ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

قەتەڕ پشتگیری لە ئێران دەكات و تارانیش داوای هەماهەنگی وڵاتانی كەنداو دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی قەتەڕ  بە پێویستی دەزانێت هەموو وڵاتانی كەنداو دان بە ئێراندا بنێن وەك وڵاتێكی دراوسێ لەناوچەكەدا، وەزیری دەوەی ئێرانیش داوای هەماهەنگی زیاتری وڵاتانی كەنداو دەكات.

محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم وەزیری دەرەوەی قەتەڕ لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامدانی گفتوگۆی لەنێوان وڵاتانی كەنداو و كۆماری ئیسلامی ئێراندا بە پێویستيزانی، لەپێناو چارەسەری كێشەكانی نێوانیان لە پێناو ئاڵۆزتر نەبوونی دۆخەكە.

محەمەد بن عەبدولڕەحمان وەزیری دەرەوەی قەتەڕ ڕوونیشیكردەوە، وڵاتەكەی بەردەوام ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێراندا، لەبەرامبەریشدا تاران هیچ بەربەستێكی لەبەردەم دانوستاندا دانەناوە لەگەڵ وڵاتانی كەنداو و سەلماندوویەتی كە ئاشتی دەوێت لە ناوچەكەدا.

لەلایەكی ترەوە، محەمەد جەواد زەیف وەزیری دەرەوەی ئێران لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، داوای لە وڵاتانی كەنداو كرد سیاسەتێكی ڕاستەقینەی كرداریی لە كەنداو پەیڕەو بكەن و نووسیویەتی: سیاسەتی وڵاتانی ناوچەكە شكستیان هێناوە لەوەی ئاسایشی كەنداو بپارێزن.

محەمەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوەشداوە، ئاسایشی ناوچەكە تەنها بە یەك لایەن بەرقەرار نابێت و پێویستە هەموو وڵاتان هەماهەنگی زیاتر بكەن تا ڕێگری بكەن لە تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە.

جیهان

ئێران: بكوژەكەی قاسم سولەیمانی كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیاكانی ئێران، كوژرانی مایكل داندریا، پیاوە بەهێزەكەی هەواڵگری ئەمریكایی ڕادەگەیەنن كە بە “ئایەتوڵڵا مایك” ناودەبرا و لەلایەن ئێرانەوە بە پیلانداڕێژەری كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی لە عیراق، تۆمەتبار دەكرێت.

تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، “ئەفسەرە ئەمریكاییەكە لەنێو ئەو فڕۆكە سەربازییە ئەمریكاییەدا بوو، كە سەرلەئێوارەی دوێنێ‌ دوو شەممە لە ویلایەتی غزنی ناوەڕاستی ئەفغانستان كەوتەخوارەوە و بزووتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی گرتە ئەستۆ”.

بەپێی تەلەفیزیۆنی ئێرانی، “مایكل داندریا سەرپەرشتی كوشتنی عیماد مەغنیەی گەورە سەركردەی سەربازی حزبوڵڵای لوبنانیشی كردووە لە ساڵی 2008 لە سوریا”.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاندبوو، “فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكایی لە ولایەتی غزنی ناوەڕاستی ئەفغانستان خرایەخوارەوە، كە بۆ مەبەستی كاری هەواڵگری بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا هاتووچۆی دەكرد، هەموو سەرنشینەكانیشی، كە ئەفسەری ئەمریكایی بوون، كوژراون”.

دواتر سوپای ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، “فڕۆكەیەكی جۆری ئی 11 ئەی تێكشكاوە”، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی نەداوە بەوەی بەهۆی تەقەی دوژمنەوە كەوتبێتە خوارەوە.

داندریای تەمەن 62 ساڵ لە ساڵی 2017 كرایە سەرۆكی سەنتەری ئەركەكان لە ئێران، كە سەر بە ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریكایە، بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانیش، سەرپەرشتی دۆسێیەكانی عیراق و ئەفغانستانی كردووە، سەرەڕای ئەوەی كەسێتی سەرەكی بووە لە گەڕان بەشوێن ئوسامە بن لادن، سەركردەی ڕێكخراوی قاعیدە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەحمود عەباس وەڵامی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ترەمپ ناداتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی باس لەو هێرشە توندە دەكات، كە مەحمود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستینی كردوویەتییە سەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە میانی قسەكردنی لەسەر خواستی ئیدارەی ئەمریكایی بۆ ڕاگەیاندنی پلانی ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كە بە “گرێبەستی سەدە” ناودەبرێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ڕۆژنامەی (جرۆزالیم پۆست)ی ئیسرائیلی لە زاری عەباسەوە بڵاویكردەوە، “ترەمپ سەگی كوڕی سەگە”، باسی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەش كردووە، كە لەلایەن واشنتنەوە پێوەی كراوە و وەڵامی نەداوەتەوە، ڕۆژنامەكە وردەكاری زیاتری لەبارەی ئەو قسانەوە نەخستۆتەڕوو.

بەپێی ڕۆژنامە ئیسرائیلییەكە، عەباس ڕایگەیاندووە، “لە واشنتنەوە پەیوەندییان پێوەكردم و تەلەفۆنەكەم هەڵنەگرت. وتم نەخێر و بەردەوامیش دەبم لەسەر وتنەوەی نەخێر، ئێمە ڕۆژگارێكی سەخت چاوەڕێمان دەكات و سزای ڕەتكردنەوەمان وەردەگرین. پێویستە لە هەموو خاڵەكانی ڕووبەڕووبوونەوەدا بەرگری زیادبكەین. پێویستە هەموو لاوان بۆ ئەو مەبەستە هانبدرێن”.

(جرۆزالیم پۆست) باس لە قسەكانی عەباس دەكات، كە وتوویەتی، “پێیان وتووم باجێكی زۆری ئەو هەڵسوكەوتە گەوجانەیە دەدەیت. كاتێكی زۆرم نەماوە بۆ ژیان، بۆیە وەك ناپاك نادۆڕێم. یان بە شەهیدی دەمرم یان ئاڵای فەلەستین لەسەر دیوارەكانی قودس بەرزدەكەمەوە”.

سەبارەت بە هەردوو بزووتنەوەی (حەماس) و (جیهادی ئیسلامی)، عەباس ڕایگەیاندووە، ئەوەی دەیەوێت یارمەتیمان بدات، پێشوازی لێدەكەین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بوومەلەرزەیەكی بەهێز شارێكی توركیای هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بوومەلەرزەیەكی بەهێز باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری ئیزمیری توركیا دەهەژێنێت.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی ئیزمیری هەژاندووە.

بەڵام تا ئێستا دامەزراوە فەرمییەكانی ئەو وڵاتە هیچ ڕاپۆرتێكیان لەبارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانی و ماددی بڵاونەكردۆتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە، كە دوێنێ‌ دوو شەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.4 پلە لە ئەنقەرە ڕوویدا و هەفتەی پێشووش بوومەلەرزەیەكی بەهێز شاری (خارپێت)ی هەژاند و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان