ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كورد ژمارەیەكی قورسە و دەبێت حسابی بۆ بكرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

شارەزایەكی كاروباری توركیا ڕایدەگەیەنێت، حزبە نوێیەكەی داود ئۆغلۆ دەیەوێت وەڵامی شەقامی توركیا بداتەوە.

بەهۆی ململانێكانی نێوان بەرپرسانی حزبی داد و گەشە، داود ئۆغلۆ حزبێكی نوێی بەناوی ئایندە ڕاگەیاند، بەڵام دیار نییە لە داهاتوودا ئەم حزبە ڕوئیای بۆ پرسی چارەسەری كێشەی كورد لەو وڵاتە چی دەبێت.

لوقمان حەسەن چاودێری سیاسی بۆ كاروباری توركیا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی كەڵەكەبوونی كێشەكانی توركیا و لە ئەنجامی شكستی سیاسەتی ئەردۆغان و ئەكەپە و مەهەپە لە ناوخۆی وڵات و لەنێو وڵاتەهەرێمی و نێودەوڵەتیەكان، وایكرد ڕێگا چارە لەبەردەم ئەردۆغان نەمێنێتەوە و وایلێكرا ڕووبەڕووی كەنارگیری و گۆشەگیری بكرێت.
وتیشی”گەلانی توركیا بەدەست چەندین قەیرانەوەدەناڵێنن، ئەویش لە ئەنجامی ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنەی توركیا، لەبەرئەوە حزبی ئایندە دەیەوێت ببێتە وەڵامێك بۆ قۆناغەكە تاكو پێداویستییەكان و وەڵامی ڕای شەقامی توركیا بداتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كاریگەری لەسەر توركیا هەیە و لەبەرئەوە داودئۆغلۆ دەیەوێت بێتە وەڵام بۆ خەڵكی توركیا و سیاسەتی ئەوانیش كاریگەری دەبێت لەسەر داهاتوو.

سەبارەت بە بۆچوونی حزبی ئایندە لەبەرانبەر كێشەی كورد، لوقمان حەسەن ڕایگەیاند، هەركات حكومەتێكی نوێ دەسەڵاتی گرتەدەست بەو شێوەیە نییە كە ئەردۆغان دەیەوێت بیكات، چونكە كورد ئێستا ژمارەیەكی قورسە و لەلایەن زلهێزەكانەوە حسابی بۆ دەكرێت و هاوكاری دەكرێت.
وتیشی”ئێستا كورد لە چوارچێوەی چەند كەسایەتییەكی سیاسی و چەند دەزگایەكی موخابەراتی چووەتە دەرەوە وبووە بە بڕیارێكی سیاسی لە جیهاندا،
لەبەرئەوە ئۆغلۆ ئەگەر بیەوێت دەسەڵاتێكی پتەوی هەبێت، دەبێت كرانەوەیەكی ڕاستەقینە بە ڕووی كورددا بكاتەوەو بگەڕێتەوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی.

ڕوونیشیكردەوە، كورد لە مێژوویدا ئەو هێز و دەسەڵات و قەوارە سیاسیەی ئێستای نەبووە كە ئێستا هەیەتی و ئێستا مۆدێلێكی نوێ لە كاری حزبایەتی بەڕێوەدەبات، ئەوەتا لە سوریا وڵاتە زلهێزەكان پێداگیری لەوە دەكەن كورد بەشداری نووسینەوەی دەستوور بكات و لە عیراقیش دەبێت هەموو لایەنە عیراقییەكان حساب بۆ كورد بكەن.

کوردستان

ڕێكارە نوێیەكانی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەران ڕاگەیەنران


خەڵك- بەشی هەواڵ
پارێزگای سلێمانی وردەكاری بڕیارەكانی كۆبووونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگارەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هاووڵاتیان پابەند بن بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی.

پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگارەكان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگاكان كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی قۆناغەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و قەدەغەكردنی هاتووچۆ، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدرا.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆو هەڵسەنگاندنی ورد لەسەر بارودۆخەكە كراو دواجار بڕیاردرا:
١- هەموو بڕگەكانی بەیانی ژمارە (٣٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ وەكو خۆیان جێبەجێ دەكرێن.
٢-پەیوەست بە قەدەغەی هاتووچۆ لە سەعات (٦)ی ئێوارەی سبەینێوە (٣/ ٦/ ٢٠٢٠) لەژێر ڕێكاری توندی تەندروستی و ڕێنماییە تەندروستییەكاندا سێكتەرە جیاجیاكان دەكرێنەوە.
٣-دوای تێپەڕبوونی (٧٢) سەعات بەسەر كەرەنتینەكردنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخدا، دوای ئەو ماوەیەی دیاریكراوە دەروازەكە دەكرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، سوپاسێكی زۆری هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان كرا، بۆ پابەندبوونیان بە ڕێكارەكان و خۆپارێزییانەوە، داوایان لێكرا بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزی.

جەختیشی كردۆتەوە، لەهەمان كاتدا هەموو فەرمانگەكانی دەوڵەت ئاگاداركرانەوە، كە پێویستە ڕێكارە تەندروستییەكان بەوردی جێبەجێ بكەن و هەر سەرپێچی و كەمتەرخەمییەك دەبێتە مایەی لێپرسینەوەی یاسایی و كارگێڕی توند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەنگۆی لابردنی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پۆستەكەی ڕەتكرایەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی لابردنی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پۆستەكەی، وتەبێژی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە جەختدەكاتەوە، كە هیچ بنەمایەكی نییە.

لە بەشێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە، كە د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی سلێمانی سووربووە لەسەر قەدەغەی هاتووچۆ و وتوویەتی، “ئەو بابەتی كۆرۆنایە مەكەن بە سیاسی”.

لای خۆشیەوە، د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕەتیكردەوە بابەتی لەوجۆرە بوونی هەربێت و وتی، “د. سەباح لە ئەركی خۆی بەردەوامە لە خزمەتكردنی تەندروستی هاووڵاتیان”.

جەختیشی كردەوە، ئەو دەنگۆە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بابەتێكی لەو جۆرە لەگۆڕێ‌ نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق كۆدەبێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند دۆسیەیەكی تایبەت بە عیراق و هەرێم و ناوچە جێناكۆكەكان دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی (بارەگای بارزانی)، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢ـی ٦ـی ٢٠٢٠ مەسعود بارزانی لە بارەگای خۆی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا كرد.

لە دیدارێكدا باس لە بارودۆخی سیاسی و دوا هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەت لە عیراق و پەیوەندییەكانی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە عیراق و هەرێمی كوردستان كرا.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ڕۆشنایی خرایە سەر سەرهەڵدانەوەی جموجۆڵەكانی داعش و گرفت و كێشەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و مەسەلەی كۆچبەر و ئاوارەكان.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “باڵیۆزی ئەمریكا ڕۆڵی ئیجابی بارزانی لەو مەسەلانە و لە ڕووی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستاندا بەرز نرخاند”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان