لە هەولێر ژمارەیەک چەکدار بە ئۆتۆمبێلی حکومی تەقەیەکی زۆر دەکەن و هەڵدێن



کەمێک لەمەوبەر لەگەڕەکی ئەندازیارانی شاری هەولێر ژمارەیەک چەکدار بە ئۆتۆمبێلی حکومی تەقەیەکی زۆر دەکەن و شوێنەکە جێدەهێڵن.

شایەتحاڵێک لە شوێنی ڕووداوەکە بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەمشەو لەلایەن ژمارەیەک چەکدار کە چەند ئۆتۆمبێلێکی حکومی سەر بە وەزارەتێکی ئەمنیان پێ بووە، لەناو بازاڕی گەڕەکی ئەندازایان لەڕێگەی کەسنەزان دوای ئەوەی لەکەسێک دەدەن چەکەکەیی لێ دەستێنن و تەقەیەکی زۆر بەگەڕەکەکەدا دەکەن و شوێنەکە جێدەهێڵن.

دەشڵێت، ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکە ئاسایش گەیشتووەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەی دەستپێکردوە، بەهۆی خێرا ڕۆیشتنیشیان چەکدارەکان خۆیان کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییەک و زیانی پێ دەگەیەنن.

پەیامنێری (خەڵک) لە شوێنی رووداوەکە ڕایگەیاند، لە شوێنەکە هیچ هێزێک بڵاوەی پێنەکراوە، تەنها  بەشێک لەهێزە ئەمنیەکانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە.

هەردوو باڵی کۆمەڵە یەکگرتنەوەیان راگەیاند
پێشت هەردوو باڵی کۆمەڵە یەکگرتنەوەیان راگەیاند
هۆشدارییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ هاووڵاتییان
دواتر هۆشدارییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ هاووڵاتییان