ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەرەوپێشبردنی وێنەی سێلفی بۆ ئاستێكی تازە… ئایا مۆبایلێكی زیرەك هەیە تا سێلفی خەونەكان بگرێت

لەهەر چركەیەكدا 1000 وێنەی سێلفی شێر دەكرێت لە ئینیستگرام بەپێی راپۆرتی (رۆهید) لەساڵی رابردوو ، پێشبینی دەكرێت ئەم رێژەیە بەرزبێتەوە بەپێی ئەوەی رێژەی وێنەگرتنی سێلفی دەگاتە 93 ملیۆن وێنە لەرۆژێكدا ! لێكۆلینەوەی هەردوو كۆمپانیای (ناو سۆرسینگ وفریمز دایركت) لەساڵی 2017 ئاماژە بەوە دەكەن كەرێژەی وێنەگرتنی سێلفی لەلایەن نەوەی هەزارەی دووەم لەژیانیدا دەگاتە 25700 وێنە واتە لەهەفتەیەكدا كاتژمێرێك تەرخان دەكات بۆ وێنەیەكی نموونەیی یان دووبارەكردنەوەی یان چاككردنەوەی .

لەوانەیە ئێمە لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست زێدەڕۆیی بكەین لە وێنەگرتنی سێلفیدا، بەڵام ئەوە بۆ سروشتی ناوچەكە دەگەڕێتەوە وەك بیابان و كەنارەكان و باڵەخانەی بڵند كەخۆی لە هەورەكان دەدات، ئەو دیمەنانە زۆرجار لە فیلیمە بەناوبانگەكان و وێنەكانی سێلفی بەدیاردەكەون، بۆیە ئاساییە كەئەم شوێنانە وەك باشترین بژاردەی وێنەی سێلفی بن لەجیهاندا، بەڵام دۆزینەوەی مۆبایلێك كە نمونەیی بێت بۆ ئەم كارە جارێ‌ خەونە و زەحمەتە بەدەستی بهێنیت .

زێدەڕۆیی ناكەین ئەگەر بڵین دۆزینەوەی مۆبایلێك كەكامیرایەكی پێشەوەی هەبێت بۆ ئەوەی كات و ماندووبونمان بۆ بگەڕێنێتەوە خەونی هەموو  كەسێكە، بەپێی لێكۆلینەوەیەك كەساڵی رابردوو ئەنجامدرا دەركەوتووە كەهەر خانمێك پێنج وێنە رەش دەكاتەوە تادەگاتە وێنەی كۆتایی، زۆربەشمان پێویستی بەكاتی زیاترە بۆئەوەی وێنەیەك بگرین كەلەئاستی هیوا و ئاواتەكان بێت، ئەگەر لەهۆكارەكەش بكۆڵینەوە بۆئەوە دەگەڕێتەوە كەوێنەی سێلفی رەنگدانەوەی ناخی مرۆڤ و هیواو خەونەكانیەتی بۆیە ئاساییە لەدوای وێنەیەك بگەڕێین كەباشترین بێت .

نهێنی وەڵامەكەش لەگەڕان بەدوای مۆبایلێك كامیرایەكی هەبێت زیرەك بێت بۆ ئەوەی جڵەوی كارەكە لەئەستۆ بگرێت ، بەمانایەكی دیكە كامیرایەك توانای ناسینەوەی باكراوندەكانی هەبێت و خۆگونجاندن لەگەڵیدا بۆئەوەی وێنەكە زیندوو بێت لەئاسمانێكی شین یان دیمەنی سروشتی سەوزایەكان یان ئاوی فەیروزی قوڵ لەگەڵ پاریزگاریكردن لە رووخسار وەك خاڵی سەرەكی وێنەكە .

بەڵام گەیشتن بۆ وێنەی سێلفی نمونەیی لێرە كۆتایی نایەت چونكە ئەو وێنە بڵاوناكرێتەوە تا دەستكاری نەكرێت بۆ ئەوەی دڵنیابیت كەرووناكی سیماكانی رووخسار بەدیار دەخات و كەموكوڕیەكان دەشارێتەوە ، كەواتە چارسەر لە كامیراكەیە كە پلەی رەنگی پێست دیاری بكات و وردەكاری رووخسار راستەخۆ بەپێی تەمەن دیاری بكات و چاك و سافی بكاتەوە لەكاتی وێنەگرتندا بۆ ئەوەی ئامادەبێت بۆ بڵاوكردنەوە ، لە خۆشبەختی هەموو لایەك ئەو كارە ئێستا مەحاڵ نیە لەجیهانێكدا كە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكردی تێدایە و پرۆەی دروستكردنی رۆبۆت زۆر پێشكەوتوو بووە .

بابەیەكەوە خەیاڵی ئەوە بكەین كەكامیرای مۆبایلەكان بەئاستێكی بەرزی تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد پاڵپشتی كراوە وەك رۆبۆتێك كەتوانای بیركردنەوە و راستكردنەوەی هەبێت بۆ ئەوەی ئەو وێنەیەمان پێبدات كە خەونی پێوە دەبینن .

ئەوە تەنها خەون نیە لەجیهانی پێشكەوتووی ئەمرۆدا ، كۆمپانیای هواوی كەیەكێكە لەگەورەترین كۆمپانیاكنی دروستكردنی مۆبایل لەجیهاندا خۆی ئامادە دەكات بۆ رابەرایتیكردنی نەوەی نوێی لە وێنەی سێلفی لە رێگای مۆبایلی nova 3 HUAWEI پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد ، چەندین لێكۆلینەوە و پرۆژەی پێشخستنی بواری مۆبایلی لەساڵی رابردوو ئەنجامداوە و پلەیەكی پێشەنگی وەرگرت لەنێو ئەو مۆبایلانەی كەبەزیرەكی دەستكرد كاردەكەن .

لێرە هەمان پرسیار دێتە پێشەوە دەربارەی توانای ئەم مۆبایلە كەباشترین چارسەر بێت بۆ وێنەگرتنی سێلفی بەئاستێكی بێ وێنە ؟ بەپەرۆشەوە چاوەڕێی بینینی داهێنانی داهاتووین لە هواوی .

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فێڵێكی كورتكردنەوە لە ئایفۆندا كەم كەس دەیزانێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
زۆرێك لە بەكارهێنەرانی مۆبایلەكانی ئایفۆن، كورتكردنەیەكی بەسود نازانن، كە لە كیبۆردی ئامێرەكانیاندا هەیە و تا ئەندازەیەكی زۆر بەرهەمهێنەرە لەكاتی نوسینی دەقە دوورودرێژەكان.

كریسی برایەر دایڤیس، ئەو تایبەتمەندییەی (زۆرێك نایزانن) مۆبایلی ئایفۆنی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت: “ڕێگە بە جوڵاندنی دەستەواژەی نوسین دەدرێت لە ناوەڕاستی دەقەكەدا بەبێ‌ ماندووبوون و تەواوكاریی بەدوادادێت، بەكارهێنەران دەتوانن، ئەو دەستەواژەی نوسینە لە ناوەڕاستی دەقی نامەكاندا بجوڵێنن بە گوشاری بەردەوام لەسەر سپەیس، لە ناوەڕاستی تابلۆی پیتەكان، پاشان بە ڕاستی و چەپ بەشێوەیەكی خێرا بجوڵێنرێت بەبێ‌ ئەوەی پەنجەی لەسەر شاشەكە هەڵبگیرێت”.

دایڤیس لە تویتەكەیدا نوسیویەتی، “بۆچی كەس ئەم فێڵەی لە ئایفۆندا پێنەوتووم؟”.

ئەو تویتەی دایڤیس كارلێكێكی گەورەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لەگەڵ كرا و زۆرێك سەرسامییان بەرانبەر بەو تایبەتمەندییە دەربڕی، كە پێشتر نەیانزانی بوو.

تایمەتمەندییەكی یاریدەدەرە بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو دەقانەی لەو ئەپانەدا دەنوسرێن، كە پشت بە (ئێس ئێم ئێس) دەبەستن، وەك (واتساپ) و (فەیسبوك ماسنجەر) و (سناپ چات).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فەیسبوك و ئینیستاگرام لەكاركەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەردوو پێگەی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) و (ئینیستاگرام) لە هەندێك وڵاتدا لەكاردەكەون، ئەمەش وادەكات لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهاندا بكەونە دەرەوەی بازنەی خزمەتگوزارییەكان.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ڕاپۆرتەكان باس لە بوونی كێشەكانی گەیشتن بە خزمەتگوزاریی (فەیسبوك) و (ئینیستاگرام)یان كرد لە هەموو ناوچەكانی جیهان، بە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ڤێتام، ئەرجەنتین، بەریتانیا و تەنانەت عیراق و هەرێمی كوردستانیشەوە.

بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لەدوای كاتژمێر یەكی نیوەڕۆوە (بە كاتی گرێنیچ)، سكاڵایان كردبوو بەرانبەر بە بوونی كێشەكانی گەیشتن بە ئاپەكان.

هاوكات لە بەدواداچوونێكی (خەڵك)دا دەركەوتووە، كە كێشە لە فەیسبووك و ئینیستاگرام دروست بووە و هاوڵاتیان بە ئاسانی ناتوانن وێنە و پۆستەكانیان بڵاوبكەنەوە.

لەو بارەیەشەوە، ڕەوەند جەمال، شارەزا لەبواری ئایتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كێشەكە زۆربەی خەڵكی گرتۆتەوە و پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە كۆمپانیاكانی خاوەنی ئەو پێگە كۆمەڵایەتییانەوە هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

جیپ پیکابێکی نوێی لەسەر بنچینەی رانگلەر ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای جیپ سەر بە گروپی کرایسلەر ڕایگەیاندووە، لە پێشانگەی ساڵانەی لۆس ئەنجیلێس لە مانگی داھاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ ڕادەگەیەنن، بەڵام پێش وادەی خۆی ھەواڵەکان دزەیان کردووە و ئاشکرا کرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی جیب پیکابێکە لەسەر بنچینەی جیپ رانگلەر.

وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە دزەیان پێکراوە و بە خێرایی بڵاوبوونەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکە کرد، چەند زانیارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەوە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ناوی Jeep Gladiator 2020 ـی لێنراوە، لەسەر بنچینەی رانگلەری 2019 دروستکراوە، درێژی حەوزەکەی ١٥٢ سانتیمەترە لەگەڵ چەند جیاوازییەکی سادە لە دیزاینی پێشەوەیدا.

سەبارەت بە بزوێنەرەکانی ئەم پیکابە نوێیە، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بە 2 جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت:

یەکەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.6 لە جۆری پێنتاستار، بە ھێزی 285 HP و تۆرکی 352 NM. ئەم بزوێنەرە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی گروپی کرایسلەر ھەیە، وە: کرایسلەر S300 و دۆج چارجەر و دۆج چالێنجەر و جیپ گراند چێرۆکی.

دووەم: بزوێنەرێکی دیزڵ V6 ـی قەبارە 3.0، بە ھێزی 260 HP و تۆرکی 598 NM.

ھەردوو جۆر بزوێنەرەکەش بە گێربۆکسێکی نویێ ٨ نمرەییەوە پەیوەست دەکرێن.

پیکابە نوێیەکەی جیپ دەتوانێت کێشی 725 کیلۆگرام بۆ گواستنەوەی دوور ماوە ھەڵبگرێت و توانای ڕاکێشانی 3470 کیلۆگرامیشی ھەیە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی نرخی جیپ گڵادیەیتەر ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی نزیک بێت لە نرخی ھاوتاکەی خۆی، جیپ رانگلەر 2019.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین