بۆمبێك بە دوو برادا تەقییەوە



 

ئەمڕۆ لە نزیك كەمپی ئاوارەكانی دیبەگەی سەر بە شارۆچكەی مەخموور بۆمبێك بەدوو برادا تەقییەوە و هەردووكیان گیانیان لەدەست دا.

غازی فەیسەڵ، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەمەخموور بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، نزیك كاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك كەمپی ئاوارەكانی دیبەگەی سەر بە شارۆچكەی مەخموور بۆمبێك بەدوو برادا دەتەقێتەوە و هەردووكیان گیانیان لەدەست دا.

دەشڵێت، هەردوو براكە شوانكارە بوون و بە ڕەگەز عەرەبن لەهەمان كاتدا دانیشتووی كەمپەكەن، لەبنەڕەتدا خەڵكی گوندەكانی نزیك مەخموورن.

سەبارەت بە چۆنییەتی ئەو ڕووداوە، غازی فەیسەڵ وتی، تائێستا ڕوون نییە بۆمبەكە چی بووە و چۆن تەقیوەتەوە.

بەپێنج خواردنەوەی دوای بەربانگ چەورییەكانت بسووتێنە
پێشت بەپێنج خواردنەوەی دوای بەربانگ چەورییەكانت بسووتێنە
“بەغدا و ھەولێر لەبارەی یاسای نەوت و غاز رێككەوتوون”
دواتر “بەغدا و ھەولێر لەبارەی یاسای نەوت و غاز رێككەوتوون”
ەیوەندیدار