ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە سەرێكانێ‌ تەقییەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكەی تەل حلف لە خۆرئاوای شاری سەرێكانێی سەر بە پارێزگەی حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان  (لەژێر دەسەڵاتی سوپای توركیادایە)، 5 مەدەنی كوژران و 11 تر برینداربوون.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا (سانا) لە زاری سەرچاوەیەكی خۆجێی بڵاویكردەوە”نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە نزیك بارەگای شارەوانی تەل حلف لە خۆرئاوای شاری سەرێكانێ‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە و بەو هۆیەوە 5 كەس كوژران و 11 تر برینداربوون، وێڕای كەوتنەوەی زیانێكی زۆر بەو ماڵانەی نزیكی تەقینەوەكە بوون”.

شاری سەرێكانێ‌ و ژمارەیەك لە گوندەكانی دەوروبەری، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و ماتۆڕسكیلی بۆمبڕێژكراوییان بەخۆوە بینی كە بونە مایەی كوژران و برینداربوونی دەیان هاووڵاتی، دوایین تەقینەوەش دوێنێ‌ چوار شەممە لە شارۆچكەی مەبروكە لە ڕیفی شارەكە ڕویدا و بووە مایەی كوژرانی 5 كەس و برینداربوونی 15ی تر.

جیهان

پلانێكی ئەمریكی بۆ دابەشكردنی سوریا و گرێدانی بە هەرێمی كوردستانەوە ئاشكرا دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

پسپۆڕان زانكۆكانی توركیا ئاشكرایانكرد، ئەمریكا پلانێكی بۆ دابەشكردنی عیراق بۆ سێ وڵات لەبەردەستدایە، كە یەكێكیان بە هاوكاری سعودیە دەبێت و بەشێكی دیكەیان دروستكردنی دەوڵەتێكە لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتن لە سوریا.
ماڵپەری “عربی 21″ی قەتەری بڵاویكردەوە، ئیسماعیل حەقی سەرۆكی پێشووی دەستەی هەواڵگری توركیا بە “یەنی شاغ”ی ڕایگەیاندووە، ئەمریكا لە هەولێ‌ كۆكردنەوەی هەرێمی كوردستان و كوردەكان لە باكوری سوریا لەژێر پارێزگاری هەسەدەدایە و دروستكردنی هاوپەیمانیەتییەك.
وتیشی”ئەمریكا و ڕوسیا و وڵاتە ئەوروپییەكان نایانەوێت توركیا بەهێز بێت، هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان یارییەكی نوێ لە ناوچەكە دروست بكەن، ئەویش بەهۆی بوونی ناتۆ لە عیراقدا”.
ڕوونیشیكردەوە، ئەمریكا دەیەوێت سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و باكوری سوریا لاببات و عیراقیش بكات بە سێ بەشەوە.
ئاشكراشیكرد، سوننە و كوردەكانی عیراق پشتیوانی لە هەوڵەكانی ئەمریكا دەكەن، ئەویش بەهۆی ئەوەی مافەكانیان لە حكومەتی عیراق وەك پێویست وەرناگرن و بۆ هاندانی كورد و سونەكان و هاوكات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی مەترسییەكانی ئێران، ئەمریكا لە هەوڵی پێكهێنانی هاوپەیمانیەتییەكی نوێدایە لەنێوان سعودیە و ئیسرائیل و كوردەكان و بەشێك لە سوننەكان.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەرەكە، بەمەبەستی سەركەوتنی پلانەكەی ئەمریكا، سعودیە لە ساڵی ڕابردووەوە چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سوننەكان و پیاوانی ناوچەكە بەتایبەت بەرپرسانی پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە و هاوكات لە ئیماراتیش ئەو جۆرە كۆبوونەوانە ئەنجام دراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم گۆڕە بە كۆمەڵەكان دەهێنێتەوە

خەڵك-ئارام سەردار
وەزارەتی كارووباری شەهیدان و ئەنفالكراوان حكومەتی هەرێم بەنیازە ڕووفاتی گۆڕە بەكۆمەڵەكە سەماوە كە ساڵی ڕابردوو دۆزرایەوە بهنێتەوە هەرێمی كوردستان و بەخاكیان بسپێرێت.

خەبات عەبدوڵڵا، ڕاوێژكاری وەزارەتی كارووباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوەی بەنیازین بیانهێنینەوە، ۱۷۱ ڕووفاتی یەكێك لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەماوەیە، كە لەچوارچێوەی ئەو سێ گۆڕەی لەمانگی نیسانی ۲۰۱۹ دۆزرانەوە، لەچەند ڕۆژی داهاتوو لە مەڕاسیمێكی شایستەدا لە هەرێمی كوردستان بەخاكیان دەسپێرین، لەم ژمارەیەش ۹۷ ڕووفات ژنن و ۷٤ڕووفاتیش منداڵن.

دەشڵێت، لەلایەن پزیشكی دادی لە بەغداد سامپڵی ئێسك لەهەموو قوربانیەكان وەرگیراوە، بۆ ئەنجامدانی پشكنین، بەڵام پێویست بوو حكومەتی هەرێم و وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ تەواوكردنی پڕۆسەی پشكنینی DNA نموونەی خوێن لە كەس و كاری قوڕبانیان وەربگیرایە بەڵام تائێستا نەكراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەهۆی دۆخی عیراق نەتوانرا دوو گۆڕەكەی تری سەماوەش هەڵبدەینەوە، بەڵام بەپێی ڕووماڵی ئەمریكیەكان لە باشووری عیراق و خۆرئاوا لەنێوان ۳ بۆ ٤ هەزار گۆڕی بەكۆمەڵ هەیە، بەڵام مەرج نیە هەمووی گۆڕی ئەنفالكراوان بێت، بەڵام بەشی زۆری ئەنفالكراون.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە بەشدارین لەتیمی نیشتیمانی هەڵدانەوەی گۆڕی بەكۆمەڵ لەبەغداد، بەهۆی باروودۆخی عیراق و دووری و چۆلی شوێنی گۆڕەكان ڕێگرن لەهەڵدانەوەی گۆڕەكانی تر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شاری ڕانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 30.8 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان