ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ڤیدیۆ) لازیۆ سەرکەوتنی بەسەر یوڤانتۆس تۆمار کرد و جامی سوپەری ئیتاڵیای بەرز کردەوە


خەڵک سپۆرت

ئەمشەو لە پایتەختی سعودیە یاریی جامی سوپەری ئیتاڵیا لەنێوان یانەکانی یوڤانتۆس و لازیۆ ئەنجامدرا، یانەی لازیۆ بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی تۆمار کرد و بۆ جاری پێنجەم لەمێژوویاندا نازناوی سوپەری ئیتاڵیایان بەدەستهێنا.

لەتایمی یەکەمدا هەڵۆکانی لازیۆ باڵادەستیان سەلماند و زۆرترین مەترسیان بۆسەر گۆڵی یانە ڕکابەرەکەیان دروست کرد، لە خولەکی ١٧ لویس ئالبێرتۆ گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، لەدوای ئەم گۆڵە ئەستێرەکانی یوڤانتۆس گەڕانەوە و فشاری قورسیان دروست کرد تا لە خولەکی ٤٥ پاولۆ دیبالا سودی لە شوتێکی موشەک ئاسای کریستیانۆ وەرگرت و گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی تۆمار کر.

لە تایمی دووەمدا سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری لازیۆ لەڕووی تاکتیکیەوە کۆنتڕۆڵی یاریگای کرد، لەگەڵ بەردەوامبوونی باڵادەستیاندا گۆڵی دووەمیان لە خولەکی ٧٣ لەلایەن سیناد لولیچەوە تۆمارکرد.

ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یانەی خانمە پیرەکە هەوڵیدا لەڕیگەی ئاڵوگۆڕی یاریزانانەوە جیاوازی دروست بکات، بەڵام هەڵبژاردەکانی هەڵە بوون و سودیان بە پێکهاتەکەی نەگەیاند، نە لەڕووی شێوازی یاریکردنەوە نە لەڕووی ئەنجامەوە.

لە خولەکی ٩٣ بەهۆی لێدانێکی نایاساییەوە داوەری یاریی بینتانکۆری یاریزانی یوڤانتۆسی بەکاردی سور لەیاریگا کردە دەرەوە و بەلێدانێکی ڕاستەوخۆ دانێلۆ کاتاڵدی گۆڵی سێیەم و کۆتایی پێهێنەری یارییەکەی بۆ لازیۆ تۆمار کرد و یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات (٣ – ١).

جیهانی

چێڵسی پێش ڕکابەرانی کەوتووە و گرەوەی کۆتینیۆ لە بەرشلۆنە و بایرن میونشن دەباتەوە


خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەنگاو بە هەنگاو لە گواستنەوەی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی نزیکدەبنەوە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، تا ئێستا بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن بڕیاریان لەکڕینی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە نەداوە، بەڵکو لەماوەی ڕابردوودا ڕایانگەیاندبوو، کە هەرگیز بەبڕی (١٢٠) ملیۆن یورۆ بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ یاریزانە بەرازیلییەکە ئیمزا ناکەن.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی نوسیویەتی، یانەی بایرن میونشن هیواخوازن بە نرخێکی کەمتر تایبەت بە گواستنەوەی کۆتینیۆ بگەن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە، یانەی بەرشلۆنەش نرخی یاریزانەکەیان لە ١٢٠ ملیۆن یورۆوە بۆ ٨٠ ملیۆن کەمکردۆتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، بایرن هێشتا لەگەڵ ئەو نرخەشدا کێشەیان هەیە، لەم نێوەندەدا یانەی چێڵسی هاتووەتە نێو هاوکێشەکە و لەڕێگەی کیا جۆرباشیانی لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکەوە دەرگای گفتوگۆیان واڵاکردووە.

یانەی چێڵسی لەسەر ڕاسپاردەی فرانک لامپارد ئامادەیە بڕی (٦٠ بۆ ٨٠) ملیۆن بە یاریزانە بەرازیلییەکە بدات و ناوەندی هێرشبەری یانەکەیان بەهێزتر بکەن، ئەوەش ئەو نرخەیە کە تائێستا یانەی بایرن میونشن پێشکەشی نەکردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پاریس سانت جێرمان لە بارودۆخێکی دیاریکراودا ناچار دەبێت مباپێ بفرۆشیت


خەڵک سپۆرت

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی لە یەک حاڵەتدا ناچار دەبن کیلیان مباپێی فەرەنسی بە یەکێک لە یانە داواکارەکانی بفرۆشن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامە مەدریدییەکە، کۆمەڵە کۆمپانیاکانی ئاکور کە سپۆنسەری یانەی پاریس سانت جێرمانە ئامادەنین لە حاڵی دووبارە دەستپێنەکردنەوەی خولی ناوخۆی فەرەنسا گوژمەی دووەمی بۆندی نێوانیان پێشکەشی یانە زەبەلاحەکە بکەن.

ئەو بڕەش کە پێویستە پێشکەشبکرێت لەنێوان (٥٠ بۆ ٨٠) ملیۆن یورۆدایە، ئەگەر بێتو لەگەڵ زیانە بەرکەوتووەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەژماربکرێت ڕێژەی ئەو پارەیە زۆر زیاتر دەکات.

لەم بارەیەوە سباستیان پازین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە :” ئەگەر تا ١ی تەموزی ٢٠٢٠ ناوی کۆمپانیاکەمان لەنێو یاریگاکانی پاریسدا بوونی نەبێت، بێگومان ئێمەش گوژمەی دووەمی بۆندی نێوانمان پێشکەش ناکەین”.

ڕۆژنامەی ئاس تەئکیدی کردووەتەوە، ئەگەر ئەم بارودۆخە ڕووبدات یانە فەرەنسییەکە زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت و بەلایەنی کەمەوە ناچار دەبێت یەکێک لە نایمار یان مباپێ، یاخود هەردووکیان بفرۆشێت و بۆ وەرزی داهاتوو بیر لە چارەسەری تر بکەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پاستۆری: لە منداڵییەوە بۆ تۆپی پێ ژیاوم، بەڵام ئێستا ژیانی خۆم ناخەمە مەترسییەوە


خەڵک سپۆرت

لەدوای ڕاگرتنی سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەمووان حەز بە گەڕانەوە و دەستپێکردنەوەی چالاکی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەکەن و یاریزانان بەشێوازێکی جیاواز بیردەکەنەوە.

ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی لێدوانەکانی خاڤێر پاستۆری ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ڕۆمای بڵاوکردۆتەوە، تیایدا ئاماژە دەکات کە یاریزانان ناتوانن لەپێناو یاریکردندا ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.

هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە ڕایگەیاندووە :” تا ئەم ساتەش بڕیاری یەکلاکەرەوە دەربارەی دەستپێکردنەوەی خولی ئیتاڵیا نەدراوە، ئاشکرایە تا ماوەی دوو هەفتەی تریش چاوەڕوان دەکەین و پاشان ڕەنگە بڕیاری کۆتایی بدرێت”.

هەروەها ڕایگەیاندووە :” تۆپی پێ بەنسبەت منەوە لەمنداڵییەوە بابەتێکی سەرەکییە، بەڵام لەئێستادا هەرگیز ئامادەنیم بۆ یاریکردن ژیانی خۆم بخەمە مەترسییەوە”.

پاستۆری باس لە ژیانی دوای کۆرۆنا دەکات و دەڵێت :” لەدوای ئەوەی کەشی جیهان هێوردەبێتەوە و ڕێگەمان پێدەدرێت بچینە دەرەوە، لەو باوەڕەدام چیتر ئەوانەمان بۆ نەکرێت کە لەپێشوودا کردومانە، بێگومان یارییەکان بەبێ هاندەران ئەنجام دەدرێن و ئەگەر خوداش ڕێگەبدات دووبارەبوونەوەی خولەکان لەمانگی حوزەیران ڕوودەدات، ئەوەتا لە چین دوای سێ مانگ تائێستا خولە ناوخۆییەکان نەگەڕاونەتەوە”.

لەکۆتاییشدا جەخت دەکاتەوە، کە ئاساییە ئەگەر یانەکان لەماوەی داهاتوودا موچەکانیان کەمبکەنەوە ئەوەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یاریزانان لەم ساتانەدا ناتوانن پارەیان بۆ دابین بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان