ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خۆپیشاندانەكانی عیراق بەهای دۆلار بەرزدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی دوو هەفتەیە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی بەجێگری ماوەتەوە و هۆكارەكەشی بۆ (خەڵك) ئاشكرا دەكات.

ئیبراهیم غەفور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەكاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 121 هەزار و 75 دینار مامەڵەی پێوەكرا لەكاتێكدا بەیانی كاتی كردنەوەی بازار بە 121 هەزار و 125 دینار بوو.

وتیشی، “لەكاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە ملیۆنێك و 315 هەزار تمەن بە حەواڵە و ملیۆنێك 300 هەزار تمەن بە دەستی مامەڵەی پێوەكرا”.

ڕاشیگەیاند، دۆخی ئێستا عیراق و خۆپیشاندانەكان و ڕاگرتنی دەوام لە بەشێكی زۆری شارەكانی عیراق بەهۆی بایكۆتەوە، كاریگەری لەسەر بەهای دیناری عیراقی هەبووە لە بەرامبەر دۆلار، هەرچەندە بانكی ناوەندی بەردەوامە لە فرۆشتنی دۆلار بە بڕی دیاریكراوی ڕۆژانەی خۆی.

بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە بەهای دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، لەكاتێكدا لە پێش خۆپشاندانەكان بەهای 100 دۆلار بە 120 هەزار دینار بوو، هەندێك كاتیش بۆ خوار ئەو نرخە دادەبەزی.

ئابوری

كەی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
نزیكەی 40 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی (شوبات)، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی (ئازار)ی فەرمانبەران دیاری نەكراوە و حكومەتی هەرێم خۆی لەئاستی بێدەنگ كردووە.

لە 27ی حوزەیرانی ئەمساڵ بە وەزارەتی تەندروستی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەستی پێكرد بە لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران و 50% بۆ پلەباڵاكان ئەویش دوای دواكەوتنی بۆ نزیكەی 60 ڕۆژ، هاوكات لە ئێستاشدا نزیكەی 40 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر ئەو بەروارەدا و هیچ وادەیەك بۆ پێدانی مووچەی مانگی ئازار دیاری نەكراوە و بەرپرسانی دارایی-ش هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە نادەن.

لە ماوەی ڕابردوودا، جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە ئەولەویەتی حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەیە، بەڵام داهات كەمی كردووە و بەپێی بەردەستبوونی داهات مووچە دەدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، حكومەتی هەرێم چاوەڕێی ڕێككەوتنە لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی پارەی لە بەغداوە بۆ بێت و ئەوجا دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات، بەڵام تا ئێستا حكومەت نیازی خۆی ئاشكرانەكردووە ئاخۆ بەتەواوی مووچە دابەش دەكات یاخود بە لێبڕینەوە.

جێ باسە لە ئێستادا بڕی پارەی مووچەخۆرانی هەرێم لای حکومەت بەم شێوەیەیە:
12 مووچەی تەواو
32 مووچەی پاشەکەوت
یەک مووچەی لێبڕینی 21%

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خەڵك؛ زانیاری لەسەر بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەرچەندە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە چەند مانگێكە تەنها برنج وەك بەشەخۆراك دابەشكراوە، بەڵام بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەشەخۆراكی مانگانە بەشێوەی ئاسایی دەست بە دابەشكردنی بكرێتەوە.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە ماوەی چەند مانگێكە بەشێوەیەكی زۆر كەم بەشەخۆراك دێت بۆ سلێمانی و تەنها برنج دابەش كراوە و بۆ ئەم مانگەش تەنها برنج هاتووە و دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، كە هۆكاری ئەوە پەیوەندی بە قەیرانی دارایی و ڕێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، چونكە عیراقیش بە قۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕێت و لە قەیراندایە.

ئاشكراشی كرد، كە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی خۆاك لە بەغدا قسەی كردووە و بڕیاریانداوە دوای جەژنی قوربان بەشەخۆراكی تەواو ڕەوانە بكرێت و دەست بە دابەشكردنی بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق خاوەنی پێنجەم گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا

خەڵك- بەشی هەواڵ
عیراق لە پلەی پێنجەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی یەدەگی نەوت، ئەمەش بەپێی دامەزراوەی پۆلێنی GFPی جیهانی.

دامەزراوەكە لە ڕاپۆرتێكیدا بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاندووە”یەدەگی نەوتی خاوی عیراق دەگاتە 142 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، بەمشێوەیە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە لە دوای هەریەك لە ڤەنزوێلا كە خاوەنی 3 ملیار و 700 ملیۆن بەرمیلە، و سعودیە كە لە پلەی دووەمدایە بە بڕی 266 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، و كەنەدا لە پلەی سێیەمدایە بە بڕی 169 ملیار و 700 ملیۆن بەرمیل، لەپلەی چوارەمیش ئێرانە كە خاوەنی 158 ملیار و 400 ملیۆن بەرمیلە”.

هەر لە ڕپۆرتەكەی GFPدا هاتووە”عیراق لە دوای سعودیە لە پلەی دووەمی وڵاتە عەرەبییەكانە كە خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتە، پاشان كوێت لە پلەی سێیەمدایە كە بڕی 101 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە، لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیش ناوی ئیمارات هاتووە كە 97 ملیار و 800 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە”.

وەزارەتی نەوتی عیراق، لە ساڵی 2017 ڕایگەیاندبوو، یەدەگی نەوتی عیراقی بۆ 153 ملیار بەرمیل بەرزبۆتەوە، ئاماژەی بە داواكارییەكیش كردبوو كە پێكەشی ئۆپیكی دەكات، تا لە ڕێكخراوەكە پشتی پێببەسترێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان