، دی برۆین بڕیاریداوە لە حاڵی دووپاتکردنەوەی سزاکان و شکستهێنانی سکاڵاکانی سیتیدا ئەوا ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات کە ئەویش یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید چەندین هەوڵی نهێنییان بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەلجیکییەکەداوە، بەڵام بەرپرسانی مانچستەر سیتی بە پێداریکردن و ڕەتکردنەوەی ئۆفەرەکان چەندینجار ڕێگرییان کردووە.

توتۆ سپۆرت پاڵپشت بە زانیاریی سەرچاوە ناودارەکانی ئیسپانیا لە نمونەی مارکا و ئاس ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە زینەدین زێدانی فەرەنسی خەون بە دی برۆینەوە دەبینێت و وەک شوێنگرەوەی لوکا مۆدریچی کرواتی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

لەبەرامبەر ئەگەرەکانی ئەم گواستنەوەیەشدا بەرپرسانی مان سیتی داوای گواستنەوەی جەیمس ڕۆدریگێزیان لە یانەی شاهانە کردووە و پێیان وایە یاریزانە کۆڵۆمبییەکە دەبێتە باشترین شوێنگرەوە بۆ دی برۆین و داڤید سیلڤا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان