ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم نرخی نەوتی لە جیهاندا بەرزكردەوە



دوای ئەوەی حكومەتی عیراق لەڕاگرتنی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستاندا سەركەوتوو بوو، بە بردنەوەی سكاڵایەكی یاسایی لەڕێی دادگایەكی نێودەوڵەتی لە پاریس، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، تۆڕی ئابووری بلومبێرگ بڵاویكردەوە “ناكۆكی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵً لە بەغدا كە بە سەركەوتنی بەغدا كۆتایی هات لە ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی توركیاوە، بووە مایەی دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێ‌ لە بازاڕەكانی جیهانی لەڕووی دابەزینی ئاستی دابینكردنی نەوتی ڕۆژانە، ئەمەش بووە مایەی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و بەرزبوونەوەی نرخەكەی بۆ نزیكەی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.”

وەك بلومبێرگ باسی دەكات”بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، بووە مایەی دوورخستنەوەی نزیكەی 400 هەزار بەرمیل لە بازاڕەكان، ئەمەش بە پشوودانێكی كەرتی بانكی بەراورد دەكرێت، بەهۆی ڕەوینەوەی تەنگژەی دارایی ئەم دواییە كە بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت”.

هەناردەكردنی نەوتی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا، وای لە حكومەتی عێراق كرد لە دادگای نێودەوڵەتی سكاڵای یاسایی لەسەر توركیا تۆماركردبوو، بڕیارە نێودەوڵەتییەكەش ڕێگەی لە ئەنقەرە گرت نەتوانێت نەوتی كوردستان هەناردە بكات و بەبڕی یەك ملیار و 400 ملیۆن دۆلاریش سزا درا، بەو هۆیەی زیانی بە ئابووری عێراق گەیاندووە.

وەزارەتی كشتوكاڵ بابەتی “مۆز و پلانتاین”ەكەی یەكلایی كردەوە
پێت وەزارەتی كشتوكاڵ بابەتی “مۆز و پلانتاین”ەكەی یەكلایی كردەوە
دادگای فیدڕاڵی عێراق دەربارەی بەشەخۆراكی هەرێم بڕیار دەدات
دوات دادگای فیدڕاڵی عێراق دەربارەی بەشەخۆراكی هەرێم بڕیار دەدات
پەیوەندیدار