ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

دیاردەی داربڕین و لێدانی بیر بە نایاسایی بەردەوامە


خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە چەند هاووڵاتیەك لە ئێستادا كەوتونەتە وێزەی دارستانەكان و داری دارستانەكان ئەبڕن و هەوڵی شێواندنی سروشتی كوردستان ئەدەن، هاوكات بیرهەڵكەندن بەڕێگەی نایاسایی یەكێكە لەو دیاردانەی ڕۆژانە لە لایەن سەرپێچیكارانەوە دووبارە دەبنەوە و زیانێكی زۆریش بە ئاوی ژێرزەوی دەگەیەنێت.

عەمید هێمن كمرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق بەمەبەستی گەڕان و پشكنین و كێوماڵكردنی سنورەكانیان، توانرا لە سنوری گوندی (شانەدەری) سەر بە سەیدسادق هاووڵاتیەك بە تۆمەتی هەڵكەندنی بیر دەستگیر بكەن.

ئاشكراشی كرد، مەفرەزەكە دەستیان گرت بەسەر جیهازێكی بیرلێدان و دواتر تۆمەتبارەكە ڕووبەڕووی یاسا كرایەوە.

ڕاشیگەیاند، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر دەرچوونێكیان بۆ گوندەكانی (كانی با و داڵا و قۆجەلەر و گەڕگەڕ) سەر لە سنووری چەمچەماڵ ئەنجامدا و توانیان سەرپێچیكارێك دەستگیر بكەن بە تۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی، كە هەستابوو بە بڕینی چەندین داری سروشتی و دەستیش گیرا بەسەر تەور و تەورداسێكدا .

جەختیشی كردەوە، كە دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ خاوەنەكانیان كرایەوە و ڕووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە .

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە ناوچەی بەرزنجە سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 46.5 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هۆشداری تەرزە و باران بارینی بەلێزمە و هەورە تریشقە دەدات


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای سوور و باران بارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست هەندێك كات چالاك دەبێت، بۆیە باران بارین بەردەوامی دەبێت بۆ ئەمڕۆ و سبەی دوو شەممە.

ئاشكراشیكرد، پێشبینی دەكرێت ئەو ناوچانەی باران بارینی بە لێزمەی هەبێت بۆ سبەی بریتین لە (حاجی ئۆمەران، ڕواندز، سۆران، بارزان، مێرگەسوور، شەقڵاوە و هەندێ ناوچەی دەوروبەری – ئامێدی، ئاكرێ، سەرسەنگ، ڕانیە، چوارقوڕنە و ناوچەكانی دەوروبەری).

ڕوونیشیكردەوە، جگە لە باران بارین، سبەی پێشبینی بارینی تەرزە دەكرێت بە تایبەتی لەو ناوچانەی ئاماژەمان پێكردووە لە كاتی باران، كاریگەری ئەم شەپۆلە چالاكە سبەی ئێوارە كۆتای دێت، بەڵام باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

چیرۆكی چاكبوونەوەی دوو توشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی


سلێمانی – نزار جەزا

چرا كچێكی تەمەن 27 ساڵە، كە ماوەی 10 ڕۆژ لەنەخۆشخانەی سەرچناری تایبەت بەڤایرۆسی كۆرۆنا مایەوە و لەو ماوەیەدا هاوژووری سەلمەی تەمەن 50 ساڵ بووە، لەم ڕاپۆرتەدا چیرۆكی چۆنیەتی تووشبوونیان بە كۆرۆنا دەخەینەڕوو.

تەنها نزیكی 15 حاڵەتی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تۆماركرابوو، كە (چرا) لەگەڵ هاوڕێیەكیدا چووبوونە بازاڕ بەمەبەستی شت كڕین، بەڵام نەیانزانی ئەمە دەستپێكی توشبوونی ئەوانیشە بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

پاش چەند ڕۆژێك، چەند نیشانەیەكی وەك تا و سەرئێشەیان لێ دەركەوت، بۆیە كاتێك چوون پشكنین بكەن، لەبەرواری 16\3\2020 دەركەوت كە توشبوون، هەربۆیە بران بۆ نەخۆشخانەی سەرچناری تایبەت بە كۆرۆنا، هاوڕێكەی چرا، كە ناوی ڕازاو بوو، پاش چەند ڕۆژێك مانەوە لەنەخۆشخانە چاكبۆوە، بۆیە چۆوەوە ماڵەوە، بەڵام چارەسەرییەكانی چرا چەند ڕۆژێكی خایاند.

دوای تەواو چاكبوونەوەی و نەمانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لەشیدا چرا-ش نەخۆشخانەی جێهێشت، باسی لەئەوەشكرد، باری تەندروستی باشە و هیچ دەرمانێكی تایبەت بەكۆرۆنای نەخواردووە، بەڵكو ئەگەر كۆكە یان تا یان سەرئیشەیەكی هەبووایە دەرمانی ئەوانەی پێدەدرا، بەڵام ئەگەر ئەو دەرمانانەی نەخواردایە تای بەرزدەبۆوە و سەرئێشەیەكی زۆری دەبوو.

چرا و ڕازاو، كە دوو ناوی خوازراوی دوو كچی توشبووی سلێمانین و ئێستا تەواو چاكبونەتەوە، بەڵێنی ئەوەیان بەخۆیانداوە، كە چوونە دەرەوەی نەخۆشخانەكە باشترین خزمەتی كارمەندانی ئەم نەخۆشخانەیە بكەن، چونكە زۆر خزمەتیان كردوون و زۆر ماندوبوون پێیانەوە، ئەوانیش خزمەتە تەندروستیەكانی ئەوانیان لەبەرچاو گرتوە.

سەلمە-ش، كە ناوی خوازراوی ژنێكی تەمەن 50 ساڵەی دانیشتووی شارۆچكەی دەربەندیخانە و هاوژووری چرا بوو، بە(خەڵك)ی وت، “من بەركەوتەی كوڕەكەمم، چونكە ئەو پێشتر بەركەوتنی لەگەڵ توشبوویەكی دەربەندیخان هەبوو، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئەو هەر زوو چاكبووەوە، بەڵام من لەوەوە توشبووم”.

سەلمە، كە ماوەی 5 ڕۆژ لەنەخۆشخانە مایەوە و چۆتەوە ماڵەوە وتی، “لەئێستادا باری تەندروستیم زۆر باشە، لەسەرەتاشەوە نیشانەكانی ئەم نەخۆشییەشم زۆر پێوە دیارنەبوو، تەنها جار جار كەمێك تام بەرزدەبۆوە و تەنگەنەفەسیم هەبوو، بۆ ئەمانەش بەردەوام پشكنینیان بۆ دەكردم و چاودێرییان هەبوو بەسەرمەوە و كارمەندانی ئەو نەخۆشخانەیەش زۆر زۆر باشن و خزمەتی باشمان دەكەن”.

ئەم چارەسەركراونە هاوڕابوون لەسەر باشی خزمەتگوزارییەكانی نەخۆشخانە تایبەتەكەی كۆرۆنا لەسلێمانی، پێیانوابوو، كە “ئەو خزمەتەی ئەوان دەیكەن، ئەگەر خێزانەكەشیان بوونایە هەر بەو جۆرە خزمەتیان دەكردن”.

لەئێستادا كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ لە هەرێمی كوردستان 121 تووشبووە، كە لەناویاندا دوو حاڵەتی مردن هەیە و 53 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتی ئێران، ڕێوشوێنی تایبەتیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا گرتەبەر و لەشاری سلێمانی لەماوەیەكی زووترەوە ڕێكاری پێویست گیرانەبەر و نەخۆشخانەی سەرچنار تایبەت كرا بەنەخۆشانی كۆرۆنا.

لەبەر پاراستنی مافی تایبەتی نەخۆش و پاراستنی ئیتیكی كاری ڕۆژنامەوانی (خەڵك) ناوی ئەم سێ نەخۆشەی لای خۆی پاراستووە و ئەم ناوانەوەی بەكارهاتوون خوازراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان