ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سكرتێری گشتی ناتۆ: داعش مەترسییە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

سكرتێری گشتی ناتۆ هۆشداریی دەدات لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عیراق و دەڵێت، داعش مەترسییە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی لە عیراق.

یەنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) هۆشدارییدا لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عیراق و ڕایگەیاند: وێڕای ئەو سەركەوتنانەی بەسەریاندا تۆماركراوە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش مەترسییە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی لە عیراق.

یەنس ستۆڵتنبێرگ وتیشی: دەبێت بەوردیی چاودێریی شانە نووستووەكانی داعش بكرێت لە عیراق و هەموو ئامادەكارییەكیش بۆ ئەگەریی سەرهەڵدانەوەی بكرێت.

هەروەك ئەوەشی خستەڕوو:”دەبێت هەمووان ڕووبەڕووی ئەو مەترسییە ببینەوە و جیاوازیی نەكەین لە نێوان هیچ وڵاتێكدا لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا.

سەبارەت بە دەستپێشخەریی وڵاتانی كوەیت و قەتەڕ و بەحرەین و ئیمارات لە هاوكاریی و هەماهەنگی لەگەڵ ناتۆ، ستۆڵتنبێرگ وتی: هاوكاریی و هەماهەنگی وڵاتانی كەنداو لەگەڵ ڕێكخراوەكەمان بە گرنگ دەزانین و كاریگەری لەسەر پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە و جیهان دەبێت.

عێراق

كازمی بۆ وەزارەتی ناوخۆ: ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانیشە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كرد و چەند ڕاسپاردەیەكی دەركرد.

لە سەردانەكەیدا مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند: پیاوانی وەزارەتی ناوخۆ، نوێنەرایەتیی یاسا دەكەن، دەستدرێژیكردنەسەریان، مانای ئەوەیە دەستدرێژی كراوەتە سەر دەوڵەت.

مستەفا كازمی ڕاشیگەیاند: هێشتا هەلی ڕاستكردنەوەی هەڵەكان ماوە و دەكرێت هەڵەكان لەپێناو هەستانەوە ڕاستبكرێنەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق دووپاتیشیكرەوە: ڕێگە بە گوشاری سیاسی لە حزب و كەسایەتییەكانەوە نادەن و بە كارمەندانی ناوخۆی ڕاگەیاند: ئەركیان پاراستنی هەمووانە بەبێ دەستتێوەردان لە كاروبارەكانیان.

مستەفا كازمی وەزارەتی ناوخۆی بۆ پاراستنی دۆخی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ڕاسپارد و داواشی لێكردن ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن و پردی متمانە لەنێوان خۆیان و هاووڵاتیاندا دروست بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. پەلامارێك بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا شكستی پێهێنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاشكرایكرد: لەسەر ڕێگەی خێرانی محەمەد قاسم لە باشووری بەغدا دەستیان بەسەر 7 گوللە كاتیۆشادا گرتووە كە ئامادەكرابوون ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا بكرێن.

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە: هەر ئەمڕۆ گوللە كاتیۆشایەك لەناوچەی دۆرەوە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراوە، بەڵام بەبێ هیچ زیانێكی مرۆیی كەوتووەتەخوارەوە و هیچ زیانێكی نەبووە. بەپێی زانیاریی میدیاكان دوای ئاڕاستەكردنی گوللە كاتیۆشاكە دەنگی تەقە بیستراوە و زەنگی ئاگادار كردنەوە لەباڵیۆزخانەكان لێدراوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەتایبەت لەشەواندا گروپە چەكدارەكان لەدەوروبەری بەغداوە گوللە كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و بەتایبەت باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكەن.

هاوكات بەردەوام هێزە ئەمنییەكان لەدەوروبەری بەغدا ئۆپراسیۆن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئاڕاستەكردن و دەستگیركردنی ئەنجامدەران ئەنجامدەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. مستەفا كازمی چووە ناو خۆپیشاندانی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ یەكەمجار چووە ناو خۆپیشاندەران و بەڵێنی پێدان داواكارییە ڕەواكانیان جێبەجێ بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندانی بەشێك لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە بەغدا بەڕێوەچوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش چووە ناوخۆپیشاندەران.

كازمی گوێی لە داواكاری خۆپیشاندەران گرت و بەڵێنیدا داواكارییە رەواكانیان جێبەجێ بكات و لەهەمان كات باسی لەوەشكرد، حكومەت دوچاری كۆمەڵێك كێشەی كەڵەكەبوو بووە بەهۆی خراپیی بەڕێوەبردن و خراپ مامەڵەكردن لە ساڵانی ڕابردوودا.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەنگاوانەی لە ئێستادا حكومەت گرتوویەتەبەر دژ بە گەندەڵی و ڕێككردنەوەی شێوازی بەڕێوەبردن، كاریگەرییەكی ئەرێنی دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان