ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی پێشمەرگەدا دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەژێر ڕۆشنایی یاسای چاكسازییدا پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی پێشمەرگەدا دەكرێت.

ڕێڤینگ هرووری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”بۆ سەرجەم پێشمەرگەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بە یەكەی 70 و 80یشەوە یەك یەكەی ژمێریاریان بۆ دەكرێتەوە. پێداچوونەوەش بە لیستی مووچەی پێشمەرگەدا دەكرێت”.

سەبارەت بە مووچەی پلە باڵاكان، ڕێڤینگ هرووری ڕوونیكردەوە:”پێداچوونەوە بۆ مووچەی پلە باڵاكان دەكرێت، چونكە زۆرن ئەوانەی بە پلەی بەرز خانەنشینكراون و پێشمەرگە نەبوون، یانیش ئەو پلەیەی پێی خانەنشینكراون بەرزە. بە هەموو شێوەیەك خانەنشینییەكە بەجۆرێك دەبێت كەسانی شایستە مافخوراو نەبن”.

لەبارەی دەرماڵەی بڕوانامە و منداڵ و خێزان، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەیخستەڕوو:”پێشتر خەرجكردنی ئەو دەرماڵەیە بۆ پێشمەرگە بە بڕیارێك وەستابوو، دەكرێت بە ڕێنمایی جارێكی تر دەستی پێبكرێتەوە”.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 16/12/2019 پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی كرد كە لە 19 ماددە پێكهاتووە، دواتر ئاڕاستەی حەوت لیژنەی تایبەتمەند لە پەرلەمانی كرد تائەوانیش گفتوگۆی لەسەر بكەن و ڕاپۆرت و تێبینی خۆیانی لەسەر بدەن. لەنێو ئەو لیژنانەی ڕاسپێدراون ڕاپۆرتی خۆیان لەوبارەوە ئامادەبكەن لیژنەی پێشمەرگەیە.

عێراق

پێویستە لەپاڵ وەفدە حکومییەکە، وەفدێکی سیاسی بچێتە بەغداد

خەڵک-ئارام سەردار

 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا زۆر گرنگە، بەباشی دەزانین لەپاڵ ئەو وەفدە وەفدێکی سیاسی بچێتە بەغدا.

 

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەڕلەمانی کوردستان بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، پێشتر دانوستان لەنێوان هەولێر و بەغداد بەردەوام بوو و سەرکەوتووش بوون لەچارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها بۆ پلانی ستراتیژی بوودجەی ساڵەکانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ ڕێککەوتنیان هەبوو، بەڵام لەبابەتی یاسای قەرز هەندێ فڕاکسیۆن ڕای جیاوازیان هەبوو لەچوارچێوەی هەنگاوەکانی حکومەت بۆ چارەسەری کێشەکان کاریان نەکرد، ئەمەش جێگای نیگەرانی خەڵکی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی کورد بوو.

 

دەشڵێت، چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا زۆر گرنگە، بەباشی دەزانین لەپاڵ ئەو وەفدە وەفدێکی سیاسی بچێتە بەغدا، بۆ ئەوەی چۆن هەردوو حکومەت دەگەنە ڕێککەوتن بۆ چارەسەری کێشەکان، کوتلە جیاوازەکانیش لەحزبەکان هەمان ڕایان هەبێت و جارێکی تر ئەوەی ڕوویدا لەپەڕلەمان دووبارە نەبێتەوە.

 

لەبارەی ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکە وتی، دەبێت تا ٢٠٢١ مانگانە ٣٢٠ ملیار دینارەکە ڕەوانە بکرێت، هۆکاری دواکەوتنەکەی بەهۆی کێشەی سیولە بوو لەبەغداد، ئێستا چارەسەربووە و عیراق دوای دابەشکردنی مووچەی خۆیان پشکی هەرێم لەمووچەی فەرمانبەران دەنێرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قائیمقامیەتی سلێمانی: ڕۆژانە ژیانی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی دەپارێزین

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی لیژنەی یەك لەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ژیانی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان لە مواد و خۆراكی خراپ و بەسەرچوو دەپارێزین.

سامان حمید سەرۆكی لیژنەی یەك لەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كەتایبەتە بەچاودێری كردنی ماركێت و چێشتخانەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕۆژانە لەلایەن لیژنەكەوە سەردانی ماركێت و چێشتخانەكانی سلێمانی دەكرێت چاودێری ووردیان دەكرێت لەڕووی تەندروستی و كوالێتی خواردنەكانیانەوە.
وتیشی”لەكاتی ئەنجامدانی گەڕان و پشكنینەكاندا دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر مواد و خۆراكی ماوە بەسەرچوو دەگیرێت كە كاریگەری خراپیان بۆسەر تەندروستی هاووڵاتیان هەیە”.

ئاشكراشیكرد، هەر خاوەن ماركێت و چێشتخانەیەك پابەندی ڕێنماییەكانی كاركردن نەبێت ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا 30 زەمالەی خوێندن ڕادەگەیەنێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زەمالەی خوێندنی باڵا ماستەر/دكتۆرا لە وڵاتی هەنگاریا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) ڕادەگەیەنێت، كە لە چوارچێوەی ڕێكەوتنامەی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان و وەزارەتی توانستە مرۆییەكانی هەنگاریا ساڵانە ٣٠ سكۆلەرشیپ بۆ فێرخوازان و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وڵاتی هەنگاریا لەكاتێكدا هاوكاری پێشكەش بەهەرێمی كوردستان كرد، كە هەرێمەكەمان ڕووبەڕووی شەڕی دژی داعش و قەیرانی دارایی بووبووەوە.
وتیشی”هاوكارییەكانی ئەوان بۆ هێزی پێشمەرگە لەلایەك و بەردەوامیدان بەپێشكەشكردنی سكۆلەرشیپ بۆ خوێندكارانی كوردستان لەلایەكی دیكە مایەی ستایش و نرخاندێكی زۆرە”.

ئاشكراشیكرد، لە چوارچێوەی ڕێكەوتنامەی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی توانستە مرۆییەكانی هەنگاریا كرد كە ساڵانە هەنگاریا (٣٠) سكۆلەرشیپ (١٠) ماستەر (٢٠) دكتۆرا بۆ فێرخوازان و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت و لە ئێستاوە دەرگای پێشكەشكردن بۆ سكۆلەرشیپی خوێندنی باڵای هەنگاریا دەكەینەوە.

بۆ بینینی مەرجەكان كلیك بكە..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان