ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وتەبێژی كۆنگرەی یەكێتی زانیاری نوێ‌ ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆی كۆنگرە ئەو تەلیسمەی شكاند، كە دەوترا یەكێتی ناتوانێت كۆنگرە بكات، دەشڵێت: “سبەی دەردەكەوێت كۆنگرە چەند ڕۆژ دەخایەنێت”.

مەلا یاسین، وتەبێژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تەنیا بەستنی كۆنگرە بۆ یەكێتییەكان شتێكی دڵخۆشكەربوو، ئەو تەلیسمەی شكاند، كە باس لەوە دەكرا یەكێتی ناتوانێت كۆنگرە ببەستێت.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆی كۆنگرەی یەكێتی ڕۆژێكی پڕ لە ئاشتی و ئاسایی بوو، یەكەم ڕۆژی كۆنگرە زۆر بە سانایی تێپەڕی و ڕۆژێكی سەركەوتوو بوو.

ئاشكراشیكرد، ڕەنگە كۆنگرەی یەكێتی سێ ڕۆژ بخایەنێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە سبەی ئێوارە دەردەكەوێت، كە كۆنگرەی یەكێتی چەند ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لای خۆشیەوە، جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە كۆنگرە سەركەوتوو بووە، بەڵام دەستم لەكاركێشاوەتەوە و لە ئێستادا چاوەڕێی تەواوبوونی كۆنگرە دەكەم.

هاوكات ڕێواز فایەق، ئەندامی كۆنگرە و سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە بە دەنگی ئەندامانی كۆنگرە خۆم و بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی بە ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی هەڵبژێردراین.

کوردستان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی؛ لە سیتەك 2 هاووڵاتی دەستگیر كران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دوو هاووڵاتی دەستگیركران ، كە سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی دەستگیرا بەسەر شۆفڵێك دا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی ، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەستیانكرد بە گەڕان و پشكنین لە سنوری شارەدێكە لە ئەنجامدا توانیان 2 هاووڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو هاووڵاتیە بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا، كە هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی، هاوكات دەستگیرا بەسەر شۆفڵێكدا، دواتر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراو ڕادەستی دادوەری لێكۆڵینەوە كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جارێكی دیكە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كرد 25 حاڵەتی مردن تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 706 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4739 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 250 كەس و سلێمانی 113 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و ڕاپەڕین 15 كەس و دهۆك 256 و هەڵەبجە 31 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 521 كەس چاكبوونەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن؛ بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە كەوتە دۆڵێكەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلول2020 ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەكی پێنجوێن بۆ سەیدسادق ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێلەوە بووە، كە بەوهۆیەیەوە شەش ئۆتۆمبێل، كە بە بار هەڵگرەكە بووە كەوتە ناو دۆڵێكەوە .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان