ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەیڕەوی نوێی ناوخۆی پەرلەمان كارئاسانی بۆ لێپرسینەوە لەبەرپرسانی حكومەت دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پەرلەمانی كوردستان كۆمەڵێك بڕگە و مادەی پەیڕەوی ناوخۆی هەمواركردوەتەوە سەبارەت بە لێپرسینەوەو سەندنەوەی متمانە لە سەرۆك وەزیران‌و وەزیرەكانی حكومەت.
عەبدولڕەحمان عەلی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، رایگەیاند “دوێنی سێ شەممە 10-8-2018 لەدانیشتنی پەرلەمان چەند ماددەو بڕگەیەك هەمواركران لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كە گرنگیان دەبێت بۆ پڕۆسەی لێپرسینەوەو چاودێریكردنی پەرلەمان‌و پەرلەمانتاران”.

ناوبراو زانیاری لەسەر هەمواری مادەكان ئاشكرا دەكات‌و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەپڕۆسەی پرساندندا وەزیر لەنێو هۆڵی پەرلەمان ئامادەبێت یان نا پڕۆسەكە ئەنجام دەدرێت، واتا بیانوی نەهاتنی وەزیر بۆ پەرلەمان لەمەودوا هیچ بەهایەكی نابێت‌و بێ ئامادەبوونی خۆشی پڕۆسەكە بەڕێوەدەچێت.

وتیشی “بەواژۆی ۱/٥ی ئەندامان دەتوانرێت سەرۆكی حكومەت بانگهێشتی نێو هۆڵی پەرلەمان بكرێت‌و بەواژۆی ۱/٦ ی ئەندامان بانگهێشتی وەزیر بكرێت، كە پێشتر دەبوایە سەرۆك وەزیر بەواژۆی ۱/۳ی ئەندامان‌و وەزیریش بەواژۆی ۱/٤ی ئەندامان بانگهێشتی پەرلەمان بكرانایە”.

ناوبراو رونیشیكردەوە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەبوایە بۆ سەندنەوەو وەرگرتنەوەی متمانە لەسەرۆك وەزیران‌و وەزیرانی كابینەكەی پێویستی بە دەنگی 2/3ی ئەندامانی پەرلەمان هەبووە تاكو پڕۆسەكە جێبەجێبكرایە، بەڵام لەهەموارەكەدا تەنها سەندنەوەی متمانە لەسەرۆك وەزیران پێویستی بە دەنگی 2-3ی ئەندامانی پەرلەمان دەبێت، چونكە وەرگرتنەوەی متمانە لەسەرۆك وەزیران واتە متمانەسەندنەوە لەكۆی كابینەكە، بەڵام بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لەوەزیرانی كابینەی حكومەت ئەمیش پێشتر هەر پێویستی بە دەنگی 2/3ی ئەندامان هەبوو، بەڵام لەهەموارەكە گۆڕدراوەو لەمەودوا دەتوانرێت لەنێو هۆڵی پەرلەماندا بەدەنگی زۆرینەی ڕەها (نیوە+۱) متمانە لەوەزیر وەربگیرێتەوە.

دەشڵێت “ئەو سێ گۆڕانكارییە لەبەشی حەوتەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كە تایبەتە بەچاودێریكردن گۆڕانكاری گرنگن‌و حكومەت‌و بەرپرسانی زیاتر پابەندو ملكەچی پەرلەمان دەكەن بۆ لێپرسینەوەو تەنانەت لێوەرگرتنەوەی متمانەش، كە پێشترو بەپێی پەیڕەوەكە دنیایەك كۆت‌وبەندی بۆ پەرلەمان‌و پەرلەمانتاران دروست كردبوو كە من هەموو كات بەبۆمبی تەوقیتكراوم دەشوبهاند لەكاری پەرلەمانیداو دەبووە لەمپەرێكی قورس لەبابەتی چاودێریكردن‌و بانگهێشتی بەرپرسانی حكومەت، و تەنانەت متمانە لێوەرگرتنەوەیشیان”.

کوردستان

خوێندنی باڵا یەکەمین رۆژی دەوامی ڕەسمیی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو ڕاگەیاند

خەڵک-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە نوسراوێکدا یەکەمین رۆژی دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠١٨/٢٠١٩ ـی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کورستان ڕاگەیاند.

بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، “سبەینێ یەکشەممە  ٢٠١٨/١١/١٨، یەکەم رۆژی دەوامی فەرمییە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٨ – ٢٠١٩.”

وێنەی نوسراوەکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وتووێژەکانی تایبەت بە ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکان بێ ئەنجام ماونەتەوە

خەڵک-

پاش ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان شارەکانی ھەرێم و عێراق، تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ لابردنیان دیاری نەکراوە و وتووێژەکانیش بە بنبەست گەشتوون.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌شێك له‌ میدیاكانی‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌، رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كراوه‌ بۆ لابردنی خاڵه‌ گومركیه‌كانی نێوانیان، بەڵام تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ لابردنی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌ دیارینه‌كراوه‌ و وتووێژەکانیش گەشتوون بە شێوەیەک لە بنبەست، ئەوەی ھەیە تەنھا ڕێکەوتنێکی سەرەتاییە و ھیچ لایەنێک ئامادەی جێبەجێ کردنی مەرجەکانی لایەنەکەی دیکە نییە.

حکومەتی عیراق لە بەرامبەر ھەڵگرتنی ئەو خاڵە گومرکییانە داوای ئەوە دەکات، خالە سنورییەکانی ھەرێم و داھاتەکانیان بگەڕێنرێنەوە بۆ ناوەند، پێناسی گومرگیی یەکگرتووش لەسەریان جێبەجێ بکرێت، حکومەتی ھەرێمیش ئەوە ڕەتدەکاتەوە.

كردنه‌وه‌ی‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی‌ تری عیراق، بۆتە ‌هۆی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان و گرانبوونی نرخی به‌شێك له‌و كاڵایانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌چنه‌ شارەکانی كه‌ركوك و موسڵه‌وه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خەڵك؛ ناوی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستێكی وزاری بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق پارتی چەند وەزارەتێكی لە پشكی كورد وەرگرتووە و لە ئێستاشدا لەگەڵ یەكێتی ناكۆكن لەسەر وەزارەتی داد، بەڵام پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت: “ئەو وەزارەتە بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە و كاندیدیشمان هەیە”.

د. میران محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پۆستی وەزارەتی داد لە حكومەتی عیراق بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە و كاندیدی حزبەكەشمان بۆ ئەو پۆستە (خالید شوانی)یە.

سەبارەت بە لیژنەكانیش ئاماژەی بەوەكرد، كە “لە ماوەی ڕابردوو لیژنەكانی پەرلەمانی عیراق هەڵبژێردران و من بوومە ئەندامی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان”.

هاوكات، د. جوان ئیحسان، سەرۆكی لیستی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، یەكێتی مافی وەرگرتنی وەزارەتێكی هەیە لە كابینە وزاریەكەی حكومەتی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، لە ئێستاشدا پۆستی وەزارەتی داد بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە و كاندیدیشمان بۆی هەیە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ئێستادا هەوڵ دەدەن پشكی هەڵەبجە وەك پارێزگا لە بودجەی ساڵی 2019 دیاری بكرێت و هەموو فراكسیۆنە كوردستانیەكانیش لەسەر ئەوە یەكهەڵوێستن.

لە 24ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ لە پەرلەمانی عیراق دەنگ درا لەسەر 14 وەزیری كابینەی حكومەتی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، بەڵام هێشتا 8 وەزارەت ماون دەنگیان لەسەر بدرێت، هاوكات بەهۆی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن یەكێتی-یەوە، پارتی پێی وایە، كە نابێت ئەو حزبە هیچ وەزارەتێك وەربگرێت و پشكی وەزارەتەكان بە مافی خۆی دەزانێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین