ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“سعودیە دەیەوێت ڕاستییەكانی كوشتنی خاشقچی بشارێتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

سكرتێری ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ڕایدەگەیەنێت”حكومەتی ڕیاز هەوڵی شاردنەوەی تۆمەتبارانی كوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەوان دەدات”.

كریستۆف دیلوار سكرتێری ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕەخنەی لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو پێنج كەسە گرت كە بە تۆمەتی كوشتنی جەمال خاشقچی تۆمەتباركراون و ڕایگەیاند:” سعودیە لەو ڕێگەیەوە تۆمەتبارەكان دەشارێتەوە”.

سكرتێری ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور نووسیویشیەتی، “كاتێك سعودیە، فەرمانی لەسێدارەدان بۆ پێنج كەس دەردەكات بە تۆمەتی كوشتنی خاشقچی، ترسی ئێمە لەوەیە كە ئەوە لەپێناو بێدەنگكردنیانە بۆ هەتا هەتایە، تا لەو ڕێگەیەوە ڕاستیەكە پەردەپۆش بكات”.

هاوكات، كریستۆف دیلوار داواشدەكات، ڕێكاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ هاتنەدی دادپەروەری و دەركەوتنی سەرجەم ڕاستییەكان لە بارەی دۆسیەی كوژرانی ئەو ڕۆژنامەوانە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە دۆسیەی كوشتنی خاشقچیدا پەنجەی تۆمەت بۆ لێپرسراوانی باڵای سعودیە لەوانە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشین ڕادەكێشرێت، بەڵام حكومەتی ڕیاز ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكاتەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ دووشەممە 23/12/2019 شەعلان ئەلشەعلان داواكاری گشتی سعودیە فەرمانی دادگای باڵای خوێندەوە كە تیایدا فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ پێنج تۆمەتبار دەركرابوو، كە تێوەگلاون لە كوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەوانی سعودیی لە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ.

جیهان

ترەمپ لە داڤۆس: ژمارەیەك سەربازمان برینداربوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، كە ژمارەیەك سەربازیان لە هێرشە مووشەكییەكەی ئێراندا بریندار بوون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێكدا لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس ڕایگەیاند، كە برینداربوونی سەربازەكانمان لە عەین ئەسەد لە عیراق مەترسیدار نییە و تەنها كەمێك تووشی سەرگێژخواردن بوون.

ڕاشیگەیاندووە، تەنها كەمێك سەرگێژخواردنیان هەبووە و چارەسەر كراون.

وتیشی، “لە سەردەمی ئیدارەکەی مندا بەراورد بە ئیدارەکانی پێشو بێکاری کەمترین ڕێژەی سەدی هەیە، “ئەوەش ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکردوە”.

پێشتر، كاپتن ئۆربان، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكی لە 17ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ ڕایگەیاند، كە بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر عەین ئەلئەسەد لە عیراق، كە لە 8ی ئەم مانگە ئەنجام درا 11 سەرباز بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئۆغلۆ: ئاگربەست لە سووریادا ئاسان نییە

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند ئاگربەست لە سووریادا لە ئیدلب كارێكی ئاسان نییە و لەگەڵ ڕوسیاش لەبارەی ئیدلبەوە بۆچوونەكانیان یەك نین.

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە گوتارێكدا لە كۆڕبەندی داڤۆس ڕایگەیاند، بە ملیۆنان سووریایی ئاوارەی توركیا بوون و 400 هەزاری دیكە ڕوویان لە توركیا كردووە.

دەشڵێت “سووریا هەموو هێڵە سوورەكانی بەزاندووە، توندوتیژییەكانی سووریا لە ئیدلب ڕەتدەكەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد پەكەكە پێشێلكاری زۆری كردووە.

لەبارەی لیبیاشەوە ڕایگەیاند، هێزەكانیان بۆ مەشق و ڕاهێنانەكان بە هێزەكانی ئەو وڵاتە چوونە ئەوێ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ لە سەندنەوەی متمانە ڕزگاری بوو

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا داواكاری ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەی بۆ سەندنەوەی متمانە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕەتكردەوە.

شەوی ڕابردوو بە زۆرینەی دەنگ ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا داواكاری سەندنەوەی متمانەیان ڕەتكردەوە و ترەمپیان بێتاوان ناساند لەو دۆسێیانەی لەسەر كرابوونەوە.

لە دەنگدانی پیراندا 53 كەس لە بەرژەوەندی ترەمپ دەنگیان دا و 47ی دیكەش لە دژی ترەمپ دەنگیاندا، بۆیە ترەمپ لە دۆسیەكانی ڕزگاری بوو كە لەسەر كرابوونەوە لەلایەن دیموكراتەكانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران.

پێشتریش ترەمپ چەند جارێك تۆمەتەكانی ڕەتكردەوە كە ئاڕاستەی كرابوون و بەهۆیانەوە هەوڵی سەندنەوەی متمانەی لێ دەدرا.

پشتیوانیكردنی ترەمپ لەلایەن ڕوسیاوە لە هەڵبژاردنەكاندا، فشاركردن لە سەر ئۆكرانیا و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات ئەو دۆسێیانە بوون كە لەسەری كرابوونەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان