ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری هەرزان كردنی مریشك و هێلكەی دەركرد


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریا نرخی مریشك و هێلكە بۆ هاووڵاتیان هەرزان بكات، ئەویش لەڕێگەی فرۆشتنی بە نرخی كەمتر لە بازاڕ و كەمكردنەوەی ڕەسمی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڕیارەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ڕایگەیاند، كە بڕگەیەكی تایبەت بووە بە ڕووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕەكان عێراق، بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانی سەر شانی هاووڵاتیان.

وەك لە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە، کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی هەڵدەستێت بە كڕینی هێلکەی خواردن لەو بەرهەمهێنەرانەی ئارەزووی بەبازاڕکردنی بەرهەمەكانیان دەكەن.

جەختیشی كردۆتەوە، نرخی کڕینی یەکسان بێت بە تێکڕای تێچووی نرخەكەی، کە لە ئێستادا 57 هەزار دینارە بۆ هەر کارتۆنێک، بە کێشی هەر کارتۆنێک لە (23) کگم کەمتر نەبێت و نرخەكەشی مانگانە پێداچوونەوەی بۆدەكرێت و لە ئەگەری جیاوازی لە نێوان نرخی بازاڕدا بە زیاتر لە (30%) بەرزبوونەوە یان دابەزین، دەستکاری نرخەکە دەكرێتەوە.

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریشی داوە، نرخی فرۆشتن بۆ هاووڵاتی دەبێت بە نرخی کڕین لەگەڵ (2%) پارەی کارگێڕی بۆ تێچووی زیانەکان دەگرێتەوە، کە لە ئەنجامی کارەکانی بارکردن و دابەزاندن و هەڵگرتن و جیاوازی نرخەکان دێتە ئاراوە و لە ئەگەری ئەوەی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک ناچار بێت بە نرخێکی کەمتر لە نرخی کڕین بفرۆشێت، لە ئەنجامی دابەزینی بازاڕ نرخەکان زیاتر ئەوا وەزارەتی دارایی جیاوازی نرخەکان لەئەستۆ دەگرێت.

سەبارەت بە نرخی مریشك، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە، كار بڕیاری پێشووی بكرێت بۆ هەرزان كردنی نرخی مریشك و “فرۆشتنی كیلۆی بە 4 هەزار و 750 دینار” و ڕێكارەكەش بۆ مریشكی تەواوە، هەروەها نابێت بەشەکانی مریشک بخرێتە نێو ڕێوشوێنەکانی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی.

جەختیشی كردۆتەوە، باجی گومرگی لەسەر هێلکەی خواردن بەڕێژەی (20%) دەبێت لەپێناو هەرزان كردنی نرخی هێلكە لە بازاڕەكاندا و سووك كردنی باری سەرشانی هاووڵاتیان.

پێدانی ئۆتۆمبێل بەقیست بە مامۆستایان و نرخەكەی چەندە؟
پێشت پێدانی ئۆتۆمبێل بەقیست بە مامۆستایان و نرخەكەی چەندە؟
هەڵبژاردەی ڕووسیا دێتە بەغدا
دواتر هەڵبژاردەی ڕووسیا دێتە بەغدا
پەیوەندیدار