ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

(چرکە بە ملیۆن) دەستکەوتەکانی بۆڵت بۆ هەر خولێکێک ڕاکردن لەنێو تراکەکانی گۆڕەپان و مەیدان

خەڵک سپۆرت

ئوساین بۆڵتی ئەفسانەی جامایکی لەمێژووی گۆڕەپان و مەیدان و بەتایبەت ڕاکردنەکاندا چەند ڕیکۆردێکی تۆمار کردووە، مەحاڵە ڕاکەرێکی تر بتوانێت بیانشکێنێت.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا بۆڵت بە چەند ساڵ گەیشتە ئاستی ئەوەی ناوبنرێت (خێراترین پیاوی جیهان)، لە بوارە داراییەکاندا چەند سودی بەدەستهێنا و چەند ملیۆنی پاشەکەوت کرد؟

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان لە تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن”ی ئەمریکیەوە، بۆڵت لە سێ ئۆڵۆمپیادی هاوینەدا نۆ مەدالیای ئاڵتونی بەدەستهێناوە، تەواوی ئەو ماوەیەش کە ڕایکردووە لەسەرجەم پێشبڕکێکاندا دوو خولەک بووە، ئەوەش پێیدەوترێت ماندوبوونی ئابوری.

بۆڵتی ئەفسانەی خێرایی بۆ گەیشتن بە لوتکەی گۆڕەپان و مەیدان ماوەی ٢٠ ساڵ لەژێر مەشق و ڕاهێناندا بووە، دوای هەڵکۆڵینی توانا جەستەیی و هونەرییەکانی توانیویەتی ساڵی ٢٠٠٩ لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتر بەهێزترین ڕیکۆرد تۆمار بکات (٩.٥٨ چرکە)، لەهەمان ساڵدا لەڕاکردنی ماوە ٢٠٠ مەتر ڕیکۆردی (١٩.١٩ چرکە)ی تۆمار کرد، هەروەها لە ڕاکردنی چوار بە ١٠٠ی پۆستە لە ساڵی ٢٠١١ (٣٧.٠٤)ی تۆمار کردووە.

بۆ چنینەوەی ئەم مەدالیایانە، بۆڵت کەمتر لە ١١٥ چرکە ڕایکردووە و بڕی ١١٩ ملیۆن دۆلار داهاتی کۆکردۆتەوە، واتا بۆ هەر چرکەیەک زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار.

ئەفسانەی ئەفسانەکانی جیهان دوای ئەنجامدانی کۆتا پاڵەوانێتی جیهان کە لە ساڵی ڕابردوو ئەنجامدرا، وازهێنانی یەکجارەکی ڕاگەیاند.

وەرزشەکانی تر

ڕووبەڕوبونەوەی فێدرەر و نادال، زیاتر لە یارییەکی تێنسی سەرزەوی و شکێنەری ڕیکۆردەکان

خەڵک سپۆرت

ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی یارییەکی دۆستانەی خێرخوازی لە ئەفریقای باشور بەرامبەر ڕافائێل نادالی ئەفسانەی هاوڕێی ئەنجامدا و ڕیکۆردێکی مێژووییان تۆمار کرد.

لەمێژووی تینسی سەرزەویدا، ڕووبەڕوبونەوەی نۆڤێمبەری ساڵی ڕابردووی نێوان فێدرەر و ئەلیکساندەر زڤیرێڤ لە مەکسیک ڕیکۆردی پێوانەیی لەسەر ئاستی جەماوەریی تۆمار کردبوو، لەو یارییەدا(٤٢) هەزار هاندەر ئامادەی یارییەکە بوون، بەڵام خودی فێدرەر بەرامبەر نادال ئەم ڕیکۆردەی شکاند.

فێدرەر و خێزانەکەی یارییەکی نمایشکاری خێرخوازی تێنسی سەرزەوییان لەشاری کیپ تاون لە ئەفریقای باشور ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ئەفسانە سویسرییەکە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو سەرکەوتنی بەدەستهێنا (٦ – ٤)، (٣ – ٦)، (٦ – ٣).

ڕووبەڕوبونەوەکە ئاسایی نەبوو، بەڵکو داهاتی ئەو پارەیەی لەڕێگەی فرۆشتنی بلیتی یارییەکەوە کۆدەکرایەوە پێشکەش بە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان دەکرا و لەو یارییەدا (٥١ هەزار و ٩٥٤ هاندەر) ئامادەی بوون، تەواوی بلیتەکان فرۆشران و کۆی گشتی سێ ملیۆن دۆلار کۆکرایەوە.

لەم بارەیەوە فێدرەر دەڵێت :” زۆر خۆشحاڵم، من و نادالی هاوڕێم بەشێوەی ئاسایی خۆمان هەوڵماندا، شانازی دەکەم بە بوونم لێرە بەتایبەت خۆم کە ڕەگەزم ئەم وڵاتەیە، خۆشحاڵبووم دووبارە یاریگام لەگەڵ نادال دابەشکردەوە، ئەوە یەکەم جارمە لێرە و هیوادارم دووبارە لەبۆنەیەکی تردا بگەڕێمەوە”.

هەروەها نادال ڕایگەیاند :” هەوڵماندا ئەوپەڕی توانای خۆمان بەکاربهێنین، زۆر قورسە هەستی خۆمان دەرببڕین، ئەوەی ڕوویدا تاقیکردنەوەیەکی ناوازەی ژیان بوو بەرامبەر ئەو ڕێژە هاندەرە بێشومارە، لەنێو یاریگایەکی ناوازە و جواندا، بە فێدرەر و خێزانەکەی دەڵێم: کارێکی جوانتان کرد، خۆشحاڵبووم بە بەشداریکردن لەم بۆنەیە لەگەڵتاندا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

بەهۆی کۆرۆناوە پێشبڕکێی چین بۆ “فۆرمولا ١” ئەنجام نادرێت

خەڵک سپۆرت

بەرپرسانی پێشبڕکێ خێراکانی “فۆرمولا ١” چاودێرییان خستۆتەسەر بارودۆخی وڵاتی چین و کەیسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەگەریش زۆرە پێشبڕکێی چین ئەنجام نەدرێت.

میدیا جیهانییەکان لەزاری یەکێتی نێودەوڵەتی پێشبڕکێکان و بەرپرسانی “فۆرمولا ١”وە ئاشکرایان کردووە، لەئێستادا لیژنە تایبەتییەکانی سەر بە “فۆرمولا ١” چاودێری وردی بارودۆخی وڵاتی چین و مەسەلەی تەشەنەکردنی ڤایرۆی کۆرۆنا دەکەن، لەماوەیەکی کورتدا ئەگەر نەخۆشییەکە لەلایەن حکومەتی چینەوە کۆنتڕۆڵ نەکرێت ئەوا پێشبڕکێی گەورەی چین ئەنجام نادرێت.

بڕیارە ڕێکەوتی ١٨/٤ پێشبڕکێی گەورەی چین کە یەکێکە لە گەڕەکانی پاڵەوانێتی جیهان ئەنجام بدرێت، حەلەبەی پێشبڕکێکە دەکەوێتە شاری شەنگهایەوە کە تەنها ٨٠٠ کیلۆمەتر لەشاری ووهانی سەنتەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە دوورە.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، بەرپرسانی وەرزشیی وڵاتی چین و بەتایبەت شاری شەنگهای بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم چالاکییەکانیان داوە، نوێنەرانی فۆرمولا وەن بەڕێژەیەکی زۆر پێیان وایە پێشبڕکێی چینیش لەنێو ئەو چوارچێوەیەدایە و ئەنجام نادرێت.

ماوەی چەند هەفتەیەکە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین و بەتایبەت شاری ووهانەوە تەشەنەی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ڕاگرتنی سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانی ئەو وڵاتە لە خولی سوپەری چین بۆ خولەکانی تر، هەروەها یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای بۆ یانەکانی چین ڕاگرتووە و جگە لەوەش پاڵەوانێتی فوتساڵی ساڵی ٢٠٢٠ کە بڕیاربوو لە تورکمانستان ئەنجام بدرێت بەهەمان شێوە ڕاگیرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

هاوسەری کۆبی براینتی ئەفسانە سوپاسی ڕیاڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

خەڵک سپۆرت

دێربی مەدرید لەنێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدرا و دوو یانە زەبەلاحەکە کۆبی براینتی ئەفسانەیان ڕێزدار کرد.

بەر لەدەستپێکی ڕووبەڕوبونەوەکە، هەردوو یانە لەناوەندی یاریگا ڕووبەڕوو ساتێک بۆ گیانی کۆبی براینتی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا وەستان، پاشان دەستیان بەیاریکردن کرد.

لەم بارەیەوە ڤانیسا براینتی هاوسەری کۆبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە پۆستێکی کردووە و نوسیویەتی: هەڵوێستێکی جوانی تر بۆ کۆبی براینت، سوپاسی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکەم.

کۆبی براینتی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا لەتەمەنی ٤١ ساڵیدا و لەگەڵ کچە ١٣ ساڵانەکەی بەهۆی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گیانیان سپارد، ئەم کارەساتە چاوەڕواننەکراوەش کاردانەوەی سەرجەم میدیا و هاندەران و ناودارانی بواری تۆپی پێی لێکەوتەوە.

چەندین یاریزان لەنمونەی ئەستێرەکانی (ئێن بی ئەی) و یاریزانانی بواری تۆپی پێ هەڵوێستیان نیشاندا و لە خولەکانی (٢٤)، یاخود لەکاتی تۆمارکردنی گۆڵدا ئاماژەیان بە ژمارە (٢٤) کرد کە گوزارشت لەدرێسە مێژووییەکەی براینتی ئەفسانە دەکات.

ڤانێستا براینت حاڵی حازر لەگەڵ سێ کچی لەژیاندا ماون و لەماوەی ڕابردوودا ئاشکرای کرد، کە لەدوای گیان سپاردنی هاوسەر و کچەکەی بەتەواوی خێزانەکەی توشی ڕوخان هاتووە و پێویستیان بە هەڵوێستی هەمووانە، سوپاسی هەموو ئەوانەشی کرد کە خەمباریان بەرامبەر کارەساتەکە نیشانداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان