ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مالكی و عامری ناوی كاندیدەكەیان بۆ سەرۆك وەزیران دیاری كرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی بنیاتنان، كە لە لایەن هاوپەیمانیەكانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالكی و هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری و چەند كوتلەیەكی دیكە پێكهاتووە داوا لە سەرۆك كۆمار دەكەن ناوی كاندیدەكەیان پێشكەشی پەڕلەمان بكات بۆ شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەهدی.

محەمەد سالح غەبان، سەركردە لە حزبی بەدر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ پەڕلەمانتارانی كوتلەكانی ناو هاوپەیمانی بنیاتنان ڕایگەیاند، كۆبووینەوە بۆ جەختكردنەوە لەسەر ڕاسپاردەكانی مەرجەعیەت تاوەكو پێكهێنانی حكومەت و پەسەند كردنی یاسای هەڵبژاردنەكان خێرا بكرێن.

ڕاشیگەیاند، داوا لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق دەكەین پابەند بێت بە كاتی دەستووری و پێشكەش كردنی كاندیدی كوتلەی بنیاتنان، چونكە ئێمە كاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێشكەش بە سەرۆك كۆمار كردووە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەو گفتوگۆیەی دەربارەی بازنەی هەڵبژاردنەكان هەیە ئەمڕۆ یەكلایی دەكرێتەوە و لە كۆبوونەوەی ڕۆژی دوو شەممەی پەڕلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، كە قوسەی سوهەیل كاندیدی كوتلەی بنیاتنانە بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق.

لە ئێستادا كێشە كەوتۆتە نێوان كوتلەی بنیاتنان (مالكی و عامری) و كوتلەی چاكسازی (موقتەدا سەدر)، كە هەریەكەیان خۆیان بە گەورەترین كوتلەی پەڕلەمانی دادەنرێت و چاوەڕێی دواین بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی دەكەن بۆ دیاری كردنی ناوی گەورەترین كوتلەی پەڕلەمانی، كە بەپێی دەستوور مافی پێشكەش كردنی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی هەیە، لەكاتێكدا لەڕابردوودا هاوپەیمانی چاكسازی بە گەورەترین كوتلەی پەڕلەمانی دیاری كرا و عادل عەبدولمەهدی كاندیدی ئەوان بوو بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق.

جیهان

ڕوسیا: ئەمریكا لە عیراق شكستی هێنا


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، پلانی ئەمریكا بۆ زیاتركردنی گرژییەكان لە گروپە چەكدارەكانی عیراق، تەنانەت لە كاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سیاسەتێكی هەڵەی واشنتنە كە هەر لە سەرەتاوە شكستی هێناوە.

ئەلكسی پوشكۆف سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، زیاتركردنی ئاڵۆزییەكانی عیراق لە لایەن ئەمریكاوە هەڵەی واشنتنە كە نابێتە هۆكارى سەركەوتنی له عیراق.

وتیشی”دۆخی ئێستای عیراق ئەوە نیشان دەدات كە ئەمریكا شكستی هێناوە لە ڕووی سەربازییەوە”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەمریكا واز لە سیاسەتی هەڵەی خۆی ناهێنێت، تەنانەت لەمكاتەدا كە جیهان سەرقاڵە بە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام ئەوان بەنیازن پەرە بە شەڕ و پێكدادانە سەربازییەكان لە عیراقدا بدەن، بەو هیوای گرووپە چەكدارەكانی عیراق لەناو ببەن، بەڵام پێشبینی دەكەم ئەم سیاسەتە نابێتەهۆی سەركەوتنی ئەمریكییەكان، چونكە هەر لە سەرەتاوە ڕوونە كە شەڕێكی شكستخواردووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ هێزەكانی ئەمریكا لە سەرازگەی كەی وەن لە كەركوك لەگەڵ سوپای عیراق ڕێككەوتنێك واژوو دەكەن و هێزەكانی ئەمریكا سەربازگەكە چۆڵ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: بەبێ جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان ڕووبەڕووی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەبینەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی عیراق ڕایگەیاند دەتوانن لە ماوەی مانگێكدا تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكەن، بەڵام بەو مەرجەی هاووڵاتییان پابەند ڕێنماییە تەندروستییەكان بن.

د. جەعفەر عەللاوی وەزیری تەندروستی عیراق ڕایگەیاند هەرچەندە ئێستا پێویستمان بە هیچ نییە، بەڵام ئەو بودجەیەی خراوەتە بەردەست شانەی قەیران بەش ناكات، گەورەترین ئاتەنگی بەردەمیشمان یارمەتیدانی خێزانە هەژارەكانە.

ڕوونیشیكردەوە، عیراق دەتوانێت لە ماوەیەكدا كە لە مانگێك تێپەڕناكات، قەیرانی كۆرۆنا تێپەڕێنێت، بەڵام بەو مەرجەی هاووڵاتییان بە تەواوی بە ڕێنماییەكانەوە پابەندبن، بە پێچەوانەشەوە وڵات لەبەردەم هەرەسهێنانی تەواوەتی و ڕاگەیاندنی باری نائاساییدایە.

وەزیری تەندروستی عیراق ئەوەشی خستەڕوو كە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا پشتیان بەو پزیشكە عیراقییانە بەستووە كە پێشتر لەسەر چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ پەتای ئەنفلۆوەنزای بەرازدا ڕاهێنرابوون.

د.جەعفەر عەللاوی ڕاشیگەیاند چین لە ڕووی كادیری پزیشكی، پێداویستی، راوێژ و دابینكردنی ئامێری تەندروستییەوە هاوكاری عیراقی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عیراق 500 كەسی تێپەڕاند


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، كە ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە 506 كەس و لە هەرێمی كوردستانیش 115 حاڵەت تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە دامەزراوە تەندروستییەكان 48 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و بەوەش كۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە 506 كەس.

ڕاشیگەیاندووە، كە ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 42 كەس، بەڵام ئەوانەی ئەمڕۆ چاكبوونەتەوە 9 كەس بووە.

ئاشكراشی كردووە، كە ئەوانەی لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون گەیشتۆتە 115 كەس و لەو ژمارەیەش 2 كەس گیانیان لەدەستداوە و 53 كەسیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان