ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی گشتی یەكێتی هەڵدەبژێردرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ لە دووهەمین ڕۆژی كۆنگرەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا بڕیارە ئەنجومەنی گشتی هەڵببژێردێت.

سۆزان شیهاب، ئەندامی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی گشتی هەڵدەبژێردرێت بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە.

وتیشی”دوای ئەوە ئەنجومەنی جێبەجێ‌ كردن دەستنیشان دەكرێت، بەڵام ئەوە دەكەوێتە دواتر و ئەمڕۆ تەنها ئەنجومەنی گشتی دیاری دەكرێت”.

ئەنجومەنی گشتی یەكێتی بریتی دەبێت لە 121 ئەندام، كە نزیكەی 500 كەس ڕكابەری بۆ دەكەن.

كۆنگرەی چوارەمی یەكێی نییشتیمانی كوردستان دوێنێ‌ دەستی بەكارەكانی كرد و بڕیارە سەرۆكی یەكێتی و ئەنجومەنی گشتی تێدا هەڵبژێردرێن.

کوردستان

میترۆ: لە شەش مانگی ڕابردوودا 98 پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن تۆماركراوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەنتەری میترۆ ئامارەكانی شەش مانگی پێشێلكاری بەرامبەر ئازادیی ڕۆژنامەنووسی لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

سەنتەری میترۆ لە ئامارەكەیدا ڕوونیكردووەتەوە: لە شەش مانگی ڕابردوودا لە 1ی كانوونی دووەم بۆ 30 حوزەیرانی 2020 سەنتەری میترۆ (98) جۆری پێشێلكاری بەرامبەر (72) ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن تۆمار كردووە، لە ناویاندا (5) ڕۆژنامەنوسی ژن بوون. بەم شێوەیە:

(53) حاڵەتی ڕێگری لە ڕووماڵكردن

(5) حاڵەتی هەڕەشە

(7) حاڵەتی دەستبەسەركردن لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسای ڕۆژنامەگەری

(8) هێرش و لێدان

(9) حاڵەتی دەستبەسەركردن بە بێ فەرمانی دادگا

(11) حاڵەتی دەستبەسەركردنی شكاندنی كەلوپەلی ڕۆژنامەنووسان

(3) هێرشی ئەلكترۆنی

(2) كەیسی هەراسانكردنی كچان و ژنانی لەناو دەزگاكانی میدیا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی كۆرۆنای تێپەڕاند


خەڵك – بەشی هەواڵ

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی:”خۆشبەختانە دوای 14 ڕۆژ كەرەنتینە و وەرگرتنی چارەسەر و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان، كەمێك پێش ئێستا ئەنجامی پشكنینەكەم نێگەتیڤ بوو، واتە كۆرۆنام تێپەڕاند”.

ئاماژەی بەوەشداوە:” زۆرینەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا بێ نیشانەن یا نیشانەی مام ناوەندیان هەیە وەك من، هەروەها ئەو زۆرینەیەی وەك منن تەنها بە وەرگرتنی چارەسەری زۆر سادە، ئیسراحەتكردن، خۆ كەرەنتینەكردن، خواردنی میوە و خواردنەوەی ئاو و دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ و جێبەجێكردنی ڕێنمایی پزیشكان سەردەكەون بەسەر كۆرۆنادا وەك بەندە”.

 

دەقی نووسینەكەی د.یاد نەقشبەندی:

سوپاس بۆخوا و سوپاس بۆهەمووان كۆرۆنام تێپەڕاند

هاووڵاتیانی خۆشەویست پاش 14 ڕۆژ كەرەنتینە و وەرگرتنی چارەسەر و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان، كەمێك پێش ئێستا ئەنجامی پشكنینەكەم نێگەتیڤ بوو، واتە كۆرۆنام تێپەڕاند، پێم خۆشە لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو كەس و لایەنە سیاسی و حزبی و حكومیانە بكەم بۆ هەواڵ پرسینتان گەورەتان كڕدم و گەرموگوڕترتان كردم لەخزمەتكردن.

لەم چەند خاڵەدا پەیامێك بدەم بە هاووڵاتیان وەك چاك بووەوەیەكی كۆرۆنا :

١. زۆرینەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا بێ نیشانەن یا نیشانەی مام ناوەندیان هەیە وەك من.

۲. ئەو زۆڕینەیەی وەك منن تەنها بە وەرگڕتنی چارەسەری زۆر سادە، ئیسڕاحەتكردن، خۆ كەرەنتینەكردن، خواردنی میوە و خواردنەوەی ئاو، وە دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ و جێبەجێكردنی ڕێنمايی پزیشكان سەردەكەون بەسەر كۆرۆنادا وەك بەندە.

لە كۆتای هیوام لەشساغی و تەندوستیەكی باشە بۆ هەموو لایەك، وە هیوای زوو چاك بوونەوە بۆ هەموان دەخوازم تەنها پابەندی ڕێنمایيە تەندوستیيەكان بین بەكەمتین زیان كۆرۆنا تێدەپەڕێنین.

د.یاد نەقشبەندی
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندوستی سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوارتا.. بەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێك هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی گوللە تۆپێك بە هاووڵاتییەكدا تەقییەوە و دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیای خەڵك)، هاووڵاتییەكە ناوی (ع.ع. بارەیی)یە و پیاوێكی گەنجە و دەستكاری گوللە تۆپەكەی كردووە و پێیدا تەقیوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان