ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

حزبی شیوعی عیراقی: ناڕەزاییەكان بوونە ڕاپەڕین

خەڵك- بەشی هەواڵ
سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عیراق پێیوایە خۆپیشاندانەكانی ناڕەزایی لە بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشوور لەئێستادا بونەتە ڕاپەڕین و خەڵكی چی تر دانبەخۆداگرتن و ئارامی نەماوە لە سایەی پشكداری و گەندەڵی و خراپی شێوازی بەڕێوەبردنی وڵات.

ڕائید فەهمی، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، “خۆپیشاندانەكان ڕابوونی خەڵك و جەماوەرن و لەئێستادا بونەتە ڕاپەڕینێكی فراوان، ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران شەهید و برینداربوون، ئەمەش خۆی لەخۆیدا گوزارشتە لە پەنگخواردنەوەی ساڵانی ڕابردوو، كە بەمشێوەیە تەقییەوە”.

سەبارەت بە هۆكاری تەنگژەكەش ڕائید فەهمی دەڵێت: “بەرەنجامی پشكداری و خراپی شێوازی بەڕێوەبردن و نەبوونی خزمەتگوزاری و لاوازبوونی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و دەوڵەمەندبوونی چینێك و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی، كە لەئێستادا بووتە سیستمێكی كامڵ، كە هەڵسوكەوت بە هەموو جومگەكانی دەوڵەتەوە دەكات، وێڕای پرسەكانی پەیوەست بە سەروەری نیشتمانی و پێشێلكردنی و دەستوەردانی دەرەكی، ئەم كێشانە نوێ‌ نیین، بەڵام وردە وردە زیادبوون و گەورەبوون، بۆیە گەیشتینە ئەو ئاستەی، كە كاریگەرییان لەسەر واقعی ئابووری و سیستمی ئابووری دروستكرد”.

سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی پێیوایە، “لەم ڕەوشەی ئێستای عیراقدا لاوان قوربانی یەكەمن، بەو پێیەی هەلی كاركردنیان بۆ فەراهەم نەكراوە و دەبینین سەدان هەزار و بگرە ملیۆنێك لاوی عیراقی لەدوای تەواوكردنی خوێندن، بێكار دەبن و هەلی دامەزراندن و كاركردنیان دەستناكەوێت، ئەوان بۆ ماوەیەكی زۆر دانیان بەخۆیان گرت و متمانەیان بە هەندێك حزب كرد، ئەمە چەند ساڵێك بەردەوام بوو، بەڵام پێدەچێت لەئێستادا و لە دوای ئەو ئەزموونە تاڵە ئەو دانبەخۆداگرتن و متمانەكردنەیان، كە بە لایەنە سیاسییەكان هەیانبوو، نەمابێت و كۆتایی هاتبێت”.

ڕائید فەهمی دەڵێت: “شێوازی مامەڵكردنیش لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەگەڵ خۆپیشاندەران، لەگەڵ كێشەكانی تر، كە پێشتر باسمان كردن، گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی كە بڵێین، گۆڕین و گۆڕانكاری بوونە پێداویستییەكی گرنگ، بەو پێیەی لەئێستادا هێزێكی كۆمەڵایەتی گەورە هەیە، كە هەمووی لاوە، گەیشتۆتە ئاستی وەهای خۆڕاگری، كە ئامادەیە قوربانی بدات، بۆیە خۆپیشاندان لەپێناو گۆڕانكاری حاڵەتێكی میللییە و بزووتنەوەیەكی میللی قوڵە و پێویستە بەدەم ناوەڕۆكی داواكارییە ڕەواكانییەوە بچن و لەئێستاشدا دەبینین دەسەڵاتی ڕاپەڕاندن و یاسادانان لە وڵاتدا لەبەرانبەر ئەو هێزەدا ڕوویان لە پاشەكشەكردن كردووە”.

عێراق

كازمی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی ڕەوانەكرد.

ئەمڕۆ یەك شەممە دەستەی دەستپاكی عیراق ڕایگەیاند مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی پڕكردەوە و بۆ دەستەكەیانی ڕەوانە كرد.

پێشتر مستەفا كازمی داوای لە وەزیرانی كابینەكەی كردبوو، سامانی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا بكەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سائیرون: حەلبوسی دژی هەڵبژاردنی پێشوەختە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هاوپەیمانی سائیرون، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە پەكخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت و یاریكردن بە كات تۆمەتبار دەكات.

هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێگرە لە بەردەم تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بە ئامانجی مانەوەی لە پۆستەكەیدا.

هاوپەیمانی سائیرون ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هیچ ئیرادەیەكی سیاسی ڕاستەقینە نابینن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، جێگەی سەرسوڕمانیشە كە محەمەد حەلبوسی بە ئاشكرا پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات، بەڵام بە نهێنی لە دژیەتی و نایەوێت بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و فوئاد حسێن جەخت لە بەهێزكردنی پێگەی عیراق دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ 8/8/2020، لە كۆشكی بەغدا، پێشوازیكرد لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەكییەكانی وڵات و چۆنیەتی بەرزكردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێكی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستی بەهێزكردنی پێگەی عیراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان كردەوە، تا عیراق ببێتە بەشێك لە ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ لێكتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە نیوان وڵاتانی ناوچەكەدا، ھاوكات دوپاتیشیكردەوە لەگرنگی ڕۆڵی هاوسەنگ و ئەرێنی عیراق لە كاروانی پەیوەندییە دەرەكییەكان، بەجۆرێك ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی و پێشكەوتن لە نێوان گەلان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەو دیدارەدا دواین پێشهاتەكان لەسەر ھەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و كاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی عیراق تاووتوێكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان